ئێمە لە #هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری# بەوپەڕی نیگەرانیەوە لەو ڕەوشە نەخوازراوەی عەفرین دەروانین و داواکارین سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان ژیرانەو دوور لە لۆجیکی هێزی سەربازی بەزوویی چارەسەری دۆخەکە بکەن. پێویستە دەوڵەتی تورکیا لەشکرکێشی بۆ سەر عەفرین و هیچ ناوچەیەکی دیکەی ڕۆژئاوا ئەنجام نەدات، و تواناکان بۆ شەڕی داعش تەرخان بکرێت نەک دژی شەڕڤانانی قارەمان کە پێشەنگی شەڕی داعشن. سەلماندن و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد لەرۆژئاوا ڕاستەڕێی دابینکردنی ئارامی و ئاسایشە، بەتایبەت کە کچان و کوڕانی شەڕڤان توانیویانە ناوچەکانیان لەمەترسی تیرۆری داعش وگروپە تیرۆریستیەکان بپارێزن و حوکمێکی خۆبەخۆی شیاو بنیات بنێن.
لەم پێناوەشدا پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆڵی کاریگەری خۆی ببینێت بەمەبەستی هێنانەکایەی ئاشتی و ئارامی و پاراستنی خەلکی سیڤیلی عەفرین و ناوچەکانی تر و کۆتایی هێنان بە لەشکرکێشی و ئاڵۆزییەکان.
ووتەبێژی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری
#20-01-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,071 جار هاتیە دیتن