گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک و کوژرانی 6 ئەسپی کاسبکاران لەلایەن هێزەکانی ئێران...
بەپێی هەواڵی
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، وبەپشتبەستن بە تۆڕی هەواڵگری کۆڵبەر نیووز،به هۆی کەوتنە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر سنووری ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، کۆڵبەرێک بەناوی (شۆڕش عومەری) لەشاخێک هەڵدێرا وگیانی لەدەست دا وهاوکات 6 ئەسپی کاسبکاران لەلایەن ئەم هێزانەوە کوژران.
بەگوێرەی هەواڵەکە، شەوی ڕابردوو لەنزیک گوندی بێتووش ی سەربە شارۆچکەی
سەردەشتسەردەشت ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیەک کۆڵبەر کەوتونەتە بۆسەی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.وبەهۆی ڕاوەدونان وتاریکی وترس وپەرێشانی لەگیران وکوژراا،بەشێک لەکۆڵبەرەکان لەڕێگا لادەدەن ولەئاکامدا شۆڕش عومەری خەڵکی مەهاباد هەڵدێرا وبریندار دەبێ وبەهۆی قورسی برینەکەی گیانی لەدەستداوە.
هاوکات جگەلەوەش 6 ئەسپی بارهەڵگری کۆڵبەران بەدەستی ئەم هێزانە کوژراون وکە بەم هۆیەوە ڕووبەڕووی کاردانەوەی خەڵک وکۆڵبەران دەبنەوە وتێهەڵچوون لە نێوانیان دێتە ئاراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
19-01-201819-01-2018 ⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!