اگادارییەک له لیژنەی باڵای بۆڕدی #وەزارەتی ئەوقاف# و کاروباری ئایینی بۆ ووتارخوێنانی بەڕێز
داوا لە وتاربێژان و مامۆستایانانی ئایینی بەڕێز دەکەین کە لە بەشێکی ووتاری ئەم هەینییەدا جەخت لە سەر پەیامی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بکرێتەوە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان، بە تایبەتی ئه و شەڕەی کە ئێستا برایانمان لە شاری #عەفرین# دووچاری هاتوون، بەدەستی هێرش کردنە سەریان و تۆپ باران کردنیان کە بەداخەوە زۆر نارەحەت و ئازار بەخشە، لەووتاری هەینیندا داوا بکرێت لە ووڵاتی تورکیا کە بۆچارەسەری کێشەکان پەنا بۆ دیالۆگ و گفتوگۆ ببات. خوای گەورە هەموو لایەک پارێزراو بکات.
لیژنەی باڵای بۆڕدی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
#24-01-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,422 times