نەژنی تيلاک خوار، نەپياوی گوێ بەگوار
ژنی کورد(شەدە و تيلاک و بۆيمە و مێزەر)ی خستۆتە سەری هەندێک لەژنەکان بەخواری دەيانکردە سەر و پێان دەوترا(شەدەخوار و تيلاک خوار) ئەمانە سەرنجی پياوانيان بەلای خۆيانەوە ڕادەکێشا و گەنج و کوڕ و کاڵ زوو دەکەوتنە داويانەوە، پياويش لە ناو کوردان بە دەگمەن و دانسەق گوێی سمراوە و گوارەی لە گوێکردووە، وابزانم هەندێک خێڵی کورد کوڕە تاقانەيان گوێ سميوە، بەڵام لە کۆی کەلتوری کوردان پياو و گوارەی گوێيان نەوتووە، بۆيە ئه و ئيديۆمە بەگوێرەی کەلتورەکە بەکارهاتووە بۆ ناپەسندی و سوککردن و تەوس و هەجو بەکارهێنراوە بۆ ژنە تيلاک خوار و پياوە گوێ بەگوارەکان.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,013 مرة