بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورکەوە بۆ سەر #عەفرین#، 300 خوێندنگا داخراون، بەوهۆیەشەوە 400 هەزار خوێندکار لە ناتوانن بەردەوامیی بە خوێندن بدەن.
بەهۆی تۆپبارانەکانی سوپای تورک-ەوە، کۆمیتەی پەروەردەی کۆمەڵگای دیموکراتی کانتۆنی عەفرین، بڕیاری داوە کە خوێندنگاکان دابخات و وەزری دووەمی خوێندنی ساڵی 2017-2018 ڕاگرێت.
لەوبارەیەوە، ئەمیرا حەمۆ، مامۆستا، بۆ ئاژانسی هاوارنیوز قسەیکردووە و وتوویەتی، کە بەهۆی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی سوپای تورکەوە بۆ سەر عەفرین، بۆ پاراستنی سەلامەتی خوێندکاران، بڕیارماندا کە کردنەوەی خوێندگاکان دوابخەین.
خوێندکارە عەرەبەکانی عەفرین، دەڵێن:بەهۆی تۆپبارانەکانی سوپای تورکەوە، ناتوانین لە کۆڵانەکاندا یاری بکەین، دەمانەوێت بچینەوە بۆ خوێندنگاکانمان و خوێندنمان بەردەوام بکەین.
جێگای ئاماژەپێکردنە، لە ڕۆژی 17-09-2017 ەوە، 300 خوێندنگا لە عەفرین لەلایەن کۆمیتەی پەروەردەی کۆمەڵگای دیموکراتییەوە کراوەتەوە، لەو خوێندگایانەدا، نزیکەی 400 هەزار خوێندکار دەخوێنن.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ڕۆژی 20 ی ئەم مانگەوە، سوپای تورک هێرشی بۆ سەر کانتۆنی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە، بەهۆی ئەو هێرشانەشەوە، سەدان هاوڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون، کە زۆرینەیان ژن و منداڵن، هەروەها زیانێکی زۆر بە ماڵ و موڵکی هاوڵاتیانیش کەوتووە.[1]
#26-01-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,524 times
Write your comment about this item!