سوپای تورک لە 13 ڕۆژدا 104 هاوڵاتی مەدەنیی لە سنووری عەفرین کۆمەڵکوژکردووە
📊 Anket ve istatistik
بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ئاڤرین لە
عەفرینعەفرین ڕایگەیاند، کە لە ماوەی 13 ڕۆژی ڕابردوودا 104 هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و 156 هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ بەرێوەبەری نەخۆشخانەی ئاڤرین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئەنجامی تاوانەکانی سوپای تورک لە دژی هاەوڵاتیانی مەدەنیی ئاشکراکرد.
دکتۆر جوان محەمەد، لەو کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەدا کە لە نەخۆشخانەی ئاڤرین بەڕێووەچوو ڕایگەیاند، کە پزیشکەکان و ئەندامانی دەستەی تەندروستی نەخۆشخانەکە لە یەکەم ڕۆژی هێرشەکەوە لە سەر کارەکانیانن و تێدەکۆشن بۆ ڕزگارکردنی گیانی بریندارەکان.
جوان محەمەد ئاشکراشی کرد، کە لە ماوەی 13 ڕۆژی ڕابردوودا 104 هاوڵاتی بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورک شەهیدبوون و 156 هاوڵاتی دیکەش برینداربوون، کە زۆربەیان منداڵ و ژنن.
[1]
01-02-201801-02-2018 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!