نەخۆشخانەکانی عەفرین پڕ بوون لە بریندار
📊 Anket ve istatistik
لەدوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر
عەفرینعەفرین، نەخۆشخانەکانی ئەو شارە پڕ بوون لە بریندار، بەشێکی زۆر لە بریندارەکانیش خەڵکی مەدەنین، کە لەنێویاندا منداڵ و ئافرەت هەن.
خەڵکی عەفرین دەڵێن: لەوەتەی ئۆپەراسیۆنەکە دەستیپێکردووە، رۆژانە بۆردوومانی ناوچەکانیان دەکرێت و رۆژێک نییە دەنگی فڕۆکە جەنگییەکانیان نەبیستبێت.
عەبدولرەزاق عەبدوڵڵا، دانیشتووی عەفرین دەڵێ کاتێک دێتە سەر بۆردوومانکردنی تورکیا، ئەوان رۆژانە بۆردوومان دەکەن، فڕۆکەکانیان ئاسمان جێناهێڵن، هەرگیز دەنگیان نابڕێت، چەندین مەدەنی بوونەتە قوربانی، هەروەها شوێنەکانیش وێرانبوون.
هێرش و بۆردوومانەکان، تاوەکو ئێستا تەنیا ناوچەکانی دەوروبەری عەفرینیان کردووەتە ئامانج، زیانێکی زۆریان بەو ناوچانە گەیاندووە، بەدەر لە گیانلەدەستدان و برینداربوونی سەتان کەس، هاوکات زیانێکی گەورەش بە خانوو و ماڵەکانی ئەم ناوچانە کەوتوون.
بەشێک لە خەڵکی ئەو ناوچانە لە ترسی، هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، ناچاربوون بەرەو سەنتەری شاری عەفرین باربکەن.
ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان پێی ناوەتە 13ەیەمین رۆژییەوە، تاوەکو ئێستا شەڕ و پێکدادانەکان، لەنێوان هێزە کوردییەکانی ناوچەکە و سوپای تورکیا بەردەوامن.
هەرچەندە هیچ ئامارێکی ورد لەبارەی ژمارەی بریندارانی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین بەردەست نییە، بەڵام بەگوتەی بەرپرسانی شارەکە؛ تاوەکو ئێستا نزیکەی 170 کەس بەهۆی بۆردوومان و هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆسەر ئەم ناوچەیە برینداربوون.
[1]
01-02-201801-02-2018 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!