نەخۆشخانەی عەفرین ئاماری نوێی قوربانییانی سڤیلی بڵاوکردەوە
📊 Anket ve istatistik
ژمارەی قوربانییە سڤیلەکانی
عەفرینعەفرین بەهۆی تۆپبارانەکانی سوپای تورکیا بۆ نزیکەی 300 کەس بەرزبووەتەوە. سێ مووشەکیش لە پارێزگای کلیس کەوتنەخوارەوه، کەسێکی سڤیل گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی ئاڤرین لە عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، ئاماری قوربانییەکانی 14 رۆژی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیای بۆ سەر شارەکە بڵاوکردەوە.
جوان محەممەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاڤرین لە عەفرین رایگەیاند، لەسەرەتای هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر شارەکە لە 20ی کانوونی دووەم تاوەکو رۆژی 2ی شوبات، 127 کەسی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و 168 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە زۆربەیان ژن و منداڵن.گوتیشی، کارمەندانی تەندروستیی نەخۆشخانەکەش 24 کاژێر بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ رزگارکردنی ژیانی ژنان و منداڵانی سڤیل.
هەمان رۆژ پارێزگاری کلیس رایگەیاند، لەناوچەی عەفرینەوە کە سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوونی تێدا ئەنجامدەدات، سێ مووشەک ئاراستەی نێو ژمارەیەک خانووبەرەی نێو شارەکە کران. هەشت کەسی سڤیل برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران. یەکێک لە بریندارەکان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئامارەکانی سوپای تورکیا لە 14 رۆژی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتووندا، 87 مووشەک لە عەفرینەوە ئاراستەی پارێزگاکانی کلیس و هاتای کراون، شەش کەسی سڤیل گیانیان لەدەستداوە، 43 کەس برینداربوون و 42 خانووبەرە و باڵەخانە و مزگەوت و دووکان زیانیان بەرکەوتووە.
[1]
02-02-201802-02-2018 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!