🏠 Başlangıç
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Temas
ℹ️Hakkında!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
Daha
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Hakkında!|Kütüphane|📅
🔀 Olayla ilişkili konu
❓ Yardım
📏 Kullanma kılavuzu
🔎 Gelişmiş Arama
➕ Gönderme
🔧 Kısayollar
🏁 Diller
🔑 Hesabım
✚ Yeni başlık
📕 Mem u Zin\'de Kürt Milliyetçiliği
Ferhad Şakeli DOZ BASIM-YAYIN
📕 Mem u Zin\'de Kürt Milliyetçiliği
📕 Modern Kürt Öykü Sanatı
Ferhad Shakely
AVESTA BASIN YAYIN
Ondokuzuncu yüzyılın ortalarına kadar şiir, Kürt edebiyatında tartışmasız en gelişmiş edebi türdü. Nesir ise bu tarihten sonra gelişmeye başladı. Ancak ilk ürünler
📕 Modern Kürt Öykü Sanatı
📖 Feride’ye Mektuplar Dr.Nuri Dersimi
Sana Feride diye hitap etmenin benim için ne büyük saadet olduğunu bilsen. Çünkü sen benim hem dert ve elem, hem de emel yoldaşım oldun. Hayatta milli ve vatani gayeleri uğrunda maruz kaldığım felaket
📖 Feride’ye Mektuplar Dr.Nuri Dersimi
👫 Seyit Abdülkadir
Seyit Abdülkadir ya da Seyyit Abdülkadir Efendi (Kürtçe: Seyîd Evdilqadir, Seyîd Evdilqadir Efendî; 1851, Hakkâri, Şemdinan – ö. 27 Mayıs 1925, Bitlis), Şeyh Said İsyanı’ndan (Genç Hâdisesi) sonra ida
👫 Seyit Abdülkadir
📕 Yikilacak Duvarlar
فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی بە بارمتەگیراوی پێشووی هەدەپە لە زیندانی جۆری ئێف لە کۆجالیی تورکیا زیندانیکراوە. کتێبێکی بە ناوی دیوارەکان دەڕووخێن نووسیوە.[1]
📕 Yikilacak Duvarlar
📄 Esmer
Esmer, kovareke çandî û edebî ya mehane ye.
Ji sala 2005\'a ve bi zimanê tirkî û kurdî li Stenbolê weşana xwe didomîne. Kovar bi mehane derdike. Slogana kovarê Popüler kültür e, ev jî guhertinek ji Ça
📄 Esmer
📕 KÜRDOLOJİ AKADEMİK ÇALIŞMALAR CİLT: 3
KÜRDOLOJİ
AKADEMİK ÇALIŞMALAR
CİLT: 3
EDİTÖR
Dr. Hasan KARACAN
Editör Notu: Yazıların her tür sorumluluğu yazarlarına aittir.
ISBN: 978-605-9512-03-9
TİYDEM YAYINCILIK
www.tiydem.com
Ekim 201
📕 KÜRDOLOJİ AKADEMİK ÇALIŞMALAR CİLT: 3
📖 Seyran Ateş: Liberal Müslümanlar korkuyor
Berlin\'de kadın ve erkeklerin birlikte ibadet ettiği caminin kurucularından Ateş, Almanya\'daki liberal Müslümanların baskı hissettiğini ve çoğunun gelen tehditlerden korktuğunu savundu. Ateş, Diyanet\'
📖 Seyran Ateş: Liberal Müslümanlar korkuyor
📕 İngiliz belgelerinde Kürdistan
Mesut yeğen [1]
📕 İngiliz belgelerinde Kürdistan
📕 Kürt Tarihi ve Siyasetinden Portreler
Yalçın Çakmak (Der.), Tuncay Şur (Der.)
“Bir ‘tür’ olarak biyografya, kendi geleceklerini kendi öz iradeleriyle belirleme hakkından mahrum bırakılan ve bu nedenle de kendi zamanlarına ve mekânlarına
📕 Kürt Tarihi ve Siyasetinden Portreler
📕 İmparatorluk Sınır ve Aşiret Kürdistan ve 1843-1932 Türk-Fars Sınır Çatışması
Ürün kodu : İmparatorluk Sınır ve Aşiret
Kürdistan ve 1843-1932 Türk-Fars Sınır Çatışması
Nejat Abdulla
Fransızcadan Çeviren: Mustafa Aslan
Onaltıncı yüzyıldan itibaren Kürdistan Osmanlı-Fars
📕 İmparatorluk Sınır ve Aşiret Kürdistan ve 1843-1932 Türk-Fars Sınır Çatışması
📝 Acil Çağrı ve Taleplerimiz
Türk devletinin Rojava’ya (Kuzey Suriye) yönelik saldırı-işgal tehditleri ve hazırlıkları devam ediyor. Türk devleti bu yılın başlarında Ocak – Mart aylarında Rojava’nın Afrin bölgesine saldırdı ve iş
📝 Acil Çağrı ve Taleplerimiz
📕 USLU YAZILAR
Mehmet Salih Özalp
📕 USLU YAZILAR
📕 Kurdname; Mehmet Salih Özalp
Mehmet Salih Özalp
2014
📕 Kurdname; Mehmet Salih Özalp
✌️ Musa Ebdilxanim (Quwetlî Hesekê)
Kod Adı: Quwetlî Hesekê
Adı Soyadı: Musa Ebdilxanim
Ana Adı: Fewziye
Baba Adı: Ebid
Doğum Yeri: Hesekê
Şehadet Yeri ve Tarihi: Dêrezor / 01-04-2018
✌️ Musa Ebdilxanim (Quwetlî Hesekê)
✌️ Xalid El Elî (Moro Hesekê)
Kod Adı: Moro Hesekê
Adı Soyadı: Xalid El Elî
Ana Adı: Redhe
Baba Adı: Xelef
Doğum Yeri: Şedadê
Şehadet Yeri ve Tarihi: Hesekê / 26-02-2018
✌️ Xalid El Elî (Moro Hesekê)
✌️ Omer Cîlo (Sîpan Xelat)
Kod Adı: Sîpan Xelat
Adı Soyadı: Omer Cîlo
Ana Adı: Emîne
Baba Adı: Hisên
Doğum Yeri: Efrîn
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn, Raco, Qude köyü 27-01-2018
✌️ Omer Cîlo (Sîpan Xelat)
✌️ Recep Toprak (Rizgar Amed)
Kod Adı: Rizgar Amed
Adı Soyadı: Recep Toprak
Ana Adı: Bircan
Baba Adı: Remzi
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn / 17-03-2018
✌️ Recep Toprak (Rizgar Amed)
✌️ Salih Elî (Hemze Întîqam)
Kod Adı: Hemze Întîqam
Adı Soyadı: Salih Elî
Ana Adı: Suad
Baba Adı: Elî
Doğum Yeri: Şam
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn / 25-03-2018
✌️ Salih Elî (Hemze Întîqam)
✌️ Osman Sidqî (Ferhad Zagros)
Kod Adı: Ferhad Zagros
Adı Soyadı: Osman Sidqî
Ana Adı: Helîme
Baba Adı: Sidqî
Doğum Yeri: Girêsipî
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn, Bilbilê, Şêxurzê Tepesi / 11-03-2018
✌️ Osman Sidqî (Ferhad Zagros)
📖 Qolağası Kerem Bey - Kerem Begê Zirk(î)anî sahipsiz mi?
Qolağası Kerem Bey/Kerem Begê Zirk(î)anî sahipsiz mi?
Fazla lafı dollandırmadan sorduğum soruya “evet” cevabını vermek zorundayım.
Yıllardan beri Kürd ve Kürdistan tarihine ilişkin yazılan kitap, ma
📖 Qolağası Kerem Bey - Kerem Begê Zirk(î)anî sahipsiz mi?
📕 Anılar Belgeler Cilt 2
Nivîskar: Kemal Burkay
Van gölü çevresi dört mevsim güzeldir hayranlık vericidir. Bu gezilerim sırasında arkadaşlarla Van\'ın ünlü kalesini dolaştık Van Gölü\'nün sodalı suyunda yıkandık. Nemrut\'a çıkt
📕 Anılar Belgeler Cilt 2
📕 Kütüphane
Mehabad Kürt Cumhuriyeti 1946
📕 Kütüphane
RNK - KUK IV. Kongre Belgeleri
📕 Kütüphane
Bi̇r Vahşeti̇n Anatomi̇si̇;...
✌️ Şehitler
Heyder Elî (Egîd Cotkar)
📕 Kütüphane
KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
📝 نامەکانی ڤیان جاف بۆ گەلی کورد لە باکور و باشور | Kategori: Belgeler | Başlık dili: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü
☰ Daha
⭐ Toplanma listesine ekle
💬 Bu madde hakkında yorum yaz!

✍️ Başlık Değişiklikleri
🏷️ Metadata
RSS

📷 Seçilen öğeyi ile ilgili görüntüler için Google arama!
🔎 Seçili öğe için Google arama!
✍️✍️ Bu başlığı düzenle
| 👁️‍🗨️ | 👂
نامەکانی ڤیان جاف بۆ گەلی کورد لە باکور و باشور
📝 Belgeler

بۆ هەموو گەلی کوردی نیشتمان پەروەر و بەرخۆدانڤان:-
مێژوو ئەوەی سەلماندووە کە گەلی کورد گەلێکی قارەمان و خۆبەختە، سەرەڕای سیاسەتی نکوڵی، قڕکردن، بەعەرەب کردن، تورک کردن و فارس کردن، بەهەموو کەموکورتییەکانی خۆیەوە هەبوونی خۆی پاراستووە و لەمێژوودا نەسڕاوەتەوە، بەردەوام دەوڵەتە داگیرکەرەکان وتوویانە تۆ مەگەر تورک بیت یان عەرەب و فارس بیت مافی مرۆڤ ئاسا ژیان و مافی هاووڵاتیبوونت هەیە.
دەوڵەتانی زلهێزی جیهانیش بە بێ‌ ڕاوەستان دەفکرن کەچۆن و کەی و لەکوێ‌ لەپێناو بەرژەوەندی سیاسی خۆیاندا کوردان وەک پیۆنێک بەکار بهێنن و یارییەکەیان قازانج بکەن، توێژی سەردەستی کوردان، واتە بەکرێگیراوەکانی کوردانیش لەپێناو بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی و بنەماڵەیی و تاکەکەسی خۆیاندا بەردەوام لەهەوڵی هەڕاج کردن و بازرگانی کردنی گەلی ڕەنجدەری کوردن.
گەلی کورد لەڕەوشێکدا کەنموونەی لەهیچ لایەکی جیهاندا و لەمێژوودا نەبینراوە، گەلێکی گۆشەگیرکراو و تەنیایەو وەک کۆمێکی تاوانبار و تێکدەر دەبینرێت‌، ئەم ڕەوشەش بەدرێژایی 5 هەزار ساڵە هەیە و لەدژی ئەمە کوردان ئەوەندەی توانیویانە بەهەزار شەڕ و شۆڕ و کوشت و بڕین و کۆچبەرکردن بەئێشێکی مەزنەوە تەنیا خۆیان پاراستووە و هاتوون هەتا سەدەی بیست و یەکەم.
سەرۆک ئاپۆ و تەڤگەری رزگاری نەتەوەیی کوردستان بەدرێژایی زیاتر لە سی ساڵا موداخەلەی ئەم ڕەوشەی کردووە، ئەمڕۆش گەلی کوردی هێناوەتە ئاستی تێکۆشانی وەها ئیدی تەنیا خۆپاراستن و کوشت و بڕین وەک قەدەرێک پەسند ناکات، پڕ بەدنیا هاوار دەکات و هەوڵی دوایی هێنان بە تراژیدیاکانی دەدات و دەیەوێت دەستی چارەسەری دیموکراسی و ئاشتییانەی بۆ درێژ بکرێت، کەچی نە دەوڵەتانی بەناو پارێزەری مافی مرۆڤی جیهان و نەدەوڵەتانی داگیرکەری سەر کوردستانیش نەک تەنیا وەڵامی دەستی ئاشتی نادەنەوە، بەڵکو هەتا دوایی بە وەحشیەتێکی مەزن بە شەڕ و فشار وەڵامی دەدرێتەوەو تەسلیمیەت و نۆکەرێتی بەسەردا دەسەپێنرێت.
ئەمەش گرێداراو بەکۆمپلۆی نێودەوڵەتی لەچوارچێوەی کۆنسێپتێکی نوێدا بەڕێوەدەچێ‌. ناوی ئەم کۆنسێپتەش بێڕوومەتکردن و شکاندنی ئیرادەی کوردی سەربەخۆیە، واتە کورد ئینکار ناکات، بەڵام چارەسەرییەکی بێ‌ سەرۆک، بێ‌ پەکەکە بەبنەما دەگرێت‌، بۆیە شتێکی رێکەوت نییە کە لەلایەک هێرش دەکاتە سەر گەریلا و گەلی چالاکڤان و سەرۆک و لەلایەکی دیکەشەوە کوردە گوێڕایەڵەکانی خۆیان خستۆتە ناوەندی پرۆژەی رۆژهەڵاتی ناوینی مەزنەوەو بەڵێنی ئاواکردنی دەوڵەت و ستاتۆیەکی گرێدراوی خۆیانیان پێدەدەن.
وادیارە ساڵی 2006 زۆر بەگەرمی تێپەڕ دەبێت، دوژمن شەڕی هەمەلایەنە (تۆپ یەکون)ی ڕاگەیاندووە و پەیتا پەیتا پێکی دەهێنێت‌، لەسەر ئەم بنەمایەش پێویستە ئێمەش وەکو گەلی کورد لەهەرلایەک تێکۆشانێکی هەمەلایەنەی بەهێز پەیڕەو بکەین و ساڵی 2006 تەنیا وەکو ساڵی خۆپاراستن نابێت، بەڵکو بیکەینە ساڵی دیاریکردنی چارەنووسی کوردان و چارەسەری بکەینە ئامانج، لەم لایەنەوە گەرەنتی سەرکەوتن لەدەستی ئێمەدایە بەمەرجێ‌ هەرکەس بەکاری خۆی هەستێت و لەشەڕی پاراستنی ڕوومەت و ئیرادەی خۆی و گەلەکەیدا جێ بگرێت.
هەر تاکێکی کورد، هەر دەزگا و رێکخراو و پارتییەک، هەر گوند و شار و شارۆچکە و شارەوانییەک هەر چین و توێژێک کە خۆی بەمرۆڤ و بەکورد دەزانێت‌ دەبێت لەم ساڵەدا خاوەن نەخشەیەکی چالاکی بێت، ئامانجی ئەم نەخشەیەش تەنیا و تەنیا ئازادی و سەرکەوتن بەبنەما بگرێت، ئیدی بێ‌ باوەڕی و بنکەوتن نا، بەڵکو لەسەدەی بیست و یەکەمدا بە تێکۆشینی جەوهەری خۆمان چارەنووسی خۆمان دیاری بکەین.
لەدەمی نزیک و دووردا دەبێت سێ‌ شت بکەینە ستوونی سەرەکی نەخشەی چالاکییەکانمانەوەو هەموو هێزو توانا و بەهرەمەندییەکانمان لەو پێناوەدا بخەینە گەڕ، یەکەمیان وەکو گەلی کورد و ژنانی کورد دەبێت لە پێناو ئازادی سەرۆک ئاپۆ بەردەوام هەنگاوی بێ‌ سەرۆک ئاپۆ ژیان نابێ‌ هەڵبهێنین و ئەم راستییە لەچوارچێوەی دروشمێک دەربخەین.
بۆ ئەمەش دەبێت هەر رۆژێکمان وەک 15ی شوباتی 1999 بەرۆح و بەگەرمی دەربازبکەین، بەڵام بەشێوەیەکی زانستیتر و بە ڕێکخستن بێت، چونکە 15ی شوباتی 1999 بەڕاستی شاهانە بوو، بەتەواوی مرۆڤی کورد سەلماندیان کەسەرۆک ئاپۆ بۆ ئەوان راستییەکی دەست لێبەرنەدراو و ڕاستییەکی سەرەکی شەڕ و ئاشتییە، لەو بڕوایەدام جارێکی دیکە ڕەفلێکسی کوردان لەدژی کۆمپلۆ جارێکیدی بگەڕێتەوە بۆ دەمی 15ی شوبات.
مسۆگەر گۆڕانکارییەکی جددی لە ڕەوشی سەرۆکدا دروست دەکات و لەدەمێکی کورتدا زەمینەی ئازادی و سەربەستبوونیشی گەرەنتی دەکەین، چونکە رۆحی بەرخۆدانی و بوێری گەلی کورد لە 15ی شوباتی 1999دا رۆحێک بوو دنیا لەبەرامبەریدا دەلەرزی، بەم بۆنەیەوە بانگ لەتەواوی گەلی کورد و لەهەرچوار لای جیهان دەکەم کە 15ی شوباتی ئەم ساڵیش بکەینە سەرەتایەکی نوێ‌ لەتێکۆشانی ئازادیماندا.
دووەمیان لە سەر هێڵی پاراستنی ڕەوا بێ‌ ئەوەی خوێن ڕشتنی مرۆڤ بکەینە ئامانج و زەرەر بەیەکێتی نێوان گەلان بدەین دەبێت‌ شانبەشانی چالاکی بەرخۆدانی دیموکراتی تەواوی گەنجان و ژنان هەریەک وەک گەریلایەک ڕووی خۆیان بکەنە چیاکان و هاوکاری لەشارەکانیشدا بەبەکارهێنانی مافی مسیللەمە(بەرپەرچدانەوە) تەنیا لە HPG چاوەڕوان نەکەن، سەرچاوەی ماددی و مەعنەوی هێزە شەڕخوازەکان و ئەو دام ودەزگایانەی دەوڵەت بکەنە ئامانج کە ڕۆڵیان هەیە لەقووڵکردنەوەی بێ‌ چارەیی و قڕکردنی کورداندا.
گەنجان و ژنانی کورد وەک دوێنێ‌ کردوویانە، ئەمڕۆش دەتوانن چوارچێوەی چالاکی پاسیڤ تێپەڕێنن و هەریەک وەک گەریلایەکی شار چالاکی مەزن بکەنە ئامانج، چونکە ئەمڕۆ رۆژی هەوڵ و هیممەتە و دانیشتن و لاوازی چالاکییەکانمان بەدەلی گەورە و ئەنجامێک کە حەقمان نەکردووە، لەگەڵ خۆیدا دێنێت‌، بۆ ئەمەش دەرفەت هەیەو دەوڵەت لەنێو لەزرینێکدایە و هێندە بەهێز نییە.
بۆیە چالاکی لەچوارچێوەی پاراستنی جەوهەریدا ئەنجام بدەین، ناچار دەبێت کەئیمرالی بکاتە ئەدرێسی موخاتەبی خۆی و دەستی ئاشتی بۆ کوردان درێژ بکات، کاتێک وابوو ئەوا ژن و گەنجی کورد هیوا و داخوازی ئاشتیمان بە واتا دەبێت‌، چونکە ئاشتی ڕەنجی دەوێت و بەدەلی گەورەی دەوێت‌.
لە نەخشەی چالاکییەکانی گەلدا ستوونی سێهەم پێشخستن و رێکخستنی سیستمی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتی کوردستانە، لەو لایەنەوە بەردەوام رەخنەی سەرۆک هەیە و ئاماژە بەگران حەرەکەت کردنی دامودەزگا و ڕێکخراوە بەرپرسیارەکان دەکات، پێوانێکی سەرەکی بۆ وەڵامدانەوەی شەهیدان و خاوەن دەرکەوتن لە ڕەنج و تێکۆشانی بەساڵانەی گەلەکەمان هاوکات گرێدانمان بەسەرۆکەوە ئاواکردنی سیستمی کۆنفیدڕاڵیزمە.
کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک هێڵی چارەسەری دیموکراتی سیستمی بەڕێوەبەرایەتی جەوهەری گەلی کوردە، ئەگەر بێت و ئەم سیستمە باش تێبگەین و هەموو بوارەکانی لەژێرەوە بەرەو ژوور ڕێک بخەین، ئەوا بەهیچ شێوەیەک موحتاجی دەوڵەت نابین و بەدەستهێنانی مافی زمان و کولتوور و ناسنامەکەمان لەدەوڵەت نا، بەڵکو لەخۆمان چاوەڕوان دەکەین، لەم چوارچێوەیەدا بەشداربوونێکی هەمەلایەنە واتە سیاسی و عەسکەری و رێکخستنی و.... هتد ئەنجام بدەین.
دڵنیام لەوەی کە لەدەمێکی نزیکیدا رۆژی ئازادی کوردان لەدایک دەبێت و هەروەکو چۆن قۆناخی شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەییمان بەسەرکەوتوویی پێشخست، ئەوا ئەمڕۆش بەڕەنج و ئیرادەی خۆمان قۆناخی چارەسەری دیموکراتیش بەسەر دەخەین و دوایی بەتراژیدیای نەتەوەیی دێنین.
منیش وەک رۆڵەیەکی ئێوە بۆ بەشداربوونی چالاکییەکانتان و دانەوەی قەرزەکانم بە ئێوەی هێژا و ماندوونەناس لە یەکێک لە لوتکە چیا پیرۆزکانی کوردستاندا سەختی و سنووری دروستکراوی دوژمن لەنێوان گەریلا و گەلدا و سەرما و سۆڵەی زستان دەبەزێنم و بەچالاکییەکی ئاگرین دەمەوێت‌ گرێدان و راستگۆیی گەریلاتان پێ‌ ڕابگەیەنم و مژدە و پەیامی ئەوە بدەم کە سەرباری هەموو کەموکورتییەکانمان هەتا زەڕەیەک فکر و رۆحی کوردایەتی و PKKمان تێدا بێت، سەما ئاسا و سەردار ئاری ئاسا بەئیرادە و بڕیار ئامادەین بۆ خۆفیداکردن و دەڵێم سەرکەوتن و ژیانکردن لە ژیانێکی پڕ لەئاشتی و ئازادیدا زۆر دوور نییە، ئەگەر دووریش بێت، هەرگیز زەمان ناتوانێت باوەڕی و ئیرادەی تێکۆشانمان ببەزێنێت لەدواییدا دەڵێم چ شادم کە منداڵی گەلێکی وەک ئێوەم.
بۆ گەلی کورد لەباکووری کوردستان:-
زۆر بەحەسرەتەوە بووم کە ڕۆژێک لە چیاکانی باکووری کوردستانەوە دابەزم و بەرەو گەرمایی سەرهەڵدانەکانی ئێوەوە بەڕێ بکەوم، هەموو هیواو ئاواتم ئەوەیە کە بەئازادی و لەنێو کەشێکی ئاشتیانەدا بەزمان و کولتوور و ناسنامەی نەتەوەیی خۆتان بژین و ئیدی مرۆڤ ئاسا بژیانایە، لەوانەیە من وەکو شەخس نەیبینم، بەڵام لە ئێستاوە ئەم ڕاستییە هەست دەکەم و پێی باوەڕم، زاتەن بینینی ئێمە زۆر گرنگ نییە بەس بە شەرتێک‌ ئەو منداڵانە بیبینن کە بەدەستە خنجیلانەکەیان بەرد دەهاوێژنە ئەو کابووسانەی کە خەو و خەیاڵە رەنگاوڕەنگەکانیان دەشێوێنن و دواڕۆژیان رەش دەکەن،
سەرۆک ئاپۆ نزیکی ئێوەیە زۆر بەشانسن، بەڵام باریشتان زۆر گرانە دەزانم، چونکە ئەو تەنیا سەرۆکی گەلێک نییە، بەڵکو ئەمانەتی مرۆڤایەتی و مێژووە، بۆیە ئازادکردنی و پاراستنی زۆر زەحمەتە، ماندوونەناسی و تێکۆشانی ئێوەش بێ‌ ڕاوەستان لێرەوە سەرچاوە دەگرێت، بۆیە پیرۆزە و منیش لەگەڵ ڕەخنەدایینی خۆمدا لەبەرامبەر ئێوەدا پیرۆزباییتان لێ دەکەم، هیوادارم لێرە بە دواوە بەهەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ ڕیفراندۆمی دیموکراتی گەلی کورد و هەموو چالاکییە دیموکراتییەکانی دیکە قۆناخی چارەسەری دیموکراتی قازانج بکەین.
لەدواییدا بانگ لەتەواوی گەلی خۆشەویستم دەکەم کە لەدەوروبەری سەرۆک ئاپۆ و دامودەزگا و رێکخراوەکانیدا کۆ ببینەوە و هیچ کەس و گرووپ و دەستە و تاقمێکی بێ‌ هیوا و لاواز نەکەینە ئاستەنگ، تەنیا و تەنیا، چا‌ومان لەسەرکەوتن بێت.
لەگەڵ سڵاو و رێزمدا.
بۆ گەلی کورد لەباشووری کوردستان:-
سەرەتا لەناو جەرگەی چیا سەرکەشەکانی کوردستانەوە وەک کچە گەریلایەک سڵاو و رێز و دڵسۆزی خۆمتان پێشکەش دەکەم، هاوکات خۆشحاڵم و لەدڵەوە پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتن و دەسکەوتە مێژووییانەی ئەمڕۆی باشووری کوردستانتان لێدەکەم کەبەرهەمی خوێنی بە هەزاران شەهید و ڕەنجی تێکۆشانی سەدان ساڵەی گەلەکەمانە، ئەو پێشکەوتنانەی ئەمڕۆ لەکوردستاندا هەیە، ئێوەی نیشتمانپەروەری دڵخۆشکردووە بەگەلێک بەدەل و قوربانیدانی مەزن و پیرۆزی وەک هەڵەبجە و ئەنفال و دەربەدەری و کوشتن و بڕین بەدەستهاتووە.
پاراستن و بەرگریکردن لەبەئیرادەبوونی گەلی کورد لەپرۆسەی دیموکراتیزەکردنی ئێراق و ئاواکردنی سیستەمی نوێی دەوڵەتدا ئەرکی هەر کوردێکی بە شەرەف و نامووسە و دژایەتی کردنیشی واتای نیازخراپییە، لێرەدا خاڵی هەرە گرنگ ئەوەیە کە گەلەکەمان بەوپەڕی هەستیاری و هۆشیارییەوە ئەم دەسکەوتانەی خۆی بپارێزێت و هەوڵی پێشخستنی بدات، چونکە دەبێت باش بزانین کەهێشتا لەکوردستان و هەرێمەکەدا بەگشتی هەڕەشەو زەنگی مەترسی شەڕ و شۆڕ و پیلانە گڵاوەکانی دوژمنان لەسەر گەلی کورد بەلاوە نەنراوە و پێویستی بەهەڵوەستەکردنێکی گشتگیرانە هەیە.
دەوڵەتانی ڕۆژئاوا بەگشتی و ئەمریکییەکانیش بەتایبەتی سەرباری ئەوەی کەخۆیان سەبەبی دروستبوونی کێشەی کوردستانن لەمێژوودا، ئەمڕۆ بێ شەرمانە پیاوەتی بەسەر ڕەنجی گەل و خوێنی شەهیدانمانەوە دەکەن، خۆیان بەخاوەن و ئافرێنەری دەسکەوتە مێژووییەکانی ئەمڕۆی کوردستان دەزانن و دەیانەوێت باشووری کوردستان بکەنە قەڵایەک بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە سیاسییەکانی خۆیان لەرۆژهەڵاتی ناویندا، هەتا ئێستاش لەلایەک بە دوای ئەو فڕوفێڵانەوەن کە چۆن و کەی و لەکوێ‌ کوردی باشوور لە دژی دەوڵەتانی وەک تورکیا و سوریا و ئێران بەکاربێنن.
لەلایەکی تریشەوە بۆ ئەوەی کوردان سنووری ئەو تێنەپەڕێنن و لەژێر کۆنترۆڵی خۆیدا بێت، هەوڵی ئەوەش دەدات کەباشووری کوردستان بکاتە داوێک بۆ کوردی پارچەکانی دیکەی کوردستان و بەمەش کوردان لەدژی یەکتر بەکاربهێنێت، کاتێ‌ لە لایەک پەکەکە دەخەنە لیستی تیرۆرەوەو سەرۆک ئاپۆ دەخەنە زیندان و لەلایەکی تریش بۆ سەرۆکی پارتییەکانی باشوور و فیدراسیۆنی کوردانیش دەڵێن قبوڵە، شتێکی رێکەوت نییە و دەبێت باش ببینرێت‌ و وەکو گەلی باشوور پەسندی نەکەین.
دەوڵەتانی تورکیا و سوریا و ئێرانیش بەردەوام لەهەوڵی لە باربردنی ئەزموونی باشووری کوردستانن و لەسیاسەتی دژایەتی کردن و دوژمنایەتی پاشگەز نابنەوە، هەرچی هێزی دەسەڵاتداری کوردانیشە بە تایبەتی توێژی سەردەست و بەرژەوەند پەرست و حزب و بنەماڵەکانیشە، کە لەژێر ناوی سیاسەت و کوردایەتیدا دەمامکیان لە ڕوی خۆیان داوە و بازرگانی بەخوێنی گەلەوە دەکەن، لەقۆناخێکی وەها چارەنووسساز و گرنگدا کە لەهەر چوارپارچەی کوردستان و لەباکووری کوردستاندا بەتایبەتی گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکرێت دیالۆگی چارەسەری سیاسیانەی کێشەی کورد بکرێت‌.
وتنی بەڕێز مام جەلال کە بە تورکیا و ئەمریکا دەڵێت با ئاپۆ بێ‌ دەنگ بکەن عەیبێکی زۆر گەورەیە و پێویستە پەسند نەکرێت، ئیدی شەرمە بۆ کوردان کە لەدژی یەکتری پیلان و تەڵە دابنێن، چونکە لاوازی کوردی هەر پارچەیەک دەبێتە لاوازی تەواوی کوردستان و چارەنووسی هەر چوارپارچەی کوردستان وەکو گۆشت و نینۆک پێکەوە گرێدراون، بەتایبەتی هەتا کێشەی کورد لە پارچەی مەزنی کوردستان واتە باکووردا چارەسەر نەکرێت‌ مەحاڵە کوردی پارچەکانی دیکە بەشەرەف و بەئازادی بژین، لەسەر ئەم بنەمایە بانگ لە تەواوی گەلی کوردی باشووری کوردستان دەکەم کە بێ‌ دەنگی و بێ‌ بەرپرسیارێتی لەبەرامبەر شۆڕشی باکووری کوردستان پەسند نەکەن، چونکە بێ‌ دەنگی دەبێتە هۆی مردن و بە مردوویی لەدایکبوونی ئیرادەو دەسکەوتی نوێی کورد لەباشووردا و زۆر درێژە ناکێشێت.
باهەموو ژن و منداڵ و گەنج و پیر و رۆشنبیر دەنگی خۆیان بۆ ریفراندۆمی دیموکراتی و پاراستنی سەرۆک ئاپۆ و پەسندکردنی وەک ئیرادەی سیاسی کورد بدەن، بەهەموو هێز و تواناکانیانەوە پشتگیری خۆیان لەگەڵا چالاکییەکانی گەل لەهەموو پارچەکانی دیکەی کوردستاندا بکەن، لەم لایەنەوە بیروباوەڕی من بە ڕۆحی بەرخۆدانی گەلەکەم هەیە، چونکە گەلی باشوور گەلی خۆبەختکردن و گەلی هەڵەبجە و سەرهەڵدانی ئازادییە.
منیش وەک کچێکی ئێوە نزیکی 10 ساڵە بە کولتووری بەرخۆدانی کە لەئێوەوە وەرمگرتووە و ئەو زانابوون و ئیرادەیەی کە لەسەرۆک ئاپۆ و پەکەکە و تەڤگەری ئازادی ژنی کوردەوە وەرمگرتووە، لەچیاکانی کوردستاندا لەهەوڵ و تێکۆشاندام بۆ ئازادی گەلی کورد و ژنی کورد و هەموو هەوڵا و هیوا و ئاواتێکم ئازادی گەلی کوردی هەر چوارپارچەیەو دیموکراتیزەبوون و ئازادی زیهنییەتە لەباشووری کوردستاندا و دوای هێنان بە ئینتیحار و بێچارەیی و کۆیلایەتی ژن و ڕاکردنی گەنجان لەوڵاتی خۆیان و هەموو کێشە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە.
لەسەر ئەم بنەمایەش ئەمڕۆ بەچالاکییەکی گیانبازی دەمەوێت‌ هەڵوێستی خۆم بۆ گرێدان بەم ئامانجەوە نیشان بدەم و پەیامێک بەئێوەی هێژاش بگەیەنم ئەم چالاکییەی من وەک ئینتیحاری ئەو ژنانە نییە کە لەبێزاری و بێچارەییەوە سەرچاوەی گرتبێت‌، بەڵکو چالاکییە لەپێناو ئەشقی ژیان و پێشخستنی زیهنییەتی چالاکی ئازادیدایە و درێژەپێدەری نەریتی بەرخۆدانی ژنانی وەک لەیلا قاسم و زیلان و سەما یوجەکانە، چەند شاد دەبم بەوەی کە ئەم پەیامانەم و چالاکییە بگاتە گوێی تەواوی گەلەکەم و تەواوی گەلی کورد و کەمێکیش بێت وزەیەک بدەمە تێکۆشین و جموجوڵێکی نوێ‌ لەنێو گەلی باشووری کوردستاندا.
لەدواییدا وەک کادیرێکی ژنی باشووری کوردستان ڕەخنەی خۆم دەدەم بەوەی کە وەک پێویست پێشەنگایەتییەکی بەهێزم ئەنجام نەدا و سەرۆک ئاپۆ و ئایدیۆلۆژیای ڕزگاری ژن کە ئایدیۆلۆژیای شۆڕشی کۆمەڵایەتی باشوورە بەباشی پێم نەناساندن.
لەگەڵ رێز و سڵاومدا
1ی شوباتی 2006
بژی رێبەر ئاپۆ
بژی پەکەکە و پەکەکە
بژی کەژەبە و کەکەکە
بژی هەپەگە و یەژاستار
بژی هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی
بمرێت خیانەت و کۆمپلۆی نێودەوڵەتی
بمرێ‌ هەموو جۆرە پاشڤەڕۆیەتی و دەسەڵاتدارێتی
ڤیان جافڤیان جاف
01-02-200601-02-2006

⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
#️ HashTag
#ڤیان جاف | #01-02-2006 |
🖇 Bağlantılı öğeleri: 6
👫 Kişiler
1.👁️سەریاس ئەحمەد
🏰 Mekanlar
1.👁️دەربەندفەقەرە
2.👁️هەڵەبجە
✌️ Şehitler
1.👁️ڤیان جاف - ڤیان سۆران
📅 Tarih ve olay
1.👁️01-02-2006
📂[ Daha...]

⁉️ Başlık özelikleri
🏷️ Kategori: 📝 Belgeler
📅 Publication date: 01-02-2006
📄 Belge Türü: ⊶ Orijinal dili
📄 Document style: No specified
🏟 Parti: PKK

⁉️ Technical Metadata
©️ Bu öğenin telif hakkı öğenin sahibi tarafından Kurdipedia verilen edildi!
✨ Ürün Kalitesi: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
Kötü👎
✖️
 40%-49%
Kötü
✖️
 50%-59%
Kötü değil
✔️
 60%-69%
Orta
✔️
 70%-79%
Çok iyi
✔️
 80%-89%
Çok iyi👍
✔️
 90%-99%
En iyi👏
95%
✔️
Bu başlık Seryas Ehmed tarafından Feb 2 2018 2:48PM tarihinde kaydedildi
👌 Bu makale tarafından gözden geçirilmiş ve yayımlanmıştır (Hawrê Baxewan) tarafından Feb 2 2018 8:41PM
✍️ Bu başlık en son Hawrê Baxewan tarafından Feb 2 2018 8:41PM tarihinde Düzenlendi
☁️ Başlık Adresi
🔗
🔗
👁 Bu başlık 2,669 defa görüntülendi

📚 Kütüphane
  📖 EHMEDÊ XANÎ; KISA VE Ö...
  📖 KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
  📖 KÜRDOLOJİ AKADEMİK ÇAL...
  📖 İngiliz belgelerinde K...
  📖 Daha...


📅 Kronoloji
  🗓️ 26-02-2021
  🗓️ 25-02-2021
  🗓️ 24-02-2021
  🗓️ 23-02-2021
  🗓️ 22-02-2021
  🗓️ 21-02-2021
  🗓️ 20-02-2021


💳 Bizi destekleyin
👫 Kurdipedia Ekibi
💬 Yorumlar
⭐ Kullanıcı koleksiyon
📊 Istatistik Başlık Sayısı 380,811
Resim 61,731
Kitap PDF 11,641
İlgili Dosyalar 49,010
📼 Video 182
🗄 Kaynaklar 15,916
📌 Actual
Mehabad Kürt Cumhuriyeti 1946
William Aegleton JR
Turkçesi: M. Emin Bozarslan
İkinci baskı 1989
Köln-F. Almanya
Mehabad Kürt Cumhuriyeti 1946
RNK - KUK IV. Kongre Belgeleri
Rizgarîxwazen Neteweyî yen Kurdistane
Kürdistan Ulusal Kurtuluşçulan
1993
RNK - KUK IV. Kongre Belgeleri
Bi̇r Vahşeti̇n Anatomi̇si̇; Geni̇şleti̇lmi̇ş Ve Güncellenmi̇ş Ci̇zre Ablukasi Raporu
HDP
5th March 2018
Bi̇r Vahşeti̇n Anatomi̇si̇; Geni̇şleti̇lmi̇ş Ve Güncellenmi̇ş Ci̇zre Ablukasi Raporu
Heyder Elî (Egîd Cotkar)
Kod Adı: Egîd Cotkar
Adı Soyadı: Heyder Elî
Ana Adı: Rehîme
Baba Adı: Ednan
Doğum Yeri: Efrîn
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn / 25-03-2018
Heyder Elî (Egîd Cotkar)
KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
Prof. Dr. Abdullah Kıran
Behroz Şucaii
Prof. Dr. Osman Ali
Mehmet Bayrak
Dr. Ari Badinani
Seîd Veroj
Mamend Roje
Ziryan Rojhelati
2020
KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Sayfa oluşturma süresi: 0,515 saniye!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574