هەسەدە: زیانی زۆر لە سوپای تورکیا و چەکدارە هاوپەیمانەکانی دراوە
📊 Anket ve istatistik
ناوەندی میدیایی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دوایین زانیاریی لەبارەی پێکدادانەکانی 2ی شوباتی
عەفرینعەفرین بڵاوکردەوە. بەپێی راگەیێندراوێکی هەسەدە، لە سەرجەم میحوەرەکانی شەڕ لە عەفرین هێزەکانیان زیانیان بە سوپای تورکیا و چەکدارە هاوپەیمانەکانیان گەیاندووە.
ناوەندی میدیایی هێزەکانی سووریای دیموکرات راگەیێندراوێکی بۆ رای گشتیی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا کۆی قوربانییانی پێکدادانە چەکدارییەکانی رۆژی 2ی ئەم مانگەی لە عەفرین بڵاوکردووەتەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، کە سوپای تورکیا، جندرێس و گوندی حەمامی بە چەکی قورس بۆردوومانکردووە. بەڵام لە شەرا هەسەدە بە چەکی قورس هێرشی کردووەتە سەر سوپای تورکیا. هەروەها لە بلبلێ سوپای تورکیا و چەکدارانی سوپای سووریای ئازاد هێرشێکیان بە چەکی قورس و بە پشتگیریی هێزی ئاسمانیی ئەنجامداوە و شەڕ و پێکدادانی راستەوخۆ روویداوە.
راگەیێندراوەکەی هەسەدە ئاماژەی بە شەڕ و پێکدادانەکان لە ناوچەکانی شییە، ماباتا، رەجۆ و ناوچەکانی دیکە کردووە. بەپێی هەسەدە، لەو ناوچانەش زیانیان بە سوپای تورکیا و چەکدارە هاوپەیمانەکانیان گەیاندووە.
سەبارەت بە شەڕ و پێکدادانەکانی ناوچەی شەهبا، لە راگەیێندراوەکەی هەسەدەدا هاتووە، کە هێزەکانیان 3 ناوچەی چڕبوونی سوپای تورکیا لە ناوچەی دەورووبەری شاری مارع و، 4 ناوچەی دیکەی دەوروبەری گوندی گولچبرینیان بە چەکی قورس بۆمباران کردووە.
ناوەندی میدیایی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیێندراوەکەیدا جگە لە ئاماژەدان بەوەی زیانیان بە سوپای تورکیا و چەکدارانی سوپای ئازادی سووریا گەیاندووە، هیچ ئامارێکی لەبارەی کوژراو و برینداران نەداوە، چ لە هێزەکانی هەسەدە چ لە سوپای تورکیا و چەکدارە هاوپەیمانەکانی.
رۆژی 2ی شوبات ئاژانسی فەرمیی تورکیا کۆنترۆڵکردنی چیای دارمکی راگەیاند. چیاکە گرنگییەکی ستراتیژیی هەیە، دەکەوێتە باکووری خۆرئاوای عەفرین و بەشێکیشی لە خاکی تورکیادایە. لە راگەیێندراوەکەی هەسەدەدا هیچ شتێک لەبارەی کۆنترۆڵکردنی چیاکە لەلایەن سوپای تورکیاوە نەهاتووە.
[1]
02-02-201802-02-2018 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!