تەندروستیی عەفرین: لەماوەی دوو هەفتەدا 150 سڤیل گیانیان لەدەستداوە
📊 ئامار و راپرسی
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی کانتۆنی
عەفرینعەفرین، رایدەگەیەنێت، لە دوو هەفتەی هێرشی سەر عەفریندا نزیکەی 150 سڤیل گیانیان لەدەستداوە و 298 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەنجێلا رەشۆ، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی تەندروستیی کانتۆنی عەفرین رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردوومان و تۆپبارانی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو سوپایە نزیکەی 150 سڤیل گیانیان لەدەستداوە و 298 کەسی دیکەش بریندار بوون، لەنێو قوربانییاندا منداڵ، ژن و کەسانی بەساڵاچوو هەن.
ئەنجێلا رەشۆ دەڵێت لە سەرەتای هێرشی سەر عەفرینەوە خەڵکی سڤیل کراونەتە ئامانج، گواستنەوەی بریندار و قوربانیان بۆ نەخۆشخانەکانی ناوەندی پارێزگای عەفرین و شارۆچکەکانی شێراوە، جندرێس، بلبلێ، شیە و راجۆ بەردەوامە.
رۆژی 20ی مانگی رابردوو سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەستیانکرد بە هێرشکردنە سەر عەفرین. لەو کاتەشەوە یەپەگە بەرگریی لە شارەکە دەکات.
بەپێی راگەیێندراوی ناوەندنی راگەیاندنی هەسەدە، لەماوەی هەفتەی رابردوودا 473 سەربازی سوپای تورکیا و چەکداری سوپای سووریای ئازاد کوژراون.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە شارۆچکەی عەین عیسای سەر بە کانتۆنی گرێ سپی، رێدوور خەلیل، بەرپرسی گشتیی پەیوەندییەکانی هەسەدە رایگەیاند، سوپای تورکیا لە هەموو لایەکی عەفرینەوە بۆردوومانی گوندەکانیان کردووە و هەزار و 893 تۆپی جیاجیایان هاویشتووە. هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا 460 جار بۆردوومانی ئەو ناوچانەیان کردووە کە مەدەنی تێدا نیشتەجێن.
لە بەرامبەدا، رۆژی شەممە 3-2-2018، سەرۆکایەتی ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا لە 15ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتووندا رایگەیاند، لە ماوەی 15 رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەی ئه و شەڕڤانانەی یەپەگە کە لە عەفرین گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە 897 شەڕڤان. بەڵام یەپەگە ئەو ژمارەیە رەتدەکاتەوە.
[1]
03-02-201803-02-2018