حکومەتی تورکیا ئاماری نوێی ئۆپەراسیۆنی عەفرینی بڵاوکردەوە
📊 Anket ve istatistik
لە 16ەمین رۆژی هێرشی ئاسمانی و زەمینی سوپای تورکیا و هەندێ لە چەکدارە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریا بۆ سەر
عەفرینعەفرین، حکومەتی تورکیا گیانلەدەستدانی 932 شەڕڤانی یەپەگەی راگەیاند.بەڵام هەسەدە ئەو ژمارەیە رەتدەکاتەوە.
بەیانی رۆژی یەکشەممە 3ی شوباتی 2018 بەکر بۆزداغ، جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکومەتی تورکیا لە 16ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتووندا رایگەیاند، شەڕ و پێکدادانەکان بەردەوامن و سوپای تورکیا بەشێوەیەکی چڕ چیای هۆرۆز تۆپباران دەکەن و بەهۆیەوە 32 چەکداری یەپەگە کوژران.
هەر بەپێی راگەیێندراوەکەی گوتەبێژی حکومەتی تورکیا، لە ماوەی 16 رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەی ئه و شەڕڤانانەی یەپەگە کە لە عەفرین کوژراون، گەیشتووەتە 932 شەڕڤان.
هەروەها رۆژی شەممە سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (چڵە زەیتوون) بۆ سەر عەفرین، کوژرانی 5 سەربازی وڵاتەکەی لە پێکدادانەکاندا راگەیاند. هەر رۆژی شەممە کوژرانی دوو سەربازی دیکەش راگەیێندرابوو.
بەپێی دوایین ئاماری هەسەدە، تورکیا 1893 مووشەک و چەکی قورسی جۆراوجۆری بەکارهێناوە، 460 هێرشی ئاسمانیی ئەنجامدراون، هەلیکۆپتەری جۆری کۆبرا 18 هێرشیانکردووە، 254 جار رووبەڕووبوونەوە روویداوە، 480 سەربازی تورکیا و چەکدارانی سوپای سووریای ئازاد کوژراون، 32 تەرمی هێرشکاران جێماون، فڕۆکەیەکی چاودێریی خراوەتە خوارەوە، 25 تانک تێکشکێنراون، 34 شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە، 30 کەسی سڤیل کوژراون، شەڕڤانێک دەستگیرکراوە.
ئامارەکانی تورکیاش ئاماژە بەوە دەدەن، 932 شەڕڤان کوژراون، 21 شەڕڤان بە دیلگیراون، 9 شەڕڤان دادگاییکراون، 538 پێگە و حەشارگە کراونەتە ئامانج، 28 پێگە، 24 گوند، 7 ناوچەی نیشتەجێبوون، 27 خاڵ کۆنترۆڵکراون، 91 مووشەک لە عەفرینەوە هەڵدراوەتە کلیس و هاتای 7 کەسی سڤیل گیانیان لەدەستداوە، 48 کەس برینداربوون و 51 خانووبەرە و باڵەخانە و مزگەوت و دووکان زیانیان بەرکەوتووە و 13 سەربازیان کوژراوە و 57 سەربازیش برینداربوون.
لەلایەکی دیکەوە بەپێی ئاماری تەندروستیی عەفرین، لەماوەی 15رۆژدا 150 کەسی سڤیل گیانیان لەدەستداوە، 168 کەس برینداربوون، لەنێو قوربانییاندا منداڵ، ژن و کەسانی بەساڵاچوو هەن.
[1]
04-02-201804-02-2018 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!