حکومەت سەرجەم پارەی سندوقی تووشبووانی شێرپەنجەی خەرجکردووە و ئامادەنییە بیگ...
دواڕۆژ،
عیسا عەبدولقەهارعیسا عەبدولقەهار
ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەت سەرجەم پارەی سندوقی تووشبووانی شێرپەنجەی خەرجکردووە و ئامادەنییە بیگەڕێنێتەوە بۆیان، دەڵێت داواکاری گشتی بۆ گەڕانەوەی پارەکە کاری کردووە، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
حکومەتی هەرێم بە بیانوی قەیرانی دارایی، بڕی 72 ملیار دینارو بڕی یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دۆلاری لەسندوقی کۆمەکی توشبوانی شێرپەنجە بردووه و خەرجیکردووە، لەکاتێکدا ئه و پارەیە لەلایەن خێرخوازان و کۆمەکبەخشان کۆکراوەتەوە.
لەوبارەیەوە شێرکۆ حەمەئەمین، ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی کوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند حکومەت لەجێگەی هاوکاریکردنی تووشبوانی شێرپەنجە، زیانی زۆری پێگەیاندوون و سەرجەم ئه و پارەی بردووە کە لە سندوقی کۆمەکی شێرپەنجە دانرابوو.
وتیشی لەرێگەی پەرلەمانی کوردستان توانیمان یاداشتێک بۆ داواکاری گشتی هەرێم بەرزبکەینەوه و لەسەر یاداشتەکە داواکاری گشتی هاتۆتەدەنگ و رێککاری گرتۆتەبەر بۆ گەڕانەوەی پارەکە، بەڵام تائێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان رونیشیکردەوە، بردنی ئه و پارەیە بە بیانوی قەیرانی دارایییەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بووە، بەڵام بەپێی بەواداچوونەکانمان دەرکەوتووە حکومەت ئامادەنییە پارەکە بگەڕێنێتەوە.
لەبارەی خەرجکردنی پارەکە، دواڕۆژ پەیوەندی بە بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستییەوە کرد، بەڵام ئامادەنەبوو لەسەر بەکارهێنانی پارەکە لێدوان بدەن.
سندوقی کۆمەکی توشبووانی شێرپەنجە، بە یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2012 پەرلەمانی کوردستان دامەزراوه و بەپێی یاساکە دەسەڵاتی خەرجکردنی پارەکە دەبێت، تەنیا بۆ بواری شێرپەنجە خەرجبکرێت.
[1]
04-02-201804-02-2018 ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!