05-02-2018
باکووری کوردستان
- لە پارێزگای
وانوان، پاسێکی نەفەرهەڵگر بەهۆی بەستنی رێگاوبان کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا. لە رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 22 ی دیکەش برینداربوون.
[3]
باشووری کوردستان
- بەهۆی خەرجنەکردنی پارەی گەنمی ساڵانی ڕابردوو لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، بەشێک لە جوتیارانی سنوری پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە گردبوونەوە و داوای خەرجکردنی پارەی گەنمەکانیان کرد.
[1]
- کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و پەرلەمانتارانی کورد باکۆتی دانیشتنەکەیان کرد بەهۆری هەوڵی سەرۆکی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پرسی تاوتوێی
بودجەبودجەی 2018 بەبێ جێکردنەوەی داواکارییەکانی کورد لەو پڕۆژەیاسایەدا.
[2]
- دادگای باڵای فیدراڵی عێراق وەڵامی تانەیەکی ئەنجومەنی پارێزگای
کەرکوککەرکوکی دایەوە کە سەبارەت بە هەڵکردنی
ئاڵای کوردستانئاڵای کوردستان لە فەرمانگە حکومییەکانی کەرکوک پێشکەشیکرابوو، جەختیشیکردەوە کە ئەوە لەچوارچێوەی تایبەتمەندی دادگاکەیاندا نییە.
[2]
- لەکۆبوونەوەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لە سلێمانی 15 ئەندام وەک ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئه و حزبە بە زۆرینەی دەنگ هەڵبژێردران.
[2]
-
دەزگای خێرخوازیی بارزانیدەزگای خێرخوازیی بارزانی بە بەشداری دەیان بەرپرسی حیزبی و حکومی و کونسوڵخانە و کۆمپانیا و دامەزراوە یەکەمین کۆنفرانسی ساڵانەی سازکرد و تێیدا کۆی کار و چالاکییەکانی لە ساڵی 2017 دا خستنەڕوو.
[3]
- خاوەنی موەلیدە ئەهلییەکانی شاری
سلێمانیسلێمانی بڕیاریانداوە بەهۆی جیاوازی نرخ و جێبەجێنەکردنی داواکاریەکانیانەوە، لە ئەمڕۆوە، کارەبای موەلیدە لە سەرجەم هاوڵاتیانی شارەکە بکوژێنەوە.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- شەوی ڕابردوو، هێزەکانی سوپای تورک هێرشیان کردە سەر گوندەکانی سەربە شارۆچکەی شییەی کانتۆنی
عەفرینعەفرین، شەرڤانان بەتووندی وەڵامیان دانەوە. لە ئەنجامی بەرخۆدانی شەوێ ڕابردووی شەڕڤاناندا، هەشت سەرباز و چەتەی سەربە سوپای تورک کوژران و لاشەکانیان کەوتە دەستی شەڕڤانانەوە.
[1]
- تۆپیخانەکانی تورکیا بەچڕی گوندەکانی معەسکەرە و زیتوناک و سعرنجکەی لە ناوچەی شەرا لە سنوری هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستانیان بۆردومانکرد و قوربانی لێکەوتووەتەوە.
[2]
- رۆژنامەیەکی تورکی ئاشکرایکرد بڵاوبونەوەی گرتەڤیدیۆییەکی نوێ کە لە شاری
قامیشلۆقامیشلۆ تۆمار کراوە دەریدەخات کە ئەمریکا زریپۆش و هاوکاری سەربازیی زیاتر رەوانەی
یەپەگەیەپەگە دەکات.
[2]
- سەدان هاوڵاتی شاری منبیج بۆ ئەوەی بەشداری کاروانی هاوڵاتیانی
جزیرەجزیرە،
حەسەکەحەسەکە،
کۆبانێکۆبانێ و
شەنگالشەنگال بن، لە بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری منبیج گردبوونەوە.
[1]
- هێزەکانی سوپای تورک ناوەندی شاری جندرێسی سەربە کانتۆنی عەفرین تۆپباران دەکەن.
[1]
- فەرماندەیی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، کە لە ئەنجامی بەرخۆدانی چەند ڕۆژەی شەڕڤانان، گوندی شێخۆرز و گردەکانی دەوروبەری لە هێزەکانی سوپای تورک پاککرانەوە.
[1]
- بۆ جاری دووەم، سوپای تورک گۆرستانی شەهید سەیدۆ-ی لە شارۆچکەی جندرێس-ی سەر بە عەفرین بۆردوومانکرد.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- پۆلیسی ئیتالیا هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەرانی کورد و چالاکوانانی ئیتالی کە لە دژی چوونی
ئەردۆگانئەردۆگان بۆ لای پاپا فرانسیس لە بەر دەم کۆشکی سەن ئانجێلۆی ڕۆما گردبوونەوەو هێرشەکانی تورکیان بۆسەر عەفرین شەرمەزارد.
[1]
- بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: پێویستە تورکیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە عەفرین بووەستێنێت و لەوبارەیەوە چاوێک بە هەڵوێستەکانیدا بخشێنێتەوە.
[3]
- لە تارانی پایتەختی ئێران، کەمپەینێک لەلایەن 600 هونەرمەندانی ئێرانیەوە دەستپێکرا بۆ پشتگیریی عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورک، کەمپیەینەکەش بەردەوامیی هەیە.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان