قوربانییانی بوومەلەرزەکەی کرماشان لەناو چادرەکانیانەوە پشتگیری لە عەفرین دە...
باکووری کوردستان
- لە 60 گوند و ناوچەی
ئامەدئامەد قەدەخەی هاتووچۆ راگەیێندرا.
[3]
-
فاتمەگوڵ دەمیرتاغفاتمەگوڵ دەمیرتاغ، هاوسەرۆکی لقی مێرسینی
هەدەپەهەدەپە لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکرا.
[4]
- دوای ئەوەی لە مانگی 10 ی ساڵی ڕابردوودا، دادگای دیلۆک سزای زیندانیکردنی بەسەر
فەرهاد ئەنجوفەرهاد ئەنجو، پەرلەمانتاری
شرناخشرناخی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە-دا سەپاندبوو، ئەمڕۆ نووسراوی وەرگرتنەوەی مافی پەرلەمانتاریی لە ئەنجوو لە دانیشتنی پەرلەمانی تورکیادا خوێندرایەوە.
[4]
باشووری کوردستان
- بەشێک لە مامۆستایانی
سلێمانیسلێمانی خۆپیشاندانیان دەستپێکرد دژ بە دواکەوتنی موچەکانیان.
[1]
- بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و
بومەلەرزەبومەلەرزەزانی هەرێم رایدەگەیەنێت شەوی رابردوو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، زیاتر لە 20 بومەلەرزە لە سلێمانی و دەوروبەری تۆمارکراوە.
[1]
- بەپێی راگەیەنراوێکی
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە، ئەمریکا بەردەوامدەبێت لە راوێژی سەربازیی و مەشقکردن بە هێزەکانی پێشمەرگە لە ساڵی 2018.
[2]
- دەستەی سەرپەرشتی مامۆستایان لە سنوری پەروەردەی
چۆمانچۆمانی دەڤەری باڵەکایەتی پارێزگای هەولێر بەفەرمی بۆ ماوەی یەک هەفتەی بایکۆتی خوێندنیان راگەیاند داواکاریەکانیشیان بۆ شکاندنی بایکۆت ئاشکراکرد.
[2]
- مامۆستایەکی زانکۆ لە
کەرکوککەرکوک کوژرا. نێوبراو ناوی عەلی یەڵماز کوشتووە بوو و خەڵکی شارەدێی بەشیری سەر بە
خورماتووخورماتوو بووە.
[1]
- لەناو بازاڕی شارۆچکەی
ڕانیەڕانیە هاوڵاتییەک بەر دەستڕێژی گوللە درا و گیانی لەدەستدا، پۆلیسیش ڕایدەگەیەنێت، کە بکوژەکە خۆی ڕادەستکردووە و هۆکاری ڕووداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی بووە.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- شەوی ڕابردوو
شەڕڤانشەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە چەندین شوێن لە دژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا و لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا 59 سەربازی تورک کوژران.
[4]
- لە ئەنجامی شەڕێکدا کە لە شەوی ڕابردووەوە تا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆی خایەند، گوندی حەج بلێلی سەربە شارۆچکەی شییەی کانتۆنی عەفرین لە سوپای تورک و چەتەکانی پاککرایەوە.
[4]
- ئەردۆغان داوا لەهێزەکانی ئەمریکا دەکات منبج چۆڵ بکەن.
[1]
-
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ، داوای وەستانی بەپەلەی شەڕ و پێکدادانەکان لە سوریا دەکات.
[1]
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، لە دەوروبەری گوندی حەمامێ-ی سەر بە شارۆچکەی جندرێس لە عەفرین، ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای تورکیان تەقاندەوە.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- ئاژانسی نیشتمانی تاوان لە بەریتانیا (NCA) رایگەیاند، ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێکی گەورەیان دژی تۆڕێکی گومانلێکراوی تاوان ئەنجامداوە، کە تۆمەتبارن بە هێنانی سەتان کوردی عێراق بەڕێگەی قاچاخ بۆ بەریتانیا. ئەفسەرانی ئەو دامەزراوە ئەمنییەی بەریتانیا بە هاوکاری چەند دەزگایەکی ئەمنی دیکەی وەک پۆلیس، توانیویانە 21 گومانلێکراو، کە بە رەگەز کوردن، لە چەند شوێنێکی لەندەن دەستگیربکەن.
[3]
- پەڕڵەمانی سوید لەسەر داوای 4 پەڕڵەمانتار وەزیری دەرەوەی سویدی بانگکرد بۆ پەڕڵەمان تاوەکو لەسەر لەشکرکێشیی تورک بۆسەر عەفرین هەڵوێست وەربگرێت.
[1] ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Kronoloji