ئەنجومەنی تەندروستی عەفرین: 148 هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون
📊 Anket ve istatistik
ئەنجومەنی تەندروستیی کانتۆنی
عەفرینعەفرین ڕایگەیاند، کە 148 هاوڵاتی مەدەنی لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تورکدا شەهیدبوون و 365 هاوڵاتیش برینداربوون.
ئەمڕۆ ئەنجیلیا ڕەشۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی تەندروستی کانتۆنی عەفرین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماری شەهید و بریندارەکانی 18 ڕۆژی هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرینی ڕاگەیاند.
ئەنجیلیا ڕەشۆ ڕایگەیاند: لە سەرەتای هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرینەوە تا ئێستا، 148 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون، کە 26یان منداڵ و 17ی دیکەیان ژن بوون.
لە بەشێکی دیکەشدا ئاشکرایکرد: هەروەها 365 هاوڵاتی برینداربوون کە 55یان ژن و 40 یان منداڵن.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەر کاتێک ناسنامەی هەموو شەهید و بریندارەکان بە دەستمان بگات بە ڕایگشتیی ڕادەگەیەنین.
باسی لەوەش کرد، کە تا ئێستا لە بارەی ئەو هاوڵاتیانەی لە ژێر ڕووخاوەکاندا ماون هیچ زانیارییەک نییە و چارەنووسیان نادیارە.
[1]
06-02-201806-02-2018 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!