Bibliotheek Bibliotheek
Zoek

Kurdipedia is de omvangrijkste Koerdische informatiebron!


Search Options





Geavanceerd zoeken      Toetsenbord


Zoek
Geavanceerd zoeken
Bibliotheek
Koerdische namen
Chronologie van de gebeurtenissen
Bronnen
Geopende items
Mijn verzamelingen
Activiteiten
Hulp bij het zoeken?
Publikatie
Video
Classificaties
Willekeurig artikel!
Verzenden
Stuur een artikel
Afbeelding verzenden
Survey
Uw mening
Contact
Wat voor informatie hebben wij nodig!
Standaarden
Algemene voorwaarden
Item Kwaliteit
Gereedschap
Over
Kurdipedia Archivists
Artikelen over ons!
Integreer Kurdipedia in uw website
Toevoegen / Verwijderen Email
Bezoekers statistieken
Item statistieken
Converteren van fonts
Converteren van kalenders
Spellingscontrole
Talen en dialecten van de paginas
Toetsenbord
Handige links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Talen
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mijn account
Aanmelden
Lidmaatschap!
Wachtwoord vergeten!
Zoek Verzenden Gereedschap Talen Mijn account
Geavanceerd zoeken
Bibliotheek
Koerdische namen
Chronologie van de gebeurtenissen
Bronnen
Geopende items
Mijn verzamelingen
Activiteiten
Hulp bij het zoeken?
Publikatie
Video
Classificaties
Willekeurig artikel!
Stuur een artikel
Afbeelding verzenden
Survey
Uw mening
Contact
Wat voor informatie hebben wij nodig!
Standaarden
Algemene voorwaarden
Item Kwaliteit
Over
Kurdipedia Archivists
Artikelen over ons!
Integreer Kurdipedia in uw website
Toevoegen / Verwijderen Email
Bezoekers statistieken
Item statistieken
Converteren van fonts
Converteren van kalenders
Spellingscontrole
Talen en dialecten van de paginas
Toetsenbord
Handige links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Aanmelden
Lidmaatschap!
Wachtwoord vergeten!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Over
 Willekeurig artikel!
 Algemene voorwaarden
 Kurdipedia Archivists
 Uw mening
 Mijn verzamelingen
 Chronologie van de gebeurtenissen
 Activiteiten - Kurdipedia
 Help
Nieuwe item
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
04-08-2022
بەناز جۆڵا
Bibliotheek
GEOGRAFI OM KURDISTAN
08-11-2018
زریان سەرچناری
Biografie
Venus Faiq
15-10-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Het pad van de gele slippers
07-10-2018
زریان سەرچناری
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
08-11-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
23-10-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shene Baban
09-03-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
29-07-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Poëzie uit Koerdistan
16-09-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Koerdistan
22-04-2015
هاوڕێ باخەوان
Statistiek
Artikelen 517,545
Fotos 106,159
Boeken 19,170
Gerelateerde bestanden 96,557
Video 1,317
Plaatsen
Mardin
Bewijsstukken
Oproep aan onze politici: d...
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne...
Bibliotheek
21 STRALEN
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdi...
نرخی سەگی پشدەر دەگاتە 50 هەزار دۆلار
Kurdipedia garandeert het recht op openbare informatie voor elk Koerdisch individu!
Groep: Statistieken en enquêtes | Artikel taal: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Warderen
1 Stem 5
Uitstekend
Heel goed
Gemiddeld
Armoedig
Slecht
Toevoegen aan mijn verzameling
Schrijf uw commentaar over dit item!
Aanpassingen
Metadata
RSS
Zoek in Google voor een afbeeldingen voor het geselecteerde item!
Zoek in Google voor het geselecteerde item!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
نرخی سەگی پشدەر دەگاتە 50 هەزار دۆلار
Statistieken en enquêtes

نرخی سەگی پشدەر دەگاتە 50 هەزار دۆلار
Statistieken en enquêtes

هێرش بەدرەدین، خاوەنی پڕۆژەیەکی بەخێوکردنی سەگە لە شارۆچکەی مەلائۆمەری نزیک #هەولێر#. بە گوتەی خۆی ساڵانە 50 هەزار دۆلاری لە فرۆشتنی سەگی خۆماڵی و بیانی دەستدەکەوێ‌.
هێرش جگە لە سەگی پشدەر کە خۆماڵییە، سەگی بیانی لە جۆری جێرمەن شیبرد و ڕوت وایلەر بەخێو دەکات. تەنیا مانگی ڕابردوو 12 بەچکەی لە بەرهەمی جێرمەن شیبرد فرۆشتووە، کە نرخی یەک بەچکە لەو جۆرە سەگە بە گوێرەی جوانییەکەی لە نێوان 1200 تاوەکو 1800 دۆلارە.
خەریکە بەخێوکردنی سەگ لە کوردستان لە ئارەزووەوە دەبێتە بازرگانی. بەهۆی ئەو داواکارییە زۆرەی لەسەر سەگ هەیە، چەند کێڵگە و پێشانگایەکی تایبەت بە بەخێوکردن و فرۆشتنی سەگ کراونەتەوە.
بیرۆکەی بەخێوکردنی سەگ بۆ قازانج لەلایەن هێرشەوە بۆ حەوت ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، سەرەتا بەبەخێوکردنی سەگی پشدەر دەستی پێکرد، دواتر سەگی بیانیشی بەخێوکرد. هێرش دەڵێت: نرخی سەگی پشدەر جیاوازە لەگەڵ سەگی جێرمەن شیبرد و ڕوت وایلەر، بەچکەی پشدەرمان بە 8 هەزار دۆلار فرۆشتووە، ئەگەر جوانیش بێت 10 تاوەکو 12 هەزاریش دەکات.
بە گوتەی هێرش، سەگی پشدەر لەلایەن فارس و تورکەکانەوە داواکارییەکی زۆری لەسەرە. هێرش گوتی: نرخی سەگێکی پشدەر ئەگەر باش بێ‌ و گەورە بێ‌ دەگاتە 50 هەزار دۆلار.
ئێستا لە کوردستان چەند پێشەنگایەکی تایبەت بە فرۆشتنی سەگ کراونەتەوە کە جگە لە سەگی خۆماڵی، سەگی ئۆکرانی، ڕووسی، سربی و بیلارووسی دەفرۆشن.
ئەو سەگانەی هاوردە دەکرێن دوو جۆرن، سەگی بچووکی ناوماڵ لە جۆرەکانی شیدزو، چاوچاو، بومرینیان، تریال مالتیز، لولو فۆکس، جۆرێکی دیکەشیان بۆ جوانی و پاسەوانی لە دەرەوەی ماڵ و کێڵگە و باخەکان بەخێودەکرێن کە بریتین لە جۆرەکانی جێرمەن شیبرد، ڕوت وایلەر، بلدوک، مالینو، لابرادور، دوبرمان، گۆلدن ڕیتریفر، بیتبول، هاسکی.
ئەحمەد موفەق، خاوەنی پێشانگای ڤیڵا بۆ کڕین و فرۆشتنی سەگ و پشیلە لە شاری هەولێر، دەڵێت: هەموو جۆرە سەگێک کڕیاری تایبەتی خۆی هەیە، بەڵام لەنێو سەگە بچووکەکان سەگی جۆری بومرینیان، تریال مالتیز و چاوچاو بەرناکەوێت، ئەگەر جوان بێت ژنان و گەنجان بەهەر نرخێک بێت دەیکڕن، بۆ پاسەوانی و جوانیش، سەگی جێرمەن شیبرد، ڕوت وایلەر، دوبرمان، مالینو لە کوردستان خواستێکی زۆریان لەسەرە.
ئەحمەد موفەق باسی نرخی سەگەکانی پێشانگاکەی دەکات و دەڵێت: سەگی جۆری بومرینیان نرخی 1400 - 2100 دۆلارە، نرخی سەگی تریال مالتیز کە بەرهەمی ناوخۆ بێ‌ 100-500 دۆلارە، بەڵام بیانییەکەی بە 1200 دۆلارە، سەگی چاوچاوی چینی بە 1000 - 2500 دۆلارە. جێرمەن شیبرد بەگوێرەی زیرەکی و ڕەنگ و جوانی و ڕەسەنی و پتەویی جەستەی بە 1400 – 6000 دۆلارە، ڕوت وایلەر بە 1000- 2500 دۆلارە، هەروەها دۆبرمان و مالینوش بە 700 - 1800 دۆلارن.
پێشتر ئەحمەد، لەڕێی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە سەگی هاوردە دەکرد، بەڵام دوای ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی کوردستان لەلایەن بەغداوە، ئێستا لە ڕێگەی تورکیاوە هاوردەیان دەکات. ئەحمەد دەڵێت: ئێستا خەرجیی هاوردەکردنی هەر سەگێک نزیکەی 120 دۆلار زیاتر بووە، بۆ نموونە پێشتر سەگێک لە ئوکرانیاوە بە 45 دۆلار دەگەیشتە دەستمان لە هەولێر، ئێستا 100 دۆلار کرێی فڕۆکە تا تورکیا دەدەین، لەوێش 75 دۆلار دەدەین تاوەکو هەولێر.
60%ی ئەو سەگانەی ئەحمەد هاوردەیان دەکات لە شارەکانی عێراق ساغیان دەکاتەوە. ئەو دەڵێت: لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان زۆرترین خواست لەسەر سەگ لە پارێزگای سلێمانییە، دوای ئەو دهۆک، پاشان کەرکووک و هەولێر. سەبارەت بە شارەکانی عێراق، تەنیا لە نەجەف و کەربەلا خواست لەسەر سەگ کەمە، ئەگینا لەسەرجەم شارەکانی عێراق باشە.
قەیرانی دارایی کاریگەری لەسەر بازاڕی سەگ هەبووە. ئەحمەد دەڵێت: پێشتر لە فرۆشتنی سەگێک 300 دۆلارم قازانج دەکرد، ئێستا 50 دۆلار قازانج دەکەم.
زیادبوونی خواست لەسەر بەخێوکردنی سەگ هانی پزیشکانی ڤێتەرنەری داوە، نۆرینگەی تایبەت بە پشکنین و چارەسەرکردنی سەگ و پشیلە بکەنەوە.
دکتۆر مستەفا محەممەد زەکی، خاوەنی نۆڕینگەی فێترنەری بلو ئوبال لە هەولێر، دەڵێت ماوەی چەند ساڵێکە بەخێوکردنی سەگ لە هەولێر پەرەی سەندووە، زۆرتر عەرەب و مەسیحی و بیانییەکانی کوردستان بەخێوی دەکەن، هەروەها بووەتە خولیا لەلای هەندێک گەنجی کوردیش.
دکتۆر مستەفا محەممەد کە بەڕێوەبەری کەرەنتینی هەولێریشە، هەروەها دەڵێ بەپێی ئەو داتانایەی لەبەردەستمانن، دەتوانین بڵێین بە بەراورد بە سێ‌ ساڵی ڕابردوو، ڕاگرتن و بەخێوکردنی سەگ لەهەولێر بەرێژەی 25% زیادی کردووە.
بەگوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، هەموو کەسێک دەتوانێ سەگ هاوردە بکات، بەمەرجێک سەگەکە کارتی پزیشکیی هەبێت و کوترابێ‌ و تووشی نەخۆشیی هاری نەبووبێ.
دکتۆر مامەند محەممەد، بەڕێوەبەری ڤێترنەری هەولێر، دەڵێت: ساڵانە ژمارەیەکی زۆر سەگ هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن، بەشێکیان بەشێوەی فەرمی دێن و بەشێکی دیکەشیان بە قاچاخ، بۆیە داتایەکی وردمان لەسەر هاوردەکردنی سەگ نییە.
گوتیشی: ئەو سەگانەی کە ڕاهێندراون بۆ شەڕ و دۆزینەوەی چەک و ماددە بێهۆشکەرەکان، تەنیا بە ڕەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ ڕێگە بەهاوردەکردنیان دەدەین، ئەو سەگانەشی بۆ جوانی هاوردە دەکرێن، ئەگەر نەخۆش نەبن و کارتی پزیشکییان هەبێ‌ ڕێگەیان پێدەدەین، بەڵام ئەگەر کەسێک ژمارەیەکی زۆر سەگ هاوردە بکات، ئەوە دەبێ‌ کۆمپانیای هەبێ‌.
وەزارەتی کشتوکاڵ هیچ ئامارێکی نییە بۆ ژمارەی سەگ لە هەرێمی کوردستان، بەڵام دکتۆر مامەند پێشبینی دەکات نزیکەی 5 هەزار سەگ لە سنووری شاری هەولێر هەبن.
دکتۆر مامەند دەڵێت سەگە بەرەڵاکانیش جۆری نایابیان تێدایە، بۆیە ژمارەیەکیان لەلایەن خەڵک و ڕێکخراوەکانەوە بردراون بۆ ئەمریکا، ڕووسیا، فەرەنسا، ئێران و تورکیا.
سەگە بەرەڵاکانی کوردستان زیرەکن
ئەحمەد مۆفەق، خاوەنی کۆمپانیای ڤیلا بۆ هاوردەکردنی سەگ و پشیلە دەڵێت: سەگی کوردستان لەو سەگانەی بۆ پاسەوانی هاوردە دەکرێن باشترن، چونکە مێشکێکی باشیان هەیە، زۆر بەخێرایی ڕاهێنان وەردەگرن و ئازان، هەروەها وەفایان بۆ خاوەنەکەیان زیاترە.
ئەحمەد بەڵگە بۆ قسەکانی دێنێتەوە و دەڵێت: سەگێکی بەرەڵام بۆ ئەمیر خالید برد لە بەغدا کە ڕاهێنەرێکی بەناوبانگی سەگە. لەگەڵ سەگێکی پۆلیسی ڕاهێنانی پێکرد، دەرکەوت ئەوەی هەولێر زۆر باشتر و خێراتر ڕاهێنانەکان وەردەگرێ، هەروەها سەگێکی بەرەڵام بۆ ڕاهێنەرێکی ئەفریقی هێنا، دوو ساڵ بەخێوی کرد، شتێکی نایابی لێدەرچوو.[1]
#08-02-2018#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,583 keer bekeken
HashTag
Bronnen
[1] Website | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 08-02-2018
Gekoppelde items: 2
Datum & Gebeurtenisen
Politieke partijen en orgaandonatie
Publication date: 08-02-2018 (6 Jaar)
Provincie: Zuid Koerdistan
Type Statistieken: Landbouw en Veeteelt
Technical Metadata
Item Kwaliteit: 89%
89%
Toegevoegd door ( سەریاس ئەحمەد ) op 08-02-2018
Dit artikel is beoordeeld en uitgegeven door ( هاوڕێ باخەوان ) op 08-02-2018
Dit item is voor het laatst bijgewerkt door ( هاوڕێ باخەوان ) op: 08-02-2018
URL
Dit item is 4,583 keer bekeken
Kurdipedia is de omvangrijkste Koerdische informatiebron!
Afbeelding en tekst
Gevangene van het Turkse leger tijdens de Dersim opstand. (1938)
Artikkelen
Turkse aanval in Syrië moet Koerden breken
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
Biografie
Shene Baban
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
Artikkelen
Sherefxane Bedlisi: vader van de geschiedenis
Artikkelen
Turkse grondtroepen trekken noordoosten van Syrië binnen
Bibliotheek
Werkbezoek Iraaks Koerdistan
Artikkelen
Ook in Iraaks Koerdistan volgt macht de lijn van het bloed
Afbeelding en tekst
Koerdische vrouwen aan de oever van de Kaspische Zee begin 20e eeuw
Bibliotheek
Irakese vluchtelingen in Nederland
Biografie
Araz Talib
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek

Actual
Plaatsen
Mardin
25-08-2012
هاوڕێ باخەوان
Mardin
Bewijsstukken
Oproep aan onze politici: doorbreek het stilzwijgen rond Afrin
23-03-2018
هاوڕێ باخەوان
Oproep aan onze politici: doorbreek het stilzwijgen rond Afrin
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
08-11-2016
هاوڕێ باخەوان
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
Bibliotheek
21 STRALEN
13-07-2020
ڕێکخراوی کوردیپێدیا
21 STRALEN
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
04-08-2022
بەناز جۆڵا
Classificatie Van de Koerdische Muziek
Nieuwe item
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
04-08-2022
بەناز جۆڵا
Bibliotheek
GEOGRAFI OM KURDISTAN
08-11-2018
زریان سەرچناری
Biografie
Venus Faiq
15-10-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Het pad van de gele slippers
07-10-2018
زریان سەرچناری
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
08-11-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
23-10-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shene Baban
09-03-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
29-07-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Poëzie uit Koerdistan
16-09-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Koerdistan
22-04-2015
هاوڕێ باخەوان
Statistiek
Artikelen 517,545
Fotos 106,159
Boeken 19,170
Gerelateerde bestanden 96,557
Video 1,317
Kurdipedia is de omvangrijkste Koerdische informatiebron!
Afbeelding en tekst
Gevangene van het Turkse leger tijdens de Dersim opstand. (1938)
Artikkelen
Turkse aanval in Syrië moet Koerden breken
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
Biografie
Shene Baban
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
Artikkelen
Sherefxane Bedlisi: vader van de geschiedenis
Artikkelen
Turkse grondtroepen trekken noordoosten van Syrië binnen
Bibliotheek
Werkbezoek Iraaks Koerdistan
Artikkelen
Ook in Iraaks Koerdistan volgt macht de lijn van het bloed
Afbeelding en tekst
Koerdische vrouwen aan de oever van de Kaspische Zee begin 20e eeuw
Bibliotheek
Irakese vluchtelingen in Nederland
Biografie
Araz Talib
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Contact | CSS3 | HTML5

| Pagina wordt gegenereerd in: 0.531 seconde(n)!