ئەنجومەنی سوریای دیموکرات-مەسەدە، لەبارەی هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانی بۆ سەر عەفرین، پێنج داواکا
📝 Belgeler
1- داوا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و ڕوسیا دەکەین، کە گوشار بخاتە سەر حکومەتی ئەردۆغان، بۆ ئەوەی هێرشە دڕندانە و کۆمەڵکوژییەکانی لە عەفرین کۆتایی پێبهێنێت، هەروەها داواشی لێبکەن کە هێزەکانی لەتەواوی خاکی سوریا و بەتایبەت عەزاز، ئیدلیب، جەرابلوس و باب بکشێنێتەوە.
2- هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین، وەک پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پێشێلکردنی سەروەریی خاکی سوریا بناسێنرێت و حکومەتی تورک لەسەر ئەمە سزابدرێت.
3- ئێمە داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی تایبەتمەند بە پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەکان دەکەین، کە تاوانی لەناوبردنی مێژووی تەواوی مرۆڤایەتیی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئاشکرابکات.
4- داواکارین کە کۆمیتەیەکی نێودەوڵەتیی بۆ بەدواداچوونی ڕاستی و لێپرسینەوە لەبارەی بەکارهێنانی چەکی قەدەغە دژی هاوڵاتیانی مەدەنیی لە عەفرین پێکبهێندرێت و کەیسی بۆ بکرێتەوە.
5- دەوڵەتی تورک ناچاربکرێت کە قەرەبووی تێکدانی سەرچاوە ژیانییەکانی بدات، بۆ سەرلەنوێ دروستکردنەوەیان.
[1]
ئەنجومەنی سوریای دیموکراتئەنجومەنی سوریای دیموکرات - مەسەدە
08-02-201808-02-2018 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!