رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان وەڵامی هیومان رایتس وۆچ دەداتەوە سەبارەت ب...
رۆژی
08-02-201808-02-2018 رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ راپۆرتێکی بڵاوکردەوە بە ناوی (کوردستانی عێراق لە سێدارەدانی بە کۆمەڵی دەستگیرکراوان) سەبارەت بە چارەنووسی ژمارەیەک لە دەستگیرکراوی
داعشداعش لە رۆژئاوای دیجلە و چەند تۆمەتێک دەخاتە پاڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بە ئەنجامدانی، لەم بارەوە د.
دیندار زێباریدیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند سەبارەت بە دەستگیرکراوانی داعش کە لە زۆربەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان باسیان لێوەدەکرێت، لێرەدا بە پێویستی دەزانین ئەوە روون بکەینەوە کە ئەو دەستگیرکراوانە وەک هەموو دەستگیرکراوانی دیکە بە یەکسانی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت بە یەکسانی بەپێی پرەنسیپی تاوانبار بێتاوانە تا ئەو کاتەی تۆمەتەکەی بەسەردا ساغ دەبێتەوە.
زێباری هەروەها وتی : هەر کاتێک دەستگیرکراوان تۆمەتی پەیوەندی کردنیان بە داعش یان هاوکاری کردنی داعشیان بەسەردا ساغ بۆوە ئەوە بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێم مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و کەسوکاریشیان ئاگادار دەکرێنەوە لە تۆمەتەکانیان لە هەمان کاتدا هەموو مافێکیان هەیە وەک سەردانی کردنی کەسوکاریان و بوونی پارێزەر بۆ ئەوەی بەرگرییان لێ بکات، بەڵام ئەگەر لە میانەی لێکۆڵینەوەکاندا هیچ تۆمەتێکی بەسەردا ساغ نەبۆوە.
لە هەرێمی کوردستان یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2006 کە بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تۆقاندن (تیرۆر) ناسراوە پەیڕەو دەکرا، ئه و یاسایە تا 16/7/2016 کاری پێکرا. بەڵام ئێستا لە هەرێمی کوردستان بۆ دادگایی کردنی ئەو کەسانەی بە کاری تیرۆریستییەوە تێوەگلاون کار بە یاسای ژمارە (21)ی ساڵی 2003ی پەرلەمانی کوردستان و یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (111)ی ساڵی 1969ی هەموار کراو دەکرێت.
لەگەڵ هاتنی راگوێزراوان بۆ ساترەکانی هێزی پێشمەرگە وەک رێوشوێنێکی ئەمنی تەنیا پیاوەکان پشکنینێکی زۆر ئاساییان بۆ کراوە بە مەبەسی دڵنیابوون لە نەبوونی کەسانی تیرۆریست و خۆکوژ لە نێویاندا، دواتر دەگوازرانەوە بۆ سەنتەرەکانی پێشوازی. دوای گواستنەوەی راگوێزراوان بۆ سەنتەری پێشوازی دووبارە پیاوەکان دەپشکێندرێن و بەهیچ شێوەیەک پشکنین بۆ ئافرەتان ئەنجام نەدەدرا بەهۆی رەچاوکردنی دابونەریتی کۆمەڵایەتی و حورمەتی خەڵکەکە ئافرەتە راگورێزراوەکان پشکنینیان بۆ ئەنجام نادرێت لەلایەن دام و دەزگا ئەمنییەکانەوە.
لە پشکنینی یەکەم زانیاری لە خودی ئەو کەسانە وەرگیراوە کە ئاوارە دەبن و روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن یاخود خۆیان دەربارەی ئەو کەسانە قسە بۆ لایەنە ئەمنییەکان دەکەن کە پەیوەندیان بە گروپی تیرۆریستی داعشەوە هەبووە. لە ماوەی ئەو چەند کاتژمێرەی کە لێکۆڵینەوە لەگەڵ کەسەکان دەکرا، ئەگەر کەسێک گومانلێکراو بوو ئەوە بە پشتبەستن بە زانیاری لایەنە پەیوەندیدارەکان وەک موختاری گەڕەک و عەشایرەکانی ناوچەکە ئەو زانیاریانەی دەست لایەنە ئەمنییەکان کەوتوون جەختیان لەسەر دەکرێتەوە و ئینجا گومانلێکراو دەستگیر دەکرێت.
لە سێ ساڵی رابردوودا (2652) کەس دەستگیرکراون بە تۆمەتی پەیوەندی کردنیان بە رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە، لەوانە (1100) کەسیان تۆمەتەکەیان بەسەردا ساغ بۆتەوە و سزا دراون و سزاکەشیان زیندانی بووە لە نێوان سێ ساڵ تا هەتاهەتایە و بەپێی قەبارەی ئەو تاوانەی ئەنجامیانداوە، هەروەها (870) کەسیان ئازاد کراون دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەکان دەریانخست کە بێ تاوانن و (672) کەسیشیان لەژێر لێکۆڵینەوەدان.
سەبارەت بە چارەنووسی دەستگیرکراوانی داعش دوای 16ی ئۆکتۆبەر زێباری وتی: تا رۆژی 16/10/2017 هیچ بەندکراوێک لە ئاسایشی کەرکوک دەستبەسەر نەبوو، تەنیا لە شارۆچکەی دبس زیندانێکی کاتی هەبوو بۆ وەرگرتنی ئاوارەکانی حەویجە کە پێش پرۆسەی رزگارکردنی حەویجە دەهاتنە دبس خۆیان رادەست دەکرد و زۆربەیان داعش و هەموو دەستگیرکراوەکان عەرەبی سوننە بوون و ژمارەیان نزیکەی هەزار کەس بوو.
دواتر هەموویان گوازرانەوە بۆ ئاسایشی هەولێر و ئاسایشی گشتی، چونکە هیچ گرتووخانەیەک لە کەرکوک نەبووە و لایەنە ئەمنییەکان ئەرکیان تەنیا هاریکاری کردن بوو بۆ گواستنەوەیان و پرۆسەکە بە فەرمانی بەرپرسە سەربازییەکانی میحوەری کەرکوک بوو جێبەجێ کرا و هێزەکانی ئاسایش و دژە تیرۆر بەرپرسیاریەتی پرۆسەی گواستنەوەکەیان لە ئەستۆ گرت.
لایەنە ئەمنییەکان چەند رێوشوێنێکی تایبەت دەگرنە بەر لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی گومانی پەیوەندی کردنیان بە داعشەوە لێدەکرێت و ئەوانەی کە دەستگیر دەکرێن هەموو مافێکیان هەیە وەک سەردانی کردن و بوونی پارێزەر هەروەها کەسوکاریشیان لە دەستگیرکردنیان ئاگادار دەکرێنەوە، بەڵام شێوازی دەستگیرکردنی ئەمانە جیاواز بوو، چونکە بە تۆمەت دەستگیر نەکراون واتە تۆمەتیان ئاراستە نەکراوە، بەڵکو لە کاتی هاتنیان لە حەویجەوە خۆیان ئیعتیرافیان دەکرد کە سەر بە داعشن و خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە و خێزانەکانیان گواستراونەوە بۆ کەمپەکانی جعێدە یان جدعە کە دەکەونە ژێردەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی، بۆیە نەتوانراوە خێزانەکانیان لە دەستبەسەرکردنیان ئاگادار بکرێنەوە.
لە بارەی ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کەرکوک دەستگیرکراون بە تۆمەتی بوونی پەیوەندییان لەگەڵ داعش زێباری رایگەیاند کە لە دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرکوک لە سەرەتای شەڕی تیرۆرەوە دەستگیرکراونی داعش بەم شێوەیە بووە:
لە ساڵی (2014) ئەو کەسانەی دەستگیراون ژمارەیان (115) کەس دەستگیرکراو بوون.
لە ساڵی (2015) ئەو کەسانەی دەستگیراون ژمارەیان (182) کەس دەستگیرکراو بوون.
لە ساڵی (2016) ئەو کەسانەی دەستگیراون ژمارەیان (83) کەس دەستگیرکراو بوون.
لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی (2017): ئەو کەسانەی دەستگیراون ژمارەیان (19) دەستگیر کراو بوون.
ئەوکەسانەی کە تاوەکو ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوە دان بەم شێوەیە بووە:
لە ساڵی (2014) ئەو کەسانەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە (33) کەس بوون.
لە ساڵی (2015) ئەو کەسانەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە (78) کەس بوون.
لە ساڵی (2016) ئەو کەسانەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە (20) کەس بوون.
لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی (2017) ئەو کەسانەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە (شەش) کەسن.
ئەو گیراوانەی کە سزایان بۆ دەرچووە:
لە ساڵی (2014) ئەو گیراوانەی کە سزایان بۆ دەرچووە (پێنج) کەس بوون.
لە ساڵی (2015) ئەو گیراوانەی کە سزایان بۆ دەرچووە (23) کەس بوون.
لە ساڵی (2016) ئەو گیراوانەی کە سزایان بۆ دەرچووە (حەوت) کەس بوون.
لە شەش مانگی یەکەم ساڵی (2017) هیچ کەسێک سزای بۆ دەرنەچووە.، بەڵام (36) کەس سزاکانیان تەمیز کراوەتەوە.
لیستی دەستگیرکراوانی داعش هەرێمی کوردستان :
هەولێر
675
619
56
_______
سلێمانی
35
_____
22
13
دهۆک
1594
456
616
522
کەرکوک
348
35
176
137
کۆی گشتی
2652
110
870
672
دیندار زێباری باسی لە رادەستکردنەوەی گیراوانی داعش بە حکومەتی فیدراڵ کرد و وتی: سەبارەت بە دادگایی کردنی ئەو کەسانەی بە تۆمەتی تێوەگلان بە کاری تیرۆریستی و یارمەتیدانی تیرۆریستان دەستگیر دەکرێن و رادەستکردنیان بە حکومەتی فیدراڵی، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە هاوکاری لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەکان و حکومەتی فیدراڵیش بکات سەبارەت بە رادەستکردنەوەی دەستگیرکراوانی داعش و لەم رووەوە کۆمیتەکەمان لەسەر داوای سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت بەتایبەتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە هەماهەنگی بەردەوامدان سەبارەت بە چارەنووسی ئەو کەسانەی کە بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر کراون و سزا دراون و لەم رووەوە کۆبوونەوەکان بەشێوەیەکی خولی بەردەوامە و تا ئێستا سێ وەجبەی دەستگیرکراوانی داعش رادەستی حکومەتی فیدرال کراون و نزیکەی (100) کەیسیش رادەستی دادگای موسڵ کراون.
سەبارەت بە رووداوەی کە لە ناوچەی زوممار روویدا زێباری وتی : رۆژی 28/8/2017 کاتژمێر (11)ی بەیانی لە ناوچەی سەهل ئەلمالح لە زوممار، هێرشێکی خۆکوژی لەلایەن تیرۆریستێکەوە ئەنجامدرا، بەر لە ئەنجامدانی هێرشەکە هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا کە رێگا لە تیرۆریستەکە بگرن بۆ ئەوەی کردارەکە ئەنجام نەدات بۆ پاراستنی گیانی پێشمەرگە و ئەو خێزانە ئاوارانەی کە لەوێ بوون، دوای ئەوەی سەرکەوتوو نەبوون لە هەوڵەکانیان تیرۆریستەکە خۆی تەقاندەوە و بووە هۆی شەهید بوونی پێشمەرگەیەک و بریندار بوونی ژمارەیەکی تر، لەو کاتەوە و لە ترسی روونەدانی هێرشی دیکەی هاوشێوە، هێزەکانی پێشمەرگە داوای پشتیوانی زیاتریان کرد و خێزانە ئاوارەکانیشان لە قوتابخانەیەک کۆکردەوە بۆ پاراستنی گیانیان تاکو ناوچەکە سەقامگیر و ئارام دەبێت.
زێباری تیشکی خستە سەر ئەوەی کە لە ماوەی جەنگی داعشدا پێشمەرگە چاودێری هاتوچۆی تیرۆریستانی داعشیان دەکرد بۆ رێگا گرتن لە راکردنیان لە ناوچەی نێوان حردان و راعی و جۆلات بە درێژایی 71 کیلۆمەتر بوو، لە ماوەی سێ ساڵەی جەنگی داعش ژمارەیەکی زۆریان لەو ناوچەیە کوژراون لەوانە هەندێکیان هێرشی خۆکوژییان دەکردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، هەندیکی دیکەشیان بە نیازبوون روو بکەنە سوریا و پێشمەرگە هەوڵی دەدا رێگرییان لێ بکات و بەشیکی دیکەشیان کە بە نیاز بوون خۆیان رادەستی پێشمەرگە بکەنە لە پشتەوە لەلایەن خودی داعشەکانەوە کوژراون هەرچەندە ئامانجی تیرۆریستانی داعش گەیاندنی زۆرترین زیانی گیانییە بە هێزەکانی پێشمەرگە و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن لە رێگای کردارە خۆکوژییەکانەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش هێزی پێشمەرگە هەوڵی نەداوە کاتێک گەمارۆ درابن تەنیا لە حاڵەتی شەڕ و هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کرداری خۆکوژی شەڕی لەگەڵیان کردووە و لەم جەنگانەشدا بە دەیان پێشمەرگە شەهید بوون و دەیان تیرۆریستیش کوژراون، بۆیە لە زۆر حاڵەتدا لاشەکان هێنراون بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی رێکوپێک بنێژرین.
لە کۆتاییدا دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی: سەبارەت بە گواستنەوەی ئاوارەکانیش وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی و لیژنەیەکی تایبەت لە پارێزگای موسڵ سەرپەرشتی گواستنەوەیان دەکات، لەم بوارەوەش ژمارەیەکی زۆریان گواستراونەتەوە کەمپەکانی گەیارە و حەمام ئەلعەلیل کە ئێستا لەژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبیدان و ئاوارەکانی ناوچەی زووماریش لە چوارچێوەی ئەوانەن سەرەڕای ئەوەش پێشمەرگە هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ پاراستنی گیانی ئاوارەکان و دەستگیرکراوانی داعش.
09-02-201809-02-2018