ئەمڕۆی عەفرین: ئامادەکردنی خواردن بۆ شەرڤانان
باشووری کوردستان
- کۆدەنگی تەندروستکارانی ناڕازی ئەمڕۆ لە
سلێمانیسلێمانی، بە ئەنجامدانی رێپێوان پشتگیری خۆیان بۆ بەرخودانی کوردانی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان دەربڕی.
[4]
- فەرماندەیەکی پێشمەرگە ئاشکرایکرد، پاشماوەکانی داعش ناسراو بە گروپی ئاڵای سپێکە جارێکیتر گەڕاونەتەوە ناوچەکانی پەڵکانە و دەوروبەری
خورماتووخورماتوو و دەستیشیان بەسەر بیرە نەوتیەکاندا گرتوەتەوە.
[4]
- گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە
شنگالشنگال دۆزرایەوە.
[4]
- شاندێکی پەڕڵەمانی کوردستان بەرەو عەفرین بەڕێکەوتن.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانی بۆ سەر
عەفرینعەفرین بەردەوامە، لە ئەنجامی شەڕێکدا لە ڕاجۆ، گورزی کەمەرشکێن لە سوپای تورک درا و لە شێخورزێش شەڕێک قورس لە نێوان
شەڕڤانشەڕڤانان و سوپای تورکدا بەردەوامە.
[1]
- بەرەبەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی سوپای تورک لە هێرشێکی دیکەدا بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی شارۆچکەی بلبلێ و گوندی قەستەل خدریای بۆردوومان کرد.
[1]
- سوپای تورک بە بۆردوومانکردنی بێ وەستانی ناوچە مەدەنی نشینەکان بەردەوامە لە هێرشەکانیدا، ئەو سوپایە تەنیا لە گەڕەکی باشوری شارۆچکەی جندرێس زیاتر لە 200 ماڵی هاوڵاتییانی ڕووخاندووە.
[1]
- بۆ یەکەمینجار لە مێژووی
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان، زاراوەی کوردستانی سووریا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی ئاسایش بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لەسووریا بەکارهات.
[3]
- میدیاکانی جیهان بە بڵاوکردنەوەی ئەنالیز و وتار و هەواڵ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر کانتۆنی عەفرین ڕووماڵ دەکەن و ڕۆژنامەی تایمزی ئەمریکی-ش دەڵێت: تورکیا لە عەفرین هاوڵاتیانی مەدەنیی دەکاتە ئامانج و دەیانکوژێت.
[1][2]
- یەکینەکانی پاراستنی گەل (
یەپەگەیەپەگە)، دژەهێرشی وەڵامدانەوەی ئۆپراسیۆنەکەی سوپای تورکیا و هاوپەیمانەکانیان دەستداوەتێ و تەنانەت ناو خاکی تورکیاش بۆردوومان دەکەن.
[4]
- سوپای تورک جارێکی دیکە پاڵاوگەی ئاوی خواردنەوەی عەفرینی تۆپباران کرد.
[1]
- شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە لە گوندی حەج بلێل سەربە ناوچەی شیێ تانکێکی دیکەی سەربازیی سوپای تورکیان تێکشکاند.
[1]
- شەڕڤانانی یەپەگە هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیان خستە خوارەوە، کە بە سەر ئاسمانی گوندی قودەی سەربە شارۆچکەی ڕاجۆی عەفرین-دا دەفڕی.
[1]
- سەرۆک کۆماری تورکیا
ئەردۆگانئەردۆگان رایدەگەیەنێت، چەکدارانی یەکینەکانی پاراستنی گەل هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی سوپای تورکیایان لە عەفرین خستووەتە خوارەوە، دەشڵێت بەزیادەوە باجی ئەوە دەدەن.
[4]
- لە بەرەی چەمی ساجیر-ەوە لە باکوری شاری منبج، چەتەکانی سەر بە سوپای تورک، هێرشیان کردە سەر شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی منبج.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- فڕۆکەکانی ئیسرائیل چەندین ئامانجیان لە دیمەشق پێکا.
[2]
- وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ناسراو بە پێنتاگۆن دەڵێت، هەندێک لە گرووپە چەکدارەکانی ناو
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی تانکی پێشکەوتووی جۆری ئەبرامزیان لابووە و بەکاریشیان هێناوە. هەروەها رایدەگەیێنێت، تانکەکان لەو گرووپە ورگیراونەتەوە و دراونەتە هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
[3] ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Kronoloji