دیاری کردنی 30ڕۆژ مۆڵەت بۆچالاکی کرێکاری لەلایەن دادگاوە لەهەمبەر جێبەجێکردنی حوکمی تەعزیری
📝 Belgeler
ک م م ک: “عوسمان ئیسمائیلی” چالاکی کرێکاری کەبەهۆی بەشداری کردن لەڕۆژی جیهانی کرێکار دوو مانگ حوکمی تەعزیری بۆدیاری کرابوو،لەڕێی ڕاگەیەندراوێکەوە لقی جێبەجێکردنی حوکمی سزاکان لەدادگای گشتی وشۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە شاری
سەقزسەقز هۆشداری دەدەن بەوکەسی بارمتەی بۆداناوە کەناوبراو لەماوەی 30ڕۆژدا بۆجێبەجێکردنی حوکمەکەی خۆی بناسێنێ بەدادگا.
بەگوێرەی هەواڵەکە عوسمان ئیسمائیلی ڕێکەوتی 8ی گوڵانی 1394 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا وپاش ماوەیەک لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سەقزەوە بەتۆمەتی بەشداری کردنی لەڕۆژی جیهانی کرێکار ساڵێک حوکمی تەعزیری بۆ بڕدرایەوە بەڵام ناوبراو بەرانبەر بەو حوکمە ناڕەزایی نیشاندا و دادگای پێداچوونەوە حوکمەکەی دابەزاند بۆ 2مانگ زیندانی تەعزیری.
جێگەی باسە حوکمە 2مانگ زیندانی کردنی ناوبراو 25ی گوڵانی ئەمساڵ پێی ڕاگەیەندرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
06-02-201806-02-2018 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!