نەتەوە یەکگرتووەکان داوایی ئاگربەست بۆ سوریا دەکات
📝 Belgeler
ک م م ک: نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر رەوشی سوریا داوای ئاگربەست دەکات، ئەو ناوەندە جیهانیە دداواکارە بۆاوەی مانگێک ئاگربەست لە سوریادا ڕابگەیەندرێت بۆ ئەوەی بتوانێت هاوکارییە مرۆڤ دۆستانەکانی بگەیەنێتە برینداران و لێقەوماوان.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیرۆژنیوز، ئەمڕۆ نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا بەبڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک داوایان کردووە بۆ ماوەی لانی کەم مانگێک ئاگربەست لە سوریادا ڕابگەیەندرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: گروپە مرۆ ڤدۆستانەکان لە سوریا نیگەرانی دەرئەنجامە کارەساتبارەکانی شەڕ و روودانی قەیرانی مرۆیین لەو وڵاتەدا.
ئەوە لە کاتێکدایە، ماوەی 18 ڕۆژە سوپای تورک هێرشی بۆ سەر خاکی عەفرینی باکوری سوریا دەستپێکردووە و بەهۆیەوە سەدان هاوڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
06-02-201806-02-2018 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!