هەسەدە و سوپای تورکیا ئامارەکانی شەڕی عەفرینیان بڵاوکردەوە
📊 احصائيات واستفتاءات
ماوەی 22 رۆژە هێرشی سوپای تورکیا و بەشێک لە هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن بۆ سەر هەرێمی
عەفرینعەفرین لە رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.
لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندی شکاتایا ماڵێک رووخا. خەڵکی گوندەکە تەرمی نەسرەت عوسمان، هاونیشتمانییەکی گوندەکە کە بەهۆی بۆردوومانەکە گیانی لەدەستدا لەژێر دار و پەردووی خانووەکەیدا هێنایەدەرەوە. بەگوتەی خەڵکی گوندەکە هێشتا تەرمی سێ بۆ چوار هاونیشتمانی دیکە لەژێر دار و پەردووی خانووەکەدا ماونەتەوە.
لە ئەنجامی تۆپبارانی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندی بەرکاشی لە ناحیەی بلبل لە عەفرین، سێ کەسی سڤیل بە ناوەکانی: ئەیوب ئیبراهیم، رەشید سیدۆ و ئەحمەد ئیبراهیم برینداربوون.
لە هەمان کاتدا بە دەیان سەر مەڕ و ئامێری کشتوکاڵی و موەلیدەی کارەبا لەو گوندە لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا تێکشکان.
لەلایەکی دیکەوە تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەردوو گوندی بافلۆنا و عەرەب وێرانەی سەر بە شرایای عەفرینیان بەچڕی تۆپباران کردووە و بەرەبەیانی ئەمڕۆش فڕۆکە جەنگییەکان چەند ناوچەیەکی دەوروبەری ناحیەی بلبل و گوندی جلایای سەر بە شارۆچکەی راجۆ و قەستەلی خدریان بۆردوومانکرد.
لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپبارانی سوپای تورکیا و شەڕ و پێکدادانەکان، دەیان کەسی سڤیل بوونەتە قوربانی و لە کۆی 400 خانووی گەڕەکی ژێرینا لە شارۆچکەی جندرێس، 200 خانوو وێران بوون.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا رایگەیاند پێشڕەوییەکان لە عەفرین بەردەوامن و لە ماوەی 22 رۆژیئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەی ئه و شەڕڤانانەی یەپەگە کە لە عەفرین گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە هەزار و 141 شەڕڤان. هەروەها 17 سەرباز و 26 چەکداری سوپای سووریای ئازاد کوژراون. 74 سەرباز و 141 چەکداری سوپای سووریای ئازاد برینداربوون.
بەپێی ئاماری هەسەدەش، 488 سەربازی تورکیا و چەکدارانی سوپای سووریای ئازاد کوژراون، 32 تەرمیان جێماون، فڕۆکەیەکی چاودێری خراوەتە خوارەوە، 13 تانک تێکشکێنراون، 36 شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە و شەڕڤانێک بەدیل گیراوە.
بەپێی ئاماری ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی هەرێمی عەفرین؛ 160 کەسی سڤیل گیانیان لەدەستداوە، لەنێویاندا 26 منداڵ و 17 ژن هەن، 395 کەسیش برینداربوون و 60 هەزار کەس لە عەفرین ئاوارەبوون.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیی و پەیوەندیدارەکان، لە سەرەتای هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان 60%ی ئابووری عەفرین زیانی بەرکەوتووە. بەگوتەی چاودێران ئەگەر هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین بەمشێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا هەزاران کرێکار و کاسب و خاوەنکار کارەکانیان لەدەستدەدەن.
[1]
10-02-201810-02-2018 ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!