بە بەشداری هەزاران کەس کۆنگرەی هەدەپە لە ئەنقەرە دەستیپێکرد
باکووری کوردستان
- بەستنی کۆنگرەی سێیەمی پارتی دیموکراتی گەلان -
هەدەپەهەدەپە لە ئەنکەڕە.
[1]
- پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)
سەزای تەمەلێسەزای تەمەلێ و
پەروین بوڵدانپەروین بوڵدان-ی وەک هاوسەرۆکی نوێ بۆ پارتەکەییان هەڵبژارد.
[1]
- شەوی ڕابردوو، کاروانێکی سەربازیی سوپای تورکیا بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە یەکەکانی سەر سنووری باکوور و رۆژاوا، گەیشتە شاری هەتای.
[4]
- ئەمڕۆ، جارێکی دیکە دەوڵەتی تورک ئاوی رووباری
فوراتفورات-ی لە باکووری کوردستانەوە لەسەر خاکی رۆژاوا و سوریا گرتەوە.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- تەرمی کۆڵبەرێکی کورد لە دۆڵی هەنجیرە ڕەشەی
بانەبانە، بە دەست و قاچ بەستراوی دۆزراوەتەوە. ئەو کۆڵبەرە ناوی شوانە ڕەسولییە و ماوەی هەفتەیەک پێش ئێستا لە ماڵەکەی چووبووە دەرەوە بۆ کاری کۆڵبەری، سەرئەنجام ئەمڕۆ تەرمەکەی بە دەستوقاچ بەستراوی دۆزراوەتەوە.
[3]
باشووری کوردستان
- کەمپەینی دەرکردنی سوپای تورک لە باشوری کوردستان بەردەوامیی هەیە و سەرپەرشتیارانی کەمپەینەکە بەشێوی مەیدانیی دەچنە ناو خەڵک و واژۆ کۆدەکەنەوە.
[3]
- وەزیری بەرگری ئەڵمانیا رایگەیاند، هاوکارییەکان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامدەبن و لە داهاتووشدا بەشداردەبن لەدروستکردنی هێزێکی پێشکەوتوو لەعێراق و هەرێمی کوردستان.
[2]
- شاندێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی فڕۆکەوانی عێراق هاتوونەتە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی، بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمیش ئاماژە بەوەدەکات، ئامانجی شاندەکە ئامادەکارییە بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێم.
[2]
- بەرپرسێکی
وەزارەتی رۆشنبیریوەزارەتی رۆشنبیری هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیاری راگرتنی بەخشی 45 کەناڵی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان دراوە و ئەمشه و بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت، دەشڵێت تاکو مۆڵەتەکانیان نوێنەکرێتەوە و باجەکانیان نەدەن، پەخشەکانیان دەستپێناکاتەوە.
[2]
- لەسەر چیای
هەیبەت سوڵتانهەیبەت سوڵتان، لەسنوری شارۆچکەی
کۆیەکۆیە پێشمەرگەیەک لەکاتی کۆکردنەوەی دار دا، مین پێیدا تەقیەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
[2]
- سەربازێکی هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا-ی سەر بە سوپای عێراق لە گوندێکی سنوری شارۆچکەی
زنانەزنانە لە
گەرمیانگەرمیان کوژرا، فەرماندەیەکی هێزەکەش دەڵێت: سەربازەکەمان بە تەقەی چەکداری نەناسراو کوژراوە.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تیایدا دەڵێت دوو هەلیکۆپتەری سوپای تورکیایان خستووەتە خوارەوەو لەهەر دووکیاندا 11سەربازی تورک کوژراون.
[2]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک شەش گوندی
حەج جەمانەحەج جەمانە،
ماسیکاماسیکا،
قودەقودە،
کورێکورێ،
چەلاچەلا و
شادییاشادییای سەربە ڕاجۆی کانتۆنی
عەفرینعەفرینیان بۆردومان کرد.
[3]
- لە گوندەکانی عەرەبوێران و دەروێشانی سەربە شارۆچکەی شەرا شەڕی سەخت لە نێوان شەڕڤانان و سوپای تورک و چەتەکانیدا ڕوودەدات، ژمارەیەکی زۆر سەرباز و چەتە لە ئەنجامی ئەو شەڕانەدا کوژراون.
[3]
- ئەمڕۆ سوپای تورک گوندی حسییە (
میرکانمیرکان) ی سەربە شاردەێی ماباتی عەفرینی تۆپباران کرد، لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانانەدا منداڵێکی شیرەخۆرە بە سەختی برینداربوو.
[3]
- شەڕڤانانی قەسەدە تانکێکی دیکەی سوپای تورکیان لە شارۆچکەی بلبلێ-ی عەفرین تێکشکاند.
[1]
- وەفدی
پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان گەیشتە کانتۆنی عەفرین.
[1]
- یەکینەکانی پاراستنی گەل –
یەپەگەیەپەگە ڕایگەیاند، چوار تانکی دیکەی سوپای تورکیان تێکشکاندووە و 28 سەربازیش کوژراون.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان