12-02-2018 - بەرخۆدانی عەفرین، ڕۆژی 24ەم
باکووری کوردستان
- بە تۆمەتی پروپاگەندە بۆ ڕێکخستنی قەدەغە و هەوڵدان بۆ پێکهێنانی دوژمنایەتی لە ناو گەلان دا، داواکاری گشتیی دادگای ئەنقەرە داوای لێپرسینەوەی لە
پەروین بوڵدانپەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی
هەدەپەهەدەپە و سری سورەیا ئوندەر، پەرلەمانتاری هەدەپە کرد.
[4]
باشووری کوردستان
- خۆپیشاندانی مامۆستایان لە
سلێمانیسلێمانی دەستیپێکرد کە دیارترین داواکارییان لەسەر پرسی دابەشکردنی
مووچەمووچەیە.
[1]
- لە شاری سلێمانی 8 حیزب بۆ شکاندنی بایکۆتی مامۆستایان کۆبوونەوە. پاشان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا یاداشتێکی سێ خاڵییان ئاراستەی حکومەت و پەرلەمان و ڕای گشتی کرد. هاوکات مامۆستایان بە ئەنجامدانی گردبوونەوە و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراو جەختیانکردەوە لە بایکۆت بەردەوام دەبن. یەکێتیی مامۆستایانیش دەڵێت ئیدارەی سلێمانی لە دواکەوتنی مووچەی مامۆستایان بەرپرسە.
[3]
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، دانیشتوانی گەڕەکی سەربازگەی خالید لە شاری
کەرکوککەرکوک خۆپیشاندانێکیان لەبەردەم بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی شارەکە ئەنجامدا. خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند، کە پاش ئاوارەبوونیان بەهۆی هاتنی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی و سوپای عێراق بۆ شارەکەیان لە
16ی ئۆکتۆبەر16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، خانووەکانیان لەلایەن چەند گروپێکی تورکمانییەوە، کە لەلایەن دەسەڵاتی بەڕێوەبەریی ئێستای کەرکوکەوە پشتیوانیی دەکرێن داگیرکراوە و داوایانکرد، کە خانووەکانیان بۆ بگەڕێندرێنەوە.
[4]
- سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند، پڕۆژەیاسی
بودجەبودجەی ساڵی 2018 ی عێراق کە لەلایەن
حەیدەر عەبادیحەیدەر عەبادی و ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق ئامادەکراوە، یاسایی و دەستووری نییە، بۆیە وەکو سەرۆکایەتیی پەرلەمان ڕەتیدەکەنەوە.
[3]
- وەزیری دەرەوەی فڕەنسا گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ژمارەیەک لە بەرپرسان پێشوازی لێکرا.
[2]
- بۆ پشتوانیکردن لە بەرخۆدانی عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانی بۆ سەر ئەو کانتۆنە، لە شارەدێی
تەقتەقتەقتەق-ی سەر بە شارۆچکەی
کۆیەکۆیە ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- بە ئامادەبوونی ژمارەیەک فەرماندەی باڵای یەپەگە و ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە سەنتەری شاری عەفرین ژمارەیەک شەهیدی یەپەگە بەخاکسپێردرا.
[1]
- ئەمڕۆ شاندی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ناوەندی شاری عەفرین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا. لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەدا تیشک خرایە سەر یەکێتی نەتەوەیی کورد، هەروەها پشتگیریی بەرخۆدانی عەفرین کرا و ڕاگەیەندرا:داگیرکاریی لە کوردستان دا لە ناو دەچێت.
[4]
- تۆپباران و بۆردوومانەکانی سوپای تورک بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنیی بەبێ وەستان بەردەوامە و سەدان دووکانی شارۆچکەی ڕاجۆی
عەفرینعەفرین لە ئەنجامیدا ڕووخاون.
[2]
- وەزارەتی ناوخۆی تورک ناوی
ساڵح موسلیمساڵح موسلیم خستە لیستی سوور و بڕی 4 ملیۆن لیرەی تورکی (ملیۆنێک و 40 هەزار دۆلاری ئەمریکی) وەک خەڵات دەستنیشانکراوە بۆ ئەو کەسەی شوێنەکەی ئاشکرابکات.
[3]
- سوپای تورک و چەتەکانی لە شارۆچکەی شەرا-ی سەر بە عەفرین، سێ هاوڵاتی مەدەنییان ڕفاند و تاوەکو ئێستاش چارەنووسی ئەو سێ هاوڵاتییە دیارنییە.
[4]
- فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورک گوندی عەین حەجەر لە سنووری شارەدێی مابات لە عەفرین بۆ ڕدوومان دەکەن، کە شوێنێکی مەدەنییە و هاوڵاتیان دەکەنە قوربانی.
[4]
- فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورک گوندەکانی دێر بەلوت و گرێ دێوا لە جندرێسی سەربە عەفرین بۆردوومان دەکەن، هاوکات لە سنووری گوندی دێر بەلوت لە نیوان شەڕڤانان و سوپای تورک و چەتەکانی سەر بەو سوپایەدا شەڕێکی سەخت بەڕێوەدەچێت.
[4]
- سوپای تورک پاڵاوگەی ئاوی چیای کەفەر سەفرای جندرێس-ی سەربە عەفرینی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ئاوی خواردنەوەی پێنج هەزار خانەوادە بڕا.
[4]
- ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل لەراگەیەنراوێکیدا ئاماژە بەوە دەکات کەشەوی ڕابردو لەهەردو ناوچەی عەزاز و شەرا لەکانتۆنی عەفرین، شەرڤانان ڕوبەروی سوپای تورکیا بونەتەوە و توانیویانە، 4 تانک و جبەخانەیەکی چەک و تەقەمەنی سوپای تورکیا بتەقێننەوە، ئاشکراشیدەکەن شەوی ڕابردو 28 سەربازی سوپای تورکیا بەدەستی شەرڤانان کوژراون و ژمارەیەکی دیکەشیان بریندار کراون.
[5]
- شەڕڤانانی یەپەگە شارۆچکەی ڕاجۆ-ی عەفرین، فڕۆکەیەکی سیخوڕیی سوپای تورکیان خستەخوارەوە و ڤیدیۆی فڕۆکەکەشیان بە تێکشکاویی بڵاوکردەوە.
[4]