شێرەوەن
گوندێکە سەربە شارەدێی
قۆڕەتووقۆڕەتوو لە شارۆچکەی
خانەقینخانەقین.
گوندی شێرەوەند دەکەوێتە ناوەڕاستی دەشتی بنکورەوە لای ڕۆژهەڵاتی گوندی پشت پەنگە،،ڕۆژئاوای گوندی ئاوایی گەورەیە،،باکوری گوندی خیرییە و بەشی باشووریشی گوندی تازە شارە..
زۆرجار شێرەوەند بە پایتەختی بنکورەو باجەڵان ناوبراوە چونکە زۆربەی سەرۆک هۆزەکانی باجەڵان لە شێرەوەند نیشتەجیبوونە..
ڕووبەری شێرەوەند نزیکەی 2000 دۆنم زەوی بەراوە..زیاتر لە 4000 دۆنم زەوی پشت ئاوی هەیە کە دابەش کراوە بەسەر جووتیاراندا..
بواری زانست و زانیاری..
بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1959 لە گوندی شێرەوەند قوتابخانە کراوەتەوەو یەکەم گوندی ناوچەکە بووە کە قوتابخانەی تێدا بووەو لە زۆربەی کادێکانەوە قوتابی ڕووی لێکردووەو بووە بە مەڵبەندێکی گەورەی ناوەندی خوێندن لە ناوچەکەو چەندین شەهادەدار و خاوەن بروانامەو پلەی زانستی تێدا هەڵکەوتوەو زۆربەی خەڵکەکەی خوێندەوار بووە..
لە ناوەڕاستی پەنجاکاندا بۆ یەکەم جار ڕادیۆ هێنراوەتە گوندی شێرەوەند کە خوالێخۆش بوو(حمید مستەفا)هێناویەتی و ڕادیۆکەش ناوی(سیرا)بووە هەر وەها کەرو جاشیشیان پێی ووتوە.(هۆزی باجەڵان)