دەسدرێژی بۆ سەر منداڵێکی تەمەن 9 ساڵ لەپیرانشار
📝 Belgeler
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان (kmmk): بەگوێرەی ڕۆژنامەکانی ناوخۆ مژاری کچێکی تەمەن 9 ساڵ کە دەسدرێژی کرابووە سەر لەڕۆژی 25ی ڕێبەندان کەوتە بەر شرۆڤەی بەرپرسی پەروەردە وخوێندکاری شاری
پیرانشارپیرانشار لەڕۆژهەڵاتی کوردستان
لەم شێکارییەدا پەروەردەوفێرکاری مژاری دەسدرێژی بەناوبراوی بەهۆی ئەوەی ئەم دەسدرێژییە لە قوتابخانە نەهاتۆتە ئاراوە گرێی نەداوە بە سیستەمی پەروەردەوە و دەڵێ؛ باوەگەورەی ئەوکچە ناوبراوی گواستۆتەوە بۆ مەهاباد وخستویەتە ژێرچاوەدێری بێهزیستییەوە.
جێگەی باسە کە دەسدرێژی بۆسەر مناڵانی بچووک یەکێک لەبابەتەکانی پێشێلکاری مافی منداڵە کەدەبێتە هۆی لێکەوتنەوەی خەساری گرانی ڕۆحی وجەستەیی ئەوان وهەموو ژیانیشیان لەناو دەبات.بەپێی ئەوەی ئەم منداڵانە تاوانێکیان نەکردووە ئەوان لەوناوچەیە کۆچ دەکەن و ترسی ئابڕووچوونی بنەماڵە دایان دەگرێ.
ئەوەیکە بۆچی ئەم بابەتانە لەلایەن پەروەردەوفێرکاری و حکوومەتەوە لەبەرچاو ناگیردرێ وبەجێی پشتیوانی لەم منداڵانە کەمتەرخەمیان بەرانبەر دەنوێنن بابەتێکە کە دەبێتە هۆکاری درێژەدان بە دەسدرێژی بۆ سەریان وبەتایبەت کچانی منداڵ ومێرمنداڵ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
15-02-201815-02-2018 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!