قەسەدە ڕایگەیاند: هێزەکانمان لە نزیک گوندی ئاقچەلێ-ی سەر بە شارۆچکەی جندرێس لە دژی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا و لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا گورزی تووندیان لە سوپای تورک دا.
ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، ئاماری شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی 24 کاتژمێری ڕابردووی لە #عەفرین# بڵاوکردەوە.
قەسەدە ڕایگەیاندووە: لە دوروبەری گوندی دیکماداش، دراقیا و ساریجک-ی سەر بە شارۆچکەی شەرا، شەڕی قورس لە نێوان شەڕڤانانی قەسەدە و سوپای تورک و چەتەکانی ڕوویداوە.
ڕاشیگەیاندووە: هێزەکانمان لە نزیک گوندی ئاقچەلێ-ی سەر بە شارۆچکەی جندرێس لە دژی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا و لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا گورزی تووندیان لە سوپای تورک دا.
بەپێی ئامارەکە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، هەموو بەرەکانی شەڕ و زۆرینەی گوندەکانی کانتۆنی عەفرین، ڕووبەڕووی بۆردوومان و تۆپبارانی بێسەروبەری سوپای تورک بوونەتەوە.[1]
#18-02-2018#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 3,030 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!