图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 514,832
图片 104,284
书籍 18,893
相关文件 94,732
Video 1,236
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
تەرمی هەشت ئافرەت لە پەیمانگەی دادپزیشکی هەولێرن
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
تەرمی هەشت ئافرەت لە پەیمانگەی دادپزیشکی هەولێرن
文章

تەرمی هەشت ئافرەت لە پەیمانگەی دادپزیشکی هەولێرن
文章

مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو پۆلیسی هەولێر تەرمی ئافرەتێکیان لە چۆڵەوانیی گوندی گەزنەی سەر بە ناحیەی عەینکاوەی شاری هەولێر دۆزییەوە، بەڵام دوای تێپەڕبوونی نزیکەی حەوت مانگ بەسەر دۆزینەوەی تەرمەکەدا، هێشتا کەس خۆی لێ‌ بە خاوەن نەکردووە و تەرمەکە لە نێو بەفرگرەکانی پەیمانگەی دادپزیشکی هەولێر هەڵگیراوە.
رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، لە بارەی ئەو تەرمە بە (رووداو)ی گوت: تەرمەکە هی ئافرەتێکە، کاتێک دۆزیمانەوە چوار ڕۆژ بەسەر کوشتنیدا تێپەڕیبوو، گوللەیەک لە کەللەی سەری درابوو، تەرمەکە شێوابوو، ئاژەڵی کێوی دەست و قاچێکیان خواردبوو.
رائید هۆگر بەدروستی نازانێ‌ ئافرەتەکە تەمەنی چەندە، چونکە کاتێک تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە، هیچ ناسنامەیەکی پێنەبووە. ئەو مەزەندە دەکات ئافرەتە کوژراوەکە تەمەنی لە نێوان 20 – 25 ساڵان بووبێ‌.
هەر کاتێک پۆلیس لە دۆزینەوەی تەرمێک ئاگاداردەکرێنەوە، پۆلیسی ناوچەکە و تیمێکی پۆلیسی بەڵگە و تاوان دەچنە شوێنی ڕووداوەکە، دوای هێڵکاری بۆ شوێنی ڕووداوەکە تەرمەکە هەڵدەگرنەوە. ئەگەر خاوەنی هەبێ‌ یان نا، بە مەبەستی پشکنین و زانینی هۆکار و جۆری مردنەکەی، یەکسەر دەینێرن بۆ پەیمانگەی دادپزیشکی.
رائید هۆگر باسی ئەو تەرمانە دەکات کە دەیاندۆزنەوە و دەڵێت: زۆربەیان ئافرەتن، پێدەچێ‌ لەسەر (مەسەلەی شەرەف) کوژرابن، چونکە زۆرجار تەرمەکە دەشێوێنرێ بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە و خاوەنەکەی نەدۆزرێتەوە.
گوتیشی ئەو تەرمانە زۆرتر لە ناوچەی چۆڵەوانی فڕێدەدرێن، تا ئەوکاتەی دەدۆزرێنەوە ئاژەڵی کێوی بەشێکی جەستەیان دەخوات، ئەگەر هاوینیش بێ‌ گەرما هێندەی دیکە تەرمەکە دەشێوێنێ‌، بۆیە ناسینەوەیان زۆر زەحمەت دەبێ‌.
یەکێکی دیکە لەو تەرمانەی لە پەیمانگەی دادپزیشکیی هەولێرە، تەرمی ئافرەتێکە کە چوار مانگ لەمەوبەر لەسەر ڕێگای نێوان ناحیەی دارەتوو و قەزای بنەسڵاوە دۆزراوەتەوە. ڕائید هۆگر دەڵێت: توانیمان خێزانەکەی بدۆزینەوە، بەڵام ئامادە نەبوون تەرمەکەی ببەنەوە و گوتیان لەسەر شەرەف کوژراوە و نامانەوێتەوە. ئەگەر کەسوکارەکەی نەیبەنەوە ئەوە دوای ماوەیەک شارەوانی تەرمەکە دەنێژێ‌.=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:right;=KTML_Quote_Icon=؟ =KTML_Quote_Content==KTML_Red=زۆربەیان ئافرەتن، پێدەچێت لەسەر (مەسەلەی شەرەف) کوژرابن، چونکە زۆرجار تەرمەکە دەشێوێنرێ بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە و خاوەنەکەی نەدۆزرێتەوە=KTML_End==KTML_Quote_End=
حاڵی حازر 12 تەرمی بێ‌ خاوەن لە پەیمانگەی دادپزیشکیی هەولێرن، لەوانە هەشتیان لە ڕەگەزی مێن و چواریان لە ڕەگەزی نێرن.
دکتۆر یاسین کەریم، بەڕێوەبەری پەیمانگەی دادپزیشکی لە هەرێمی کوردستان، لەبارەی ئەو تەرمانە گوتی: زۆربەی ئەو تەرمانەی لێرە دەمێننەوە و کەس خۆیان لێ‌ بە خاوەن ناکات، ئافرەتن. زۆربەشیان بە پاساوی پاراستنی شەرەف کوژراون.
بە گوتەی دکتۆر یاسین، ئەو تەرمانەی ئێستا لەوێن تەمەنیان لە نێوان 17 – 30 ساڵان دەبێ‌، دوو لە تەرمەکانیش تەمەنیان لە سەرووی 50 ساڵانە. تەنیا دوو لە تەرمەکان بە مردنی ئاسایی مردوون، ئەوانی دیکە کوژراون. کۆنترین تەرمیش کە تا ئێستا لە پەیمانگەکەیان ماوە، حەوت مانگ لەمەوبەر هێنراوەتە ئەوێ‌، نوێترین تەرمیش، تەرمی بێلانە کە مانگی ڕابردوو لە سنووری کۆیە کوژرا.
شەوی 20/1/2018 کەسێک کە خۆی بە شوان ناساندبوو تەلەفۆنی بۆ پۆلیسی کۆیە کردووە و لە هەواڵی کوشتنی ژنێک ئاگاداری کردبوونەوە، هەر ئەو شەوە پۆلیس چووبوونە ئەو شوێنەی کە شوانەکە لە تەلەفۆنەکەدا ناونیشانی دابوو، دوای گەڕانێکی زۆر لە بەرەبەیاندا تەرمی ئافرەتێکیان دۆزییەوە، دوای هەفتەیەک دەرکەوت ئەوە تەرمی بێلان کەمالی تەمەن 21 ساڵانە.
قانیع هاوژینی بێلان کە ساڵێکە لە زیندانە و دوای کوژرانی بێلان، پۆلیس گوتەی لێوەرگرتووە، گوتوویەتی ئەو هیچ کێشەیەکی لەگەڵ بێلاندا نەبووە، کەسوکاری بێلان بوختانیان بۆ هەڵبەستووە و کوشتوویانە. دوای تێپەڕبوونی 36 ڕۆژ بەسەر ئەو تاوانەدا، تەرمی بێلان هێشتا لە پەیمانگەی دادپزیشکی شاری هەولێرە و کەسوکارەکەی ئامادەنین بیبەنەوە و بینێژن.
دکتۆر یاسین، باسی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو تەرمە بێ خاوەنانە دەکات و دەڵێت: هەر تەرمێکی بێ‌ خاوەن دێتە لای ئێمە، وێنەیەکی دەگرین و کۆدێکی بۆ دادەنێین، هەر کەسێک هاتە لای ئێمە بۆ بەدواداچوونی تەرمەکە، ئەوە وێنەکەی پێ نیشان دەدەین، ئەگەر تەرمەکە بشنێژرێ‌ ئەوە کۆدی ناشتنەکەی هەیە و خاوەنەکەی دەتوانێ‌ وەریبگرێتەوە.
گوتیشی: بەگوێرەی ڕێنماییەکان هیچ تەرمێک ناتوانرێت زیاتر لە 8 مانگ بمێنێتەوە، دوای تێپەڕبوونی 8 مانگ بەسەر مردنی، ئەگەر خاوەنی نەبوو تیمەکانی شارەوانی ئاگادار دەکەینەوە کە تەرمەکە بنێژن.
گۆڕستانێکی بێ‌ ناونیشان
فاروق محەممەد، لێپرسراوی گۆڕستانەکان لە شارەوانیی هەولێر بە (رووداو)ی گوت: دوای ئەوەی لەلایەن شارەوانییەوە نووسراومان بۆ دەکرێ‌ بۆ ناشتنی تەرمی بێ خاوەن، دەچین تەرمەکە وەکو هەر تەرمێکی ئاسایی کفن و دفن دەکەین، لە شوێنێکی تایبەت کە بۆ ئەو تەرمانە لە گۆڕستانی تازەی کەسنەزان تەرخان کراوە دەینێژین، ئەو کۆدەی بۆی دانراوە، لەسەر گۆڕەکەی دادەنێین، بۆ ئەوەی ئەگەر لە ئایندەدا خاوەنی پەیدابوو بە ئاسانی بدۆزرێتەوە.
ئێستا زیاتر لە 20 تەرم لەو شوێنە نێژراون کە حەوتیان تەرمی ئافرەتانن. تاوەکو ئێستا هیچیان خاوەنیان پەیدا نەبووە. مردووشۆرێکی ئافرەت کە تەرمی ئافرەتەکان دەشوات، بە (رووداو)ی گوت تەرمی ئافرەتی وا هەبووە هەردوو قۆڵی یان قاچێکی نەبووە، هەیە زۆر شێوێندراوە، بۆیە شووشتنی ئەو جۆرە تەرمانە زەحمەتە.[1]
#27-02-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览3,135
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 27-02-2018
挂钩项目: 1
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 27-02-2018 (6 年份的)
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 95%
95%
添加( هاوڕێ باخەوان 27-02-2018
本文已被审查并发布( بەناز جۆڵا )on01-03-2018
此产品最近更新( بەناز جۆڵا ):01-03-2018
URL
此产品已被浏览3,135
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 514,832
图片 104,284
书籍 18,893
相关文件 94,732
Video 1,236
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!