图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,211
图片 105,526
书籍 19,120
相关文件 96,177
Video 1,299
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لەم گاڵتەجاریەی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا نابێ بەشداری بکەین!
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
لەم گاڵتەجاریەی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا نابێ بەشداری بکەین!
库尔德文件

لەم گاڵتەجاریەی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا نابێ بەشداری بکەین!
库尔德文件

کرێکاران، خەڵکی زەحمەتکێش و ئازادیخوازی کوردستان!
گاڵتەجاری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دووبارەکردنەوەی هەمان سەوداومامەڵەی ناو بازاڕی لەخشتەبردنی خەڵکە. کێبڕکێی بەدەستهێنانی کورسیەکانە لەنێوان دەستەوتاقمی کۆنەپەرستی نەتەوەپەرست و مەزهەبی و تائیفیە میلیشیایەکاندا. مەیدانێکە بۆ درۆکردن و داپۆشینی ڕابردووی تاڵانچیتی و ڕاوڕوتی خەڵک و سڕینەوەی خوێنی دەست و مەچەکێکە کە لە تاوانەکانی کوشتن و تیرۆرو دەربەدەرکردنی هاوڵاتیاندا سوورکراوه.
یاسایەکی هەڵبژاردن کە لەسەر بنەمای بەشی نەتەوەی کوردو عەرەب، سونه و شیعە، مەسیحی و سریانی، یەزیدی و تورکمان، تەنانەت تورکمانی شیعە وکوردی شیعه، کاکەیی ‌وفەیلی، ڕێژەی نوێنەرانی پەرلەمانی دیاریکردوە‌، لەبنەڕەتەوە مافی هاوڵاتیبوونی یەکسانی لەخەڵک سەندۆتەوه. لەلایەکی دیکەوە بەشداریکردنی هێزە ‌‌میلیشیاییەکانی وەک حەشدی شەعبی وعەسایبی ئەهلی حەق و ڕێکخراوی بەدر وهاوشێوەکانیانی لە هەڵبژاردندا هیچ حوکمێک سەبارەت بەم هەڵبژاردنە ناهێڵێتەوە بێجگە لەوەی کە ‌بڵێین: ئەم هەڵبژاردنە بەکردەوە، نەک هەر شایانی ئەوە نییە بە هەڵبژاردن ناوببرێ، بگرە واتا و ناوەڕۆکی هەڵبژرادن ودیموکراسی ڕۆژئاوایی شی شەرمەزارکردوە.
‌بەڵام خەڵکی کوردستان ئەمجارە لەدۆخێکدا ڕووبەڕوی سیناریۆی گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنی عێراق کراوەتەوە که لە ڕێفراندۆمێکدا بەشیوەیەکی مەدەنی و بەدەر لەزەبروزەنگ دەنگی دا بەجیابوونەوەو سەربەخۆیی کوردستان. بڕیاریاندا کەچیتر نایانەوێت ژیانی خۆیان و نەوەکانی داهاتویان لەژێر سایەی دەستورو دەسەڵاتێکی عروبی و ئیسلامیدا بەڕێوە ببەن، بەڵام‌ عەبادی و حکومەت و پەرلەمانی عێراق به ‌بەڕێخستنی جەنگێکی سەراسەری وەڵامی یڕیاری خەڵکی کوردستانیان دایەوە. ئایا دوای ئەم هەموو تاوانکاری و دەستدرێژی و سەرکوتگەریەی دەسەڵاتدارانی بەغدا، ئیتر بەقەد سەرەدەرزیەک‌ بواری متمانەبوون بەم دەسەڵاتە لای خەڵکی کوردستان ماوەتەوە تا ڕێگای بەغدا و شەراکەت لەحوکمەتدا بۆ گەیشتن بەژیانێکی باش و ئاسودە وبەدور لەرقەبەری نەتەوەیی و دینی بگرنەبەر!؟ ئایا بەدوای ئه و هەموو دەسترێژیەی کاربەدەستانی بەغدا، بانگەوازکردنی خەڵکی کوردستان بۆ بەشداری لەهەڵبژرادنێکدا کەهەرئەم کاربەدەستانە دەخاتەوە سەر کورسی دەسەڵات، سوکایەتیکردن نیە پێیان!؟
ڕاستیەکەی ئەوەیە ‌دەسەڵات و سیستەمێکی حوکمڕانی که ‌لەعێراقدا بەڕێوەدەبرێ‌، کەمترین فرسەتی لەبەردەم خەڵکی کوردستاندا نەهێشتۆتەوە تا ڕێگای پێکەوەژیانی ئازادانه و یەکیەتیەکی ئارەزومەندانە هەڵبژێری و هەر لێرەشەوە بۆ ‌هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕوانێ. بەپێچەوانەشەوە‌‌ ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر و مامەڵەی فاشیستانەو شۆڤێنیستانەی ‌دەوڵەتی عێراق و ‌پەرلەمان و حزبەکانی سەر بە خێزانی بۆرژوازی عێراقی- عەرەبی ‌بەرامبەر ڕیفراندۆم و ئەنجامەکەی، ئەوەی سەلماندەوە که ‌بەشداریکردن لەم هەڵبژاردنەدا و گەڕانەوە بۆبەغدا، جگە لە پێشێلکردنی ئیرادەی خەڵکی کوردستان و بەزۆرلکاندنەوەی کوردستان بەعێراق و ژێردەستەکردنی خەڵکەکەی شتێکی دیکە نیە.
لەدۆخی ئێستادا، ئەم سیاسەتی گەڕانەوەیە بۆ بەغدا لەڕێگای بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکانەوە، هەرچی زیاتر زەبوونی و سەرشۆڕی بزوتنەوەی بۆرژوازی کوردو حزبەکانی نمایش دەکات. بۆیە خەڵکی کوردستان نەک هەر نابێ بەبەشداریکردنیان لەهەڵبژاردندا باجی ئەم زەبونی و سەرشۆڕیەی بزوتنەوەی کوردایەتی و حزبەکانی بدەن، بەڵکو پێویستە لەبازنەی سیاسەت و خۆشخەیاڵیەکانی ئەم بزوتنەوەیەدا بێنەدەرو ئیرادەی شۆڕشگێرانەیان لەپێناو گەیشتن بەئازادی و یەکسانی و خۆشگوزەرانی بهێننە مەیدان.
خرۆشانی ئەم دوایانەی خەڵکی شارەکانی کوردستان و پەلاماردانی بنکه و بارەگای حکومەت و حزبەکان، جگەلەوەی نا یەکی گەورەی بە ڕووی دۆخەکەدا هەڵبڕی، هاوکات لێدانی یەکەمین زەنگی کۆتایی هێنان بەم دەسەڵاتە نایەکسان و گەندەڵە بوو. بۆ کپکردن و چەواشەکردنی ئەم دەنگەیە کە‌ سەرجەم حزبەکانی کوردستان، بە ناسیۆنالیست و ئیسلامیەوه،‌ بەوانەوە کە‌دەسەڵاتیان بەدەسەتەوەیه و بەوانەشەوە کەبانگەشەی ئۆپۆزسیۆن دەکەن، لەهەوڵی ئەوەدان، بەهەر نرخێک بووە، ئەزمونی حوکمرانیەکەیان لە مەترسی هاتنەمەیدانی شۆڕشگێرانەی جەماوەر دوورخەنەوە و لەباشترین حالەتدا، لەڕیگای گۆڕینی چەند دەموچاوێکەوە، پەرلەمان و حوکمەته فاشیلەکەیان بەسەر سەری خەڵکەوە ڕابگرن.
‌ئەوەی کەئەم هەڵبژاردنە‌، حزبەکانی وەک ‌پارتی و یەکیەتی،‌ گۆڕان و ئیسلامیەکان، لیستە تازە پێگرتوەکەی بەرهەم ساڵح و شاسوار عەبدولواحیدی خستۆتە نێو کێبڕکێی بەخشینەوەی دلسۆزی بۆخەڵک، بانگەشەی چاکسازی ودادپەروەری، سەروەرکردنی یاساو دژایەتکردنی گەندەڵی، هاوکات ئەوەی کەخۆیان بەهێزی نیشتمانی و نەتەوەیی ناو‌زەدکردووە و بەکۆبوونەوەیان لەدەوری دروشمیبەدیهێنانی مافەکانی کورد لەبەغدا بانگەوازی خەڵک دەکەن بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردندا، هەرهەموویان لەسەر پێگەی گەندەڵیەکی سیاسی و درۆیەکی شاخدار ڕاوەستاون. ئەم لایەنانە که ‌به ‌لۆگۆی جیاواز و لیست و قەوارەکانیانەوە ڕوویان لەخەڵک کردوە دەنگیان پێبدەن، ئەوانەن کەپشتیان لەبڕیاری زۆرینەی هەرئه و خەڵکە کردوە که ‌لەڕیفراندۆمدا دەنگیان بە ‌سەربەخۆیی دا.ئەم لایەن و لیست و قەوارانە ناوەڕۆکی شۆڤینیستی وکارنامەی سەرکوتگەری دەسەڵاتدارانی عێراق پەردەپۆش دەکەن و چاویشیان لەهەموو ئه و تاوانانە ‌نووقاندوە که ئەمە دەسەڵاتە بەرامبەر بەخەڵکی کوردستان ئەنجامی داوەو درێژەی پێدەدات!
جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان!
بەشداری لەم گاڵتەجاریەدا مەکەن و مەهێڵن چارەنووسی خوتان و نەوەکانتان جارێکیتر‌ بەعێراقی عروبی و ئیسلامیەوه بلکێندرێتەوە. ڕێگامەدەن بۆ چوارساڵی دیکە ژێانی خۆتان وخێزانەکانتان لەگێژاوی سیاسی پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغددا ڕابگیڕێ.
نابی ڕێگابدەین کڵاوی هەڵبژاردن بکەنە سەرمان بۆئەوەی بەپشتیوانی دەسەڵاتدارانی بەغداو گەڕانەوە بۆلای عەبادی، دەسەڵات و ئەزمونی شکسخواردوویان هەڵسێننەوە.بەپێچەوانەوە دەبێ ئەم هەڵبژاردنە لەلایەن ئێوەوە،‌ هاوڵاتیان و خەڵکی ئازادیخوازەوه وەکو بەگاڵتەجاڕ تەماشا بکرێ و بگێرێ وشکستپێهینانی وەک مەیدانێک ‌بۆ کۆتاییهێنان بەدەسەڵاتدارێتی ئێستاو گەیشتن بەئازادی و سەربەخۆیی بەدەستەوه ‌بگیرێت.
خەڵکینە!
ئەمە هەڵبژاردن نییه، ئەمە سوکایەتیکردنە بەخەڵکی کوردستان‌‌، نابێ بەشداری تێدا بکەین. وەرن با لەدرێژەی ناڕەزایەتیەکانی تائیستاماندا ئاراستەی خەباتمان بەرەو دەسەلاتدارێتی جەماوەری ڕێکخراو لەئەنجومەن و شوراکان و کۆنترۆڵی کارگه و دامەزراوەکاندا بکەین و هەنگاو بەهەنگاو بۆ بەدەستەوەگرتنی چارەنوسی سیاسی خۆمان و کۆمەڵگا، تێبکۆشین.
ئێمە زۆرینەی خەڵکی کوردستان؛ کرێکاران و زەحمەتکێشان و ئازادیخوازان، لەبەرامبەر ئەم هەڵبژردانە وگەڕانەوە بۆبەغدا ڕێگایەکی ترمان لەبەردەمدایه؛ ئەویش هێنانەمەیدانی بزوتنەوەیەکی سیاسی و شۆڕشگێرانەی وایە کە بەپشتبەستن بەتواناو ئیرادەی جەماوەر، کوردستان لەم گێژاوو دۆخە سیاسیە نارۆشنەی ئێستای دەربهێنێ و کوردستانێکی سەربەخۆو دامەزراو لەسەر بنەمای بەشداری ڕاستەوخۆی خەڵک لەشوراکان و ئەنجومەنەکاندا، دامەزرێنی.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
#26-02-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览3,121
HashTag
来源
挂钩项目: 2
Publication date: 26-02-2018 (6 年份的)
Document style: No specified T4 547
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 95%
95%
添加( هاوڕێ باخەوان 28-02-2018
本文已被审查并发布( بەناز جۆڵا )on01-03-2018
此产品最近更新( بەناز جۆڵا ):01-03-2018
URL
此产品已被浏览3,121
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,211
图片 105,526
书籍 19,120
相关文件 96,177
Video 1,299
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!