🏠|📧|حول كورديبيديا!|المکتبة|📅
🏠 البداية|📧 اتصال|💡 حول كورديبيديا!
|
📅 حدث في مثل هذا اليوم: 31-05
📅التسلسل الزمني للأحداث
📅 الأيام
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📂 المزيد ...
📅31 May
📝 وثائق
📊 احصائيات واستفتاءات
✌️ الشهداء
💚 المؤنفلین
☪ ضحایا حرب ارهابیی الداعش
😞 ض. الحرب الداخلي
👩 ض. شغب
📅 تأريخ الولادة
📅 تأريخ الوفاة
|💳 التبرعاتساعدونا في بناء كورديپيديا أفضل..
نحن بحاجة لتبرعك لـ:
* تحقيق تكنولوجيا أفضل وأسرع لخدماتنا.
* إنشاء منظمة كورديپيديا وتوظيف كوادر متخصص لمزيد من العمل وتحسين المحتوى.
|📕 المکتبةأکبر مکتبة الکترونية کوردية - (10,958) کتاب||
📖 دراسات التي تناولت المورث الموسيقي الكوردي
تعتبر قضية تدوين التراث الكوردي ( بصيغه المتعددة، ومقاماته وأوزانه وإيقاعاته الثرية والمتمايزة ) قضية شائكة حقا. فالتدوين يتطلَّب إدراك كنه هذا التراث كما هو، بحالته الأصلية، و يتطلَّب التمكن من المقامات أداء ًً وعزفاً وتدويناً، ولعلَّ من اطلع على الجهود المضنية التي بذلتها الباحثة الكوردية المعروفة : جميلة جليل من خلال بحوثها وكتبها العديدة التي تضمنت عددا كبيرا من الموسيقى والأغاني الفولكلورية الكوردية - وهي جهود جديرة بالتقدير فعلا ً – يُدرك بأن تدوين التراث يتطلب المعرفة الأكيدة بالمقامات وا
📕 الفدرالیة... مفهومآ و تطبیقآ
هکار عبدالکریم فندي
دهوک 2009
📕 بصراحة
حوارات حول القضية الکوردية
غفور مخموري
2010
📕 الشرارة الصحيفة المركزية للاتحاد الوطني الكردستاني
سلام يار احمد ولي
٢٠١٣
📊 السجلات 373,927 | الصور 58,933 | الکتب PDF 10,958 | الملفات ذات الصلة 42,260 | 📼 فيديو 167 | 🗄 المصادر 14,548 |
📝 سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان رونکردنەوەیەک لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازیی بڵاوکردەوە | 🏷️ صنف: وثائق | لغة السجل: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان رونکردنەوەیەک لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازیی بڵاوکردەوە
📝 وثائق


لە رێکەوتی 2018/1/3، حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسای چاکسازی لە خانەنشینی و موچه و دەرماڵه و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکەی، ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کردو دوای ئەوەی لەلایەن پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا ئاراستەی شەش لیژنەی پەرلەمانی پەیوەندیدار کراو لە ماوەی کارکردنی نزیکەی دوو مانگی لیژنەکان راپۆرتی هاوبەش ئامادەکراو خرایە بەردەم پەرلەمان بۆ گفتو گۆ کردن و پەسەند کردن. لە ماوەی سێ رۆژی دانیشتنەکانی پەرلەمان و دوای گفتوگۆی چڕوپڕ لە رێکەوتی 2018/2/28، کۆی یاساکە پەسەند کرا. ئێمە پێمان وایە پەسەندکردنی ئەم یاسایە دەسکەوتێکی گەورەی گەلەکەمانە لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی و جێگای خۆیەتی دەستخۆشی لە ئەندامانی پەرلەمان لە سەرجەم فراکسیۆنە جیاوازەکان و حکومەتی هەرێم و دیوانی چاودێریی دارایی و دەستەی دەستپاکی و هەموو لایەک بکەین کە بەشدارو پاڵپشت بوون بۆ پەسەندکردن و دەرچوونی ئەم یاسایە. لە روانگەی پەرۆشیشمان بۆ روونکردنەوەی راستییەکان و دەسکەوتەکانی ئەم یاسایه و چەواشەنەکردنی رای گشتیی کوردستان لەلایەن هیچ کەس و لایەنێک ئەم خاڵانەی خوارەوە دەخەینەڕوو:
یەکەم: یاسای چاکسازی لە خانەنشینی و موچه و دەرماڵه و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەشکراوه و پرۆژەی هیچ فراکسیۆنێکی پەرلەمان نەبووە، بەڵام دوای ئەوەی هاتۆتە پەرلەمان سەرجەم فراکسیۆنەکان و لیژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمان بەیەکەوە هەوڵی پەسەندکردنی ئەم یاسایەیان داوه و لە کاتێکیشدا کە کۆی یاساکە خرایە دەنگدان هیچ ئەندامێکی پەرلەمان و هیچ فراکسیۆنێکی پەرلەمانیش دژی پەسەندکردنی یاساکە دەنگی نەداوه و سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لەگەڵ یاساکە بوون. دووەم: ناوەڕۆکی یاساکە کۆمەڵێک دەسکەوت و خاڵی ئێجگار گرنگی تێدایە کە ساڵانیکە گەلی کوردستان چاوەڕوانی دەکات بۆ چاکسازی لە کەرتی وەزیفەی گشتی و خانەنشینی، لە خوارەوە وەک نموونە دەستبژێرێک لەم دەسکەوتانە دەخەینەڕوو:
1-زامنکردنی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان له و مووچەیەی لە ماوەی رابردوو بە ناوی پاشەکەوت لێیان بڕدراوە، بەشێوەیەک بخرێتە سەر حیسابی بانکیی فەرمانبەران و لە داهاتووش بە پەیڕەوێکی تایبەت شێوازی مامەڵەپێکردنی رێکبخرێت و فەرمانبەران بتوانن بەکاری بهێنن.
2 - ئەوە جێگیرکراوە کە هیچ خانەنشینێک نابێت لە سێ سەد هەزار دینار کەمتر مووچەی خانەنشینی وەربگریت و له و داهاتانەش کە لە ئەنجامی جێبەجێکردنی یاساکە دەگەڕێنەوە، تەرخان دەکرێت بۆ مووچەخۆرانی هەرێم و باشکردنی دۆخی ژیانی خانەنشینانی کوردستان.
3 - هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینیی پلەباڵاو پلەتایبەتەکان کە رۆژێک لە رۆژان ئەم پۆستانەیان نەبینیوه و دەستەبەرکردنی مافی ئه و تێکۆشەرانەی لە بزووتنەوەی رزگاریخواری کوردستان بەشداربوونە لە چوارچێوەی یاسای رێزلێنانی پێشمەرگە و خانەنشینیی پێشمەرگە.
4 - راستکردنەوەی مووچەی خانەنشینی یان هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینیی سەرجەم ئه و کەسانەی کە بەدەر لە یاسا یان بە پلەی بەرزتر لە پلەی شایستەی خۆیان خانەنشینکراون.
5 - یەکخستنەوەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگه و یەکە کارگێڕییەکان کە مووچەی خانەنشینییان لێ خەرج دەکرێت بە سەربازی و مەدەنی لەناو بەڕیوەبەرایەتیی خانەنشینیی سەر بەوەزارەتی دارایی.
6 - یەکخستنەوەی یەکەکانی ژمێریاریی سەربەیەکەی حەفتاو هەشتا لەناو وەزارەتی پێشمەرگە، کەئەمە هەنگاوێکی گرنگ و پیرۆزە بەره و یەکخستنی تەواوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
7 - دانانی میکانیزم و کاتی دیاریکراو بۆ پاککردنەوەی لیستی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر، لە رێگای پێکهێنانی لیژنەی تایبەتمەند کە ئەمە خواستی خەڵکی کوردستانە.
8 - دەستنیشانکردنی ژمارەی پاسەوانی بارەگاو دامەزراوه و پلەباڵاکانی هەرێم لە چوارچێوەی پەیڕەوێک کە حکومەت و پەرلەمان لە ماوەی شەست رۆژ پەسەندی دەکەن، بەمەش هەموو ئه و نادادی و بندیوارو بەهەدەردانەی لەم بوارە دەکرێت لادەبرێت و هەموو یەکەکانی پاسەوانی یەکدەخرینەوە لە چوارچێوەی وەزارەتی ناوخۆ.
9 - رێکخستنەوەی دەرماڵەکان و زیاتر لە یەکجار سوودمەندبوون لە بودجەی گشتی بە ئیستسناکردنی کەسوکاری شەهیدان و خاوەن پێداویستیی تایبەت.
10 - دانانی مەرج و رێسای یاسایی گونجاو بۆ دامەزراندنی بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکارو پلەباڵاکان کە دەستەبەری پسپۆڕی و دادپەروەری بکات.
11 - راگرتنی درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی وەزیفی بۆ فەرمانبەران و کارمەندانی هەرێمی کوردستان لە هەرسێ دەسەڵات و لە هەموو ئاستەکان.
12 - پابەندکردنی هەریەک لە دیوانی چاودێریی دارایی و دەستەی نەزاهه و داواکاری گشتی لە جێبەجێکردنی حوکمەکانی یاساکە.
13 - دروستکردنی ێندوقی خانەنشینی و قەدەغەکردنی خەرجکردنی هەر بڕە پارەیەک لەم ێندوقە.
سێیەم: سەبارەت بە خانەنشینیی پلەباڵاکان لە سەرۆکایەتیی هەرێم و حکومەت و پەرلەمان و وەزیرو پەرلەمانتارو وەکیل وەزیرو راوێژکارو بەڕیوەبەری گشتی و سەرجەم پلەتایبەتیەکان، میکانزمێک پەسەندکراوە بە بەراورد بە یاسا بەرکارەکانی پێشوو کە هەبوون بۆ خانەنشینکردنی ئەمانە رێژەیەکی زۆری خانەنشینییان کەمکراوەتەوه و هەوڵدراوە ساڵانی خزمەت و بڕوانامه و تەمەن لە بەرچاو بگیرێت و لە رێژەی بیست و پێنج لە سەد لە مووچەکەیان دەستپێدەکات بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە خوار پەنجا ساڵە نابێت لە شەست لەسەدی مووچەکەیان زیاتر بێت و ئەوانەشی لە پەنجا سال زیاترن نابێت لە حەفتا لە سەدی مووچەکەیان زیاتر بێت، لە کاتێکدا پێشتر هەموویان بە هەشتا لە سەد خانەنشین دەکران، هەروەها خانەنشین بوون ئارەزوومەندانەیه و هەریەک لەم پلەتایبەتانە دەتوانن بگەڕێنەوە سەر وەزیفەی پێشووی خۆیان. ئەمەش جۆرێکە لە دەستەبەرکردنی دادپەروەری، بۆیە باسکردنی هەرشتێکی دی بەدەر لەمە بۆ موزایەدەی سیاسیه و مەبەست تیایدا شێواندنی راستییەکانە.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
28-02-201828-02-2018
⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ خصائص السجل
🏷️ صنف: 📝 وثائق
🏳️ لغة السجل: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 تأريخ الأصدار: 28-02-2018
📄 اسلوب الوثيقة: No specified
🗺 الدولة - الأقلیم: ⬇️ جنوب کردستان
🌐 اللغة - اللهجة: 🏳️ ک. جنوبي
📝 مصدر الوثيقة: 📄 برلمان كردستان
📄 نوع الوثيقة: ⊶ اللغة الاصلية

⁉️ Technical Metadata
©️ حصلت کوردیپیدیا علی حق النشر لهذا السجل من قبل صاحب(ة) السجل!
✨ جودة السجل: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
سيء👎
✖️
 40%-49%
سيء
✖️
 50%-59%
ليست سيئة
✔️
 60%-69%
متوسط
✔️
 70%-79%
جيد جدا
✔️
 80%-89%
جيد جدا👍
✔️
 90%-99%
ممتاز👏
95%
✔️
تم أدخال هذا السجل من قبل (هاوڕێ باخەوان) في Mar 1 2018 12:08AM
👌 تمت مراجعة هذه المقالة وتحریرها من قبل (بەناز جۆڵا) في Mar 1 2018 9:27AM
✍️ تم تعديل هذا السجل من قبل (بەناز جۆڵا) في Mar 1 2018 9:27AM
☁️ عنوان السجل
🔗
🔗
👁 تمت مشاهدة هذا السجل 752 مرة

✍️ تعديل السجل
☰ المزيد
⭐ أضف الی مجموعتي
💬 اعطي رأيک بهذا المقال!

✍️ تأريخ السجل
🏷️ Metadata
RSS

📷 أبحث علی صورة السجل المختار في گوگل
🔎 أبحث علی سجل المختار في گوگل
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ تقييم المقال
⭐⭐⭐⭐⭐ ممتاز
⭐⭐⭐⭐ جيد جدا
⭐⭐⭐ متوسط
⭐⭐ ليست سيئة
⭐ سيء
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان رونکردنەوەیەک لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازیی بڵاوکردەوە
📝 وثائق

📚 الملفات ذات الصلة: 0
🖇 السجلات المرتبطة: 2
📅 تواریخ وأحداث
1.👁️28-02-2018
📝 وثائق
1.👁️حکومەتی هەرێم راگەیەندراوێک لەسەر چاکسازی وەزارەتەکان بڵاودەکاتەوە
📂[ المزيد...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| وقت تکوين الصفحة: 0,39 ثانية
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574