پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێک لەسەر چاکسازی وەزارەتەکان بڵاودەکاتەوە
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێک لەسەر چاکسازی وەزارەتەکان بڵاودەکاتەوە
بەڵگەنامەکان

حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێک لەسەر چاکسازی وەزارەتەکان بڵاودەکاتەوە
بەڵگەنامەکان

ئەمڕۆ 28/2/2018، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و مەحمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سیستمی بە ئەلیکترۆنی کردنی کارەکانی ڕاگەیاند.
لەمیانی پێشکەش کردنی وتەکەیدا، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: خۆشحاڵم ئەمڕۆ سەرکەوتنی پڕۆژەی بەڕێوەبردنی ئەلیکترۆنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕادەگەیەنم، ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و کاریگەرەکانی وەزارەتەکەمان، بێگومان کاریگەری لەسەر ژیانی هاوڵاتیان و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا دەبێت.
د.یوسف گوتیشی هەموو لایەکتان دەزانن کە ئێمە لەسەردەمێکدا دەژین کە تەکنەلۆجیا زۆر بەخێرایی گەشەدەکات، بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و سیستمی ئەلیکترۆنی هەموو کایەکانی ژیاننمانی تەنیوە، ئێمە خۆشبەختین کە لەسەردەمی شۆڕشی پیشەسازی چوارهەم و سەردەمی (سیستمی زیرەکی دەستکرد) دادەژین. کەتیایدا بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا بۆتە مایەی کارئاسانی لەهەموو بوارەکانی ژیان و ئامرازی سەرەکی سیستمی بەڕێوەبردنی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتە. ئاشکراشیکرد بنیاتنانی ژێرخانی ئەلیکترۆنی و ڕێکخستنی داتا و زانیارییەکان هەنگاوی بنەڕەتی سەرکەوتنی هەموو دامودەزگایەکە، ئەم هەوڵەی ئێمەش بریتییە لە بەکارهێنانی سیستمێکی ئەلیکترۆنی زیرەک بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی وەزارەت و دامودەزگاکانی خوێندنی باڵا لەهەرێمی کوردستان.

$سیستەمی بەئەلکترۆنی کردن شەش بواری سەرەکی لەخۆ دەگرێت$
لەبارەی سیتمەکەش وەزیری خوێندنی باڵا ئەوەی خستەڕوو سیستمەکەمان بەرێوەبردنی شەش بواری سەرەکی لەخۆ دەگرێت، کەبریتین لەڕێکخستنی سەرچاوە مرۆییەکان و ڕێکخستنی سیستمی دارایی و بەڕێوەبردن و چاودێری کردنی مامەڵە و نوسراوەکان و سیستمی زانیاری خوێندکاران و قوتابیان و سیستمی بەڕێوەبردنی نێردراوان و یەکسان کردنی بڕوانامەکان.
ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەم سیستەمە یارمەتیدەرمان دەبێت بۆ ئەوەی بتوانین خێراتر و کاراتر خزمەتگوزارییەکانمان پێشکەش بەهاوڵاتیان بکەین و ڕۆتین و بیرۆکراسیەتی کارگێڕی کەم بکەینەوە، هەروەها دەرفەتی چەسپاندنی بنەماکانی شەفافیەت و کەمکردنەوەی خەرجی بەڕێوەبردن دەڕەخسێنێت و یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی بتوانین هەمیشە سوود لە داتا و بانکی زانیارییە کۆکراوەکان وەربگرین و لەپڕۆسەی بڕیاردان و داڕشتنی سیاسەتی گشتیدا سوودیان لێ وەربگرین.
لەبەشێکی دیکەی وتەکەیدا د.یوسف گۆران ئاماژەی بۆ ئەوە کرد هاوکات بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا و سیستمی ئەلیکترۆنی یارمەتیدەری هاوڵاتیان دەبێت بۆ ئەوەی بە ئاسانی لەهەموو کاتێکدا دەستیان بە خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتەکەمان بگات. بۆ نمونە لە مانگی 9/2017 ەوە سیستمی ئەلیکترۆنی یەکسان کردنی بڕوانامەکانی وەزارەت کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەسەرکەوتووی لەماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا کار دەکات، هاوڵاتیان بەبێ ئەوەی پێویست بکات بێنە وەزارەت، لەهەر جێگایەکی دونیابن، لەماڵەکەی خۆیانەوە لەڕێگای کۆمپیوتەرەکەیان یان مۆبایلە زیرەکەکانیان دەتوانن تەواوی دیکۆمێنتەکانیان بەشێوازی ئۆن لاین پێشکەش بکەن و مامەڵەی یەکسان کردنیان بۆ پڕۆسێس بکرێت، لەهەمان کاتدا ئەندامانی لیژنەی یەکسانکردنی بڕوانەمەکانیش لەهەرجێگایەک بن لەرێگای کۆمپیوتەر و مۆبایلە زیرەکەکەانیان دەتوانن پڕۆسەی یەکسان کردنی بروانەمەکان بەڕێبکەن.

$چیتر پێویست ناکات هاوڵاتیان بۆ بەدواداچوونی مامەڵەکانیان بێنە وەزارەت$
وەزیری خوێندنی باڵا ئەوەشی گوت: لەمەودوا چیتر پێویست ناکات هاوڵاتیان بۆ بەدواداچوونی مامەڵەکانیان بێنە وەزارەت، بەڵکو دەتوانن لەڕیگای ماڵپەڕی سیستمی بەڕیوەبردنی ئەلیکترۆنی وەزارەتەوە چاودێری بەڕێوەچوونی مامەڵەکانیان بکەن. ئەم سیستمە ڕێگە دەدات کە هاوڵاتیان بتوانن بەردەوام لەڕێگای ئەلیکترۆنیەوە لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لەئاخاوتندابن و وەڵامی پرسیارەکانیان بەزووترین کات بدرێتەوە وئەم سیستە هۆکار دەبێت بۆ چاکسازی ڕیشەیی لەسیستمی بەڕێوەبردنی خوێندنی باڵا و خێراکردنی پەیوەندی و مامەڵە نێوخۆییەکانی نێو وەزاروت و دامو دەزگاکانی خوێندنی باڵا، هەروەها سیستمی پرۆسێس کردنی نووسراو و بەدەستهێنانی وەڵامی نووسراوەکان کاراتر دەکات.
لەبارەی کارەکانی وەزارتیش لەو لایەنەوە د.یوسف گۆران ڕایگەیاند: ئێمە لەئێستادا کاردەکەین کە وەزارەتەکەمان بکەینە paper free واتا هەوڵدەدەین کە بەکارهێنانی هارد کۆپی ڕۆژبەڕۆژ کەم بکەینەوە تابگەینە ئاستی ئامانجەکەمان، هاوکات سیستمەکەمان دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ پەرەپێدانی توانای مرۆیی لەبواری بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا لەبەڕێوەبردنی دامەو دەزگا حکومیەکان.
لە کۆتایی وتەکەشیدا وەزیری خوێندنی باڵا ئەوەی نیشان دا لێرەوە دەمەوێت دەستخۆشی لەهەموو فەرمانبەرانی وەزارەت بکەم کە هاوکار بوون لەداڕشتنی ئەم سیستمە، قۆناغی داهاتووشمان لەگەڵ زانکۆکان وبە پەیڕەکردنی هەمان سیستم دەست پێدەکات. سوپاس و دەستخۆشی لە کۆمپانیای جێبەجێکار و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی جێبەجێ کردنی ئەم پرۆژەیە دەکەم، جێگای شانازیە کەتەواوی ئەم پڕۆژەیە لەسەر بودجەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی جێبەجێ کراوە و هەموو لایەک دڵنیا دەکەین کە بەردەوام دەبین لەسەر گەشە پێکردنی ئەم سیستمە بە جۆرێک هەموو لایەنەکانی بەڕێوەبردن و پەیوەندیکردن لەهەموو زانکۆکان و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا بخرێتە چوارچێوەی ئەم سیستەمەوە، لەکۆتاییدا ئەمەوێت ئەوەبڵێم کە سیستمی بایۆ مەتری هۆکارێکی گرنگ بوو بۆ هاوکاری کردنی ئێمە بۆ زوو جێبەجێ کردنی ئەم پڕۆژەیە.

$هەنگاوێکی تری چاکسازی$
دواتر بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەمیانی پێشکەشکردنی وتەیەکدا ڕایگەیاند: خۆشحاڵم کە هەنگاوێکی تری چاکسازی دەبینم ئێوە لەوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی هەمیشە هەوڵتان داوە بەردەوام بن لەچاکسازی، ئەم هەنگاوەش هەنگاوێکی تری بەرجەستەی ئەو کارانەیە کەلەبواری چاکسازیەوە ناوتانە. تەکنەلۆجیا هاوکارێکی گرنگی کارگێڕیە و دەبێتە دەرفەتێک بۆ باش بەڕێوەبردنی کارەکان و ڕایی کردنی مامەلەکان ئەم بوارەش پێویستیەکە کەهەموو بوارەکانی ژیان دەگرێتەوە، دەستخۆشیتان لێدەکەم بۆ ئەو کارانە و کارەکانی دیکەی ئەنجامتان داوە.
هەر لە وتەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە کەبودجە نەبوو ئێمە نەمانتوانی باڵەخانە و تاقیگەی تازە بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان دروست بکەین، ئێوە دەستە وەستان نەوەستان و بۆڵە بۆڵەتان نەکرد هەنگاوی جدیتان نا، بۆیە هەربژین، ئێوە وەک وەزارتی خوێندنی باڵا سیستمی ناوەندی وەرگتنتان گۆریوە لە کۆنەوە بۆ سیستمێکی تازە و سەردەمی.
هاوکات پەیڕەکردنی سیستمی ڕانکی زانکۆکانتان پەیڕەو کردووە کە بۆتە هۆکارێک بۆ کێبڕکێی نێوان زانکۆکان لەسەر ئاستی زانستی، کە ئەویش بەندە بە ئەنجامدانی توێژینەوە و ئێستا خۆشحالم کە دەبینم توێژینەوەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و گۆڤاری زانکۆکان و ماڵپەڕە گەروە و جیهانیەکان بڵاودەکرێنەوە.
وتیشی لەم چەند ساڵەی ڕابردوو بەکردار ناوی خۆتان گونجان لەگەڵ ئەو سەردەمە، هەنگاوی بوێرتان ناوە بەتایبەت گرنگیدان بە زمانی ئینگلیزی بۆ ماستەر و دکتۆرا یەکێک لەهەنگاوە گرنگەکانی وەزارەت بووە، چونکە ناکرێت کەسێک کار بۆ بەدەستهێنانی بروانامەیەکی بەرز بکات و زمانی زانست و زانیاری کە زمانی ئینگلیزیە نەزانێت، ڕاستە کێشەتان ڕوو بەڕوو بۆتەوە، بەڵام هەنگاوی دروستتان نا، چونکە ئەگەر مامۆستایەک زمانی ئینگلیزی نەزانێت ناتوانێت سوود لەبۆچوونە جیهانیەکان وەربگرێت دڵنیام بەرهەمی ئەو کارەتان لەچەند ساڵی داهاتوو دەردەکەوێت.

$کاری زانکۆکان تەنها پێدانی بڕوانامە نیە$
بەڕێز قوباد تاڵەبانی ئەوەشی ڕوون کردەوە کە کاری زانکۆکان تەنها پێدانی بڕوانامە نیەو زانکۆکانی ئێمە توانیویانە خۆیان بگونجێنن لەگەڵ بازاڕی کار، چونکە زانکۆکان تەنها شوێنێک نین بۆ بەدەستهێنانی بروانامە بەڵکو شوێنێکیشە دوای دەرچوون بۆ دۆزینەوەی کار، لەمەشدا ئێوە ڕۆڵتان بینوە و جێگای دەستتان بەروونی دیارە، چونکە ئەوەی بەشێوەیەکی تیۆری دەخوێندرێت پێویستە بەشێوەیەکی پراکتیکیش سوودی لێوە ببینردێت.
لەبارەی چاکسازیەکانی حکومەتی هەرێم کە لەتەواوی وەزارتەکان دەستیان پێکردووە، جێگری سەرۆکی حکومەت وئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەم هەنگاوەی ئێوە لەگەڵ چاکسازی وەزارەتەکانی دیکە یەک دەگرێتەوە بەتایبەت وەزارەتی دارایی کاری گرنگیان لەو لایەنەوە ئەنجامداوە. زۆرجار لەشوێنان و بەتایبەت لەڕاگەیاندنەکان حکومەتی عیراقی باس لە چاکسازی دەکات بەتایبەت لەکاتی نزیک بوونەوەی هەڵبژاردن.
ئێوە لەوەزارتی خوێندنی باڵا هەنگاوی گرنگتان ناوە بەرەو چاکسازی ڕیشەیی و کارگێڕی و دارایی، وەزارتی دارایی حکومەتی هەرێم پێداچوونەوەیەکی سەرتاسەری کردووە بەتایبەت لە پێداچوونەوەی سیستمی باج و کارگێڕی و دارایی، بۆ ئەوەش ڕوونی کردەوە لەمەرز و سنورەکان هەر شتێک کە دێتە ناو هەرێم بەسیستمێک کارمەندانی وەزارت زانیاریان پێدەگات، بەو هۆیەشەوە وەزراتی دارایی دەتوانێت ڕاپۆرتی وەرزی پێشکەش بکات.

$ئەو کەسانە دەدۆزینەوە کەفەرمانی دامەزراندینان هەیە بەڵام دەوام ناکەن$
لەبارەی فەرمانبەری بندیواریش جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: چارەسەرکردنی دیاردەی بندیواری ئێمە تەنها بەقسە باسی ناکەین بەڵکو بەکردار هەنگاومان ناوە، وەک سەرەتاش لە پەیڕەو کردنی سیستمی بایۆمەتری کە ئامانجمان لێی چاکسازیە لەکەرتی گشتی هەنگاوی یەکەم تۆمارکردنی ناوی فەرمانبەران بوو لەنێو سیستمەکەدا و لەم پڕۆسەیشدا تواینمان زیاتر لە پەنجا هەزار مووچەخۆری بندیوار و وەهمی بدۆزینەوە، لەهەنگاوی داهاتووشمان بەهەمان سیستەم ئەگەڕێین بۆ ئەوەی ئەو کەسانە بدۆزینەوە کەفەرمانی دامەزراندینان هەیە و مووچە وەردەگرن بەڵام لەهیچ دامەزراوەیەکی حکومەتی هەرێم دەوام ناکەن.

$قوباد تاڵەبانی بۆ حکومەتی بەغدا: ئێوە چیتان کرددوە$
لەبارەی چاکسازیەکانی عیراقیش جێگری سەرۆکی ئەنجومەن پرسیارێکی ئاراستەی دەسەڵاتدارانی بەغدا کرد و دووپاتی کردەوە حکومەتی عیراق بۆ چاکسازی چی کردووە؟.
بەغدا هەر دەڵێت مووچە دەنێرین و هیچمان نەدی
سەبارەت بە هاتنی لیژنەکانی بەغداش بۆ وردبینی کردن لەناوی فەرمانبەرانی هەرێم، قوباد تاڵەبانی دووپاتی کردەوە چەند مانگێکە بەغدا چەند لیژنەیەکی بۆ وردبینی ناردۆتە هەرێم ئێمە تەواوی کارئاسانی و زانیاریەکانمان خستنە بەردەست، سیستمی بایۆمەتری فەرمانبەرانی هەرێممان پێدان، بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عیراق هاتە سەر کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و گوتی (من موچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەکەم)، بەڵام هیچمان نەبینی، ئێمە ڕیگەمان دا تیمەکانی پشکنین بێن کاری خۆیان بکەن، بەڵام مووچە هەر نەهات.
قوباد تاڵەبانی: داواکارین چیتر یاری بەدەرونی میللەتەکەمان نەکرێت
هەر لەو بارەیەوەش وگوتی : ئێمە داواکارین چیتر یاری بەدەرونی میللەتەکەمان نەکرێت، ئەگەر ئەوان خواستی خەرج کردنی مووچەیان هەیە با مووچەی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی کە خۆیان دەیانەوێت بیدەن، با خەرجی بکەن.
هەر لەبارەی هاوکاریەکان بۆ لیژنەکانی بەغدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران گوتی: ئێمە تەواوی هاوکاری لیژنەکانمان کردوون بەتایبەت بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکان، بەڵام دەبینین ئەو ئابڵوقە هاتوچۆیە هەر ماوەتەوە.
لەبارەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ماوەیەکە نەوتی کەرکووک ڕاگیراوە ئێمە وەک حکومەتی هەرێم پێمان ڕاگەیاندوون دەتوانرێت بە بۆری نەوتی کوردستان نەوتی کەرکووک ڕەوانەی دەرەوە بکرێت و بفرۆشرێت و داهاتەکەی بگرێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەتی عیراقی و هەموو لایەک لێی سوودمەند بین، بەڵام تا ئێستاش ئەوەیان نەکردووە. حکومەتی عیراقی بیانوو لەدوای بیانوو خەریکە خەڵکی کوردستان و ئێمە وەک حکومەتی هەرێم بێزار دەکات و تا لە هەڵبژاردنەکانیش نزیک ببینەوە ئەو یاریە زیاتر دەبێت.

$خۆمان چاکسازی دەکەین کەس نەهاتووە فەرمانمان لەسەر بکات$
لەبارەی چاکسازیەکانیش لە کارەکانی حکومەتی هەرێم، ئەوەی دووپات کردەوە کە کەس نەهاتووە فەرمانمان لەسەر بکات بەڵکو حکومەت خۆی دەستی بە چاکسازی کردووە، کارەکانی ئێمە دیارن، هێنانی کۆمپاینایەکی بیانی ناودار بۆ وردبینی کردنی نەوتی هەرێم کە ڕاپۆرتێکی بڵاوی کردتەوە و ئێستاش لەکارەکانی بەردەوامە، خەریکە باوەری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەگەیەنێتە ئەو ئاستەی کە حکومەتی هەرێم بەجدی کار بۆ شەفافیەت دەکات.
هەر پەیوەست بەچاکسازیەکانی حکومەتی هەرێم قوباد تاڵەبانی، چاکسازیەکانی وەزارتی دارایی و کاربا و ناوەخۆی بەنمونە هێنایەوە دووپاتی کردەوە وەزارتی کارەبا کار بۆ چاککردنی سیستەمەکەیان دەکەن، سیستمی چاکسازی لە خانەنشینی دەستی پێکردوە و کارەکان لەهەموو ڕوێکەوە بەردەوام دەبن، بەڵام ڕوونە چاکسازی بێ ئازار نابێت و ئەم پڕۆسەیەش بۆ ئێمە تەنها شیعار نیە بەشێوەیەکی کرداری کارەکان ئەنجام دراون.
لەبارەی سیستمی وەزارتی خوێندنی باڵاش د.خەتاب شێخانی بەڕێوەبری گشتی کارگێڕی و دارایی لە وەزارتی خوێندنی باڵا لەمیانی پێشکەش کردنی پریزنتەیشنێکدا ناوەرۆکی کارەکە و ئامانجی سیستمەکەی بۆ ئامادەبووان شی کردەوە.
#28-02-2018#
ئەم بابەتە 3,375 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 28-02-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
سەرچاوەی بەڵگەنامە: بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-03-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 01-03-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,375 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.11 چرکە!