هائوکور هیلمارسن - شاهین حسێن
شەڕڤانی ئایسلاندیی
یەکینەکانی پاراستنی گەلیەکینەکانی پاراستنی گەل-
یەپەگەیەپەگە، لە
عەفرینعەفرین شەهید بوو.
شەوی ڕابردوو
06-03-201806-03-2018 شەڕڤانانی بیانی بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، شەهیدبوونی لە چوارچێوەی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفریندا ڕاگەیاند.
لە شەڕەکانی ڕزگارکردنی
منبیجمنبیج، تەبقا و ڕەقە لە چنگی چەتەکانی داعشدا قارەمانانە بەشداری کردبوو، سەرئەنجام لە بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورکەوە بۆ سەر ئەو کانتۆنە گەیشتە کاروانی شەهیدان.
ناوبراو پاش شەڕی ڕەقە گەڕابووەوە ئایسلاند، بەڵام لەوێش دەست بەرداری تێکۆشان بۆ چەسباندنی مافی گەلانی بندەست نەبوبوو، چەندین جار لە لایەن پۆلیسی نێودەوڵەتییەوە بۆ لێکۆڵینەوە بانگ کرابوو.
پاش دەستپێکردنی هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین لە ڕۆژی 20-01-2018 دا، هیلمارسن گەڕایەوە بەرەکانی بەرخۆدان لە عەفرین.
شەڕڤانانی بیانیی ڕایگەیاندووە، کە لە ئەنجامی شەڕێکی قارەمانانە لە دژی سوپای فاشیستی دا شەهیدبوو.
جێگای ئاماژەیە، کە پێشتریش لە بەرخۆدانی سەردەمدا سێ شەڕڤانی بیانی خەڵکی وڵاتانی ئیسپانیا، فەرەنسا شەهیدبوبوون.