کەیوان ئازاد ئەنوەر
پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر کەیوان ئازاد ئەنوەر
لە رۆژی شەممە رێکەوتی 28ی حوزەیرانی 1969ز لە گوندی وێنە ی سەر بە شارۆچکەی
پێنجوێنپێنجوێنی سەر بە پارێزگای
سلێمانیسلێمانی لەدایک بووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواو کردووە.
لە 25ی تەمموزی1991ز بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی مێژوو لە کۆلێجی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین وەرگرتووە.
لە 21ی حوزەیرانی2003ز بڕوانامەی ماستەری لە مێژووی ئیسلامی لە کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی وەرگرتووە.
لە 26ی ئازاری2008ز بڕوانامەی دکتۆرای لە مێژووی ئیسلامیدا لە کۆلیجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سولەیمانی وەرگرتووە بە فرمانی بە فرمانی زانکۆیی ژمارە 7/10/14497 لە 23/12/2014ی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی پلەی زانستی لە مامۆستاوە بۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر بەرز کرایەوە
بەوەش لە رێکەوتی 4/11/2014 نازناوی زانستی بووە پرۆفیسۆری یاریدەدەر.
ئێستا(2016) خاوەنی 19 بەرهەمی مێژوویی و سیاسی و زیاد لە1000 ووتار و لێکۆڵینەوەی مێژوویی و سیاسی و ئایینییە، کە لە رۆژنامە و هەفتەنامە و گۆڤارەکانی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراقدا بڵاوکراونەتەوە.
چەند بابەتێکی بۆ زمانەکانی عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی و ڕووسی و تورکی وەرگێڕدراون.
[1]