لە ماوەی چوار ڕۆژی شەڕی جندرێس و شەرا و بلبل لە عەفرین 313 چەتە و سەربازی سوپای تورک کوژراون.
کەمێک پێش ئێستا ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاوی کردەوە، کە لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا 313 سەربازی سوپای تورک و چەتەی سەربە تورکیا کوژراون لە میحوەرەکانی جندرێس و شەرا و بلبل.
ئاژانسی هاوار نوسیویەتی، بەپێی ئه و زانیاریانەی بەدەستخراون، لە ئەنجامی شەڕی چوار ڕۆژی میحوەرەکانی جندرێس و شەرا و بلبل لە عەفرین 313 سەرباز و چەتە کوژراون و شەڕیش بەردەوامە.
ماوەی 49 ڕۆژە دەوڵەتی تورک و چەتەکان بە هێزی ئاسمانیی و زەمینیی هێرشدەکەنە سەر عەفرین، بەڵام بەرخۆدانی شەڕڤانان و خەڵک ڕێی لەوە گرتوە عەفرین داگیربکرێت.[1]
#09-03-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,731 gånger