تەقینەوەی مین لە دێلوڕان و قەسری شیرین دوو برینداری لێکەوتەوە
📝 بەڵگەنامەکان
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(kmmk): رۆژی یەک شەممە 20ی رەشەمە، ئامێرێکی جۆری تراکتۆر لە کاتی کاروباری دانانی بۆری, مینێکی بەجێماو لە شەڕی ئێران و ئێراق دەتەقێتەوە و شۆفیری تراکتۆرەکە توشی شۆکی شەپۆل بووە. ئەم روداوە لە نزیک زەویە کێڵگەیەکان کە بەم زوانە لەمین پاکژی کرابونەوە لە نێوان گوندی چەم هێندی و ئەبوو غوەیر سەر بە کۆمەڵە گوندی دەشتی عەباس روی داوە.
هەمان ڕۆژ لە لایەکی ترەوە، ئەمێرێکی جۆری بوڵدێزەری کۆمپانیای هەڵگرتنەوەی مین لە کاتی هەڵگرتنەوەی مین، لە سەر رێگای نەوت شاری سەر بە قەسری شیرین، مینێکی دژە دەبابەی پیا دەتەقێتەوە و شۆڤیرەکە توشی شۆکی شەپۆل بووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
12-03-201812-03-2018