#کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان#(kmmk): ڕۆژی یەک شەممە 20ی ڕەشەمە، ئامێرێکی جۆری تراکتۆر لە کاتی کاروباری دانانی بۆری, مینێکی بەجێماو لە شەڕی ئێران و ئێراق دەتەقێتەوە و شۆفیری تراکتۆرەکە توشی شۆکی شەپۆل بووە. ئەم ڕوداوە لە نزیک زەویە کێڵگەیەکان کە بەم زوانە لەمین پاکژی کرابونەوە لە نێوان گوندی چەم هێندی و ئەبوو غوەیر سەر بە کۆمەڵە گوندی دەشتی عەباس ڕوی داوە.
هەمان ڕۆژ لە لایەکی ترەوە، ئەمێرێکی جۆری بوڵدێزەری کۆمپانیای هەڵگرتنەوەی مین لە کاتی هەڵگرتنەوەی مین، لە سەر ڕێگای نەوت شاری سەر بە قەسری شیرین، مینێکی دژە دەبابەی پیا دەتەقێتەوە و شۆڤیرەکە توشی شۆکی شەپۆل بووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
#12-03-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,593 جار هاتیە دیتن