باشووری کوردستان
- شەوی ڕابردوو تۆپخانەکانی تورکیا گوندەکانی بەرمیزە و خواکورک و گەلیە ڕەش وچەند ناوچەیەکی تریان لە سنووری شارەدێی
سیدەکانسیدەکان-ی سەر بە شارۆچکەی سۆرانی لە سنووری پارێزگای هەولێر تۆپباران کرد.
[4]
- شاندی
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردکۆنگرەی نەتەوەیی کورد - کەنەکە و نوێنەرانی بەشێک لە حزبەکان و پێکهاتە ئاینییەکانی باشوری کوردستان، کە 10 ئەم مانگە بەڕێکەوتن بۆ عەفرین، گەیشتنەوە شاری هەولێر و لە پرێس کۆنفڕانسێکدا باسی بارودۆخی عەفرینیان کرد.
[4]
- سوپای تورکیا بە قوڵایی زیاتر لە 10 کیلۆمەتر خاکی باشووری کوردستانی لە سنووری سیدەکانی سەر بە قەزای سۆران بەزاندووە، بەردەوام لە ڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە سەربازی زیاتر لە بەرزاییەکانی گوندی بەرمیزە دادەبەزێنێ و، بۆردوومان و تۆپبارانی سنوورەکە دەکات، ئەمەش ژیانی گوندنشینانی سەر سنووری تێکداوە و خەڵک لە دڵەراوکێدان.
[3]
-
لاهور شێخ جەنگیلاهور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی ڕووداوەکانی
16ی ئۆکتۆبەر16ی ئۆکتۆبەر و ڕۆژانی دواتر بڵاوکردەوە و تیایدا داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لەو بابەتە.
[2]
- ڕاوێژکارێکی ئاینیی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ڕایدەگهەیەنێت: ئەگەر هەڵوێستی جدیی و کردارییمان نەبێت لەسەر ئەو هێرشانەی کە دەکرێنە سەر عەفرین، دەبێت چاوەڕێی ئەوە بکەین، کە تورکیا باشوری کوردستانی داگیر بکات.
[4]
- بەبۆنەی گیرانی عەفرین لە زۆرێک لە شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان خەڵکانێک وەک پشتگیریی عەفرین هاتنەسەر شەقامەکان و ناڕەزایی خۆیانیان دەربڕی.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- سەرچاوەکان باس لە بۆردوومانی چڕی تورک دەکەن بۆ سەنتەری
عەفرینعەفرین و گەڕەکی مەحمودییە، هەروەها باس لەوەش دەکرێت کە شەڕ لە لێوار و نزیک ناوەندی عەفریندایە.
[1]
- وتەبێژی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە ڕایدەگەیەنێت بەفەرمی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە ڕادەگرین و تەواوی هێزەکانمان لە دێڕەزۆر دەکشێنینەوەو دەچینە عەفرین بۆ ڕووبەڕووبونەوەی سوپای تورکیا و گروپە توندروەکان.
[2]
- لە دەوروبەری عەفرین شەڕێکی هێجگار سەخت لەنێوان شەڕڤانانی
یەپەگەیەپەگە و
یەپەژەیەپەژە و چەتەکانی داگیرکەری تورک و تاقمە چەتەکانی دەقەومێت. هاوکات، لە ئاسمانیشەوە دەیان فڕۆکەی جەنگی ناو شاری عەفرین و دەوروبەری بەشێوەیەکی زۆر قورس بۆردوومان دەکەن. لە زەمینیشەوە موشەکخانە و تۆپخانەکانیش بەچڕی موشەک و تۆپبارانی سەدان هەزار هاوڵاتی مەدەنی دەکەن، کە هێشا لەشاردا ماونەتەوە و ئامادە نیین بەجێیبهێڵن. لەگەڵ ئەمەشدا، لە ئێوارەوە تا ئێستا زیاتر لە پازدە هەزار لە ئەندامانی تیمە تایبەتەکان و سەربازانی تورک و چەتەکانی ئەلقاعدە و بەرەی نوسرە، لەچەندین بەرەی نزیک شارەوە بەچەکی قورس هێرش دەکەن سەر سەنگەرەکانی شەڕڤانان.
[1]
- هێرشە دڕندانەکانی سوپای تورک لە 58-ەمین ڕۆژیدا گەیشتە ناوەندی عەفرین، لە ئەنجامی بۆردوومان و تۆپبارانکردنی هاوڵاتیاندا سەدان هاوڵاتی کۆمەڵکوژکران.
[4]
- سەرۆککۆماری تورکیا، ڕایگەیاند: لە کاژێر 8:37 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ عەفرین کۆنترۆڵکراوە و ئاڵای تورکیامان لە سەنتەری عەفرین هەڵکرد.
[3] بەڵام یەپەگە هێشتا ئەمەی پشتڕاست نەکردووەتەوە و بەپێچەوانەوە دەڵێن کە شەڕی قورس لە ناوەندی عەفرین هەیە.
[1]
-
ساڵح موسلیمساڵح موسلیم بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی
تەڤدەمتەڤدەم ڕاگەیاند کشانەوە لە عەفرین مانای دۆڕانی جەنگ و دەستبەرداربوون لە خەبات نییە.
[2]
- سوپای تورک و میلیشیا ئیسلامییەکان عەفرین تاڵان دەکەن.
[1]
- لە هێرشێکی لێدە و ڕاکەی شەڕڤانان بۆ ناو عەفرین دەیان سەرباز و چەتەی ئیسلامی کوژران.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- ئا ئەمڕۆ هیچ دەوڵەتێکی خۆرئاوایی، کۆمەڵکوژیی عەفرینی بەهەند وەرنەگرتووە و هیچ فشارێکی ئەوتۆ نەخراوەتە سەر تورک بۆ وەستاندنی هێرشەکان.
[1]
- لە چەندین وڵاتی ئەوروپی، کوردستانییان هێرش و داگیرکردنی عەفرینیان شەرمەزارکرد.
[1]