图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,149
图片 106,408
书籍 19,244
相关文件 96,860
Video 1,377
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لەنێوان (شێرکۆ بێکەس) و (عەبدوڵا پەشێو)دا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
排名项目
1 投票 5
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لەنێوان (شێرکۆ بێکەس) و (عەبدوڵا پەشێو)دا

لەنێوان (شێرکۆ بێکەس) و (عەبدوڵا پەشێو)دا
محەمەد سالار (پاشا)
1. ناو
- شێرکۆ فایەق عەبدوڵا بەگ ناسراو بە (شێرکۆ بێکەس).
- عەبدوڵا محەمەد عومەر ناسراو بە (عەبدوڵا پەشێو).
2. لەدایکبون
- شێرکۆ بێکەس لەساڵی (1940ز) لەدایک بوە.
- عەبدوڵا پەشێو لەساڵی (1946ز) لەدایک بوە.
3. شوێنی لەدایک بون
- شێرکۆ بێکەس لەگەرەکی (گاوران)ی سەر بەپارێزگای سلێمانی لەدایک بوە.
- عەبدوڵا پەشێو لەگوندی (بێرکۆت)ی سەر بەپارێزگای هەولێر لەدایک بوە، هەمان ئەو گوندەی (عەزیز محەمەدی سکرتێری حیزبی شیوعی) و (قادر زیرەکی گۆرانیبێژی) تیا لەدایک بوە.
4. نازناو
- شێرکۆ نازناوی (بێکەس)ی لەباوکییەوە وەرگرتوە.
- عەبدوڵا پەشێو خۆی ئەو نازناوەی بۆ خۆی هەڵبژاردوەو بەواتای (سەر لێشێوا و شپرزە) دێت بەپێی فەرهەنگی خاڵ.
5. خوێندن
- شێرکۆ بێکەس دواناوەندی پیشەسازی لەبەغدا تەواو کردوە.
- عەبدوڵا پەشێو ئەم بروانامانەی وەرگرتوە:-
أ‌- ماستەر لەوەرگێرانی (روسی – ئینگلیزی) لەساڵی 1979.
ب‌- دوو دکتۆرا یەکێکیان لەئەدەبیات و تێزەکەی لەسەر پیرەمێردی شاعیر بوە لەساڵی 1984.
7. زمان
- شێرکۆ بێکەس زمانەکانی (کوردی و عەرەبی) دەزانی.
- عەبدوڵا پەشێو (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، ڕوسی، فنلەندی) بەباشی دەزانێت.
8. هاوسەرگیری
- هاوسەری شێرکۆ بێکەس کوردە و خزمی خۆی بوە.
- هاوسەری عەبدوڵا پەشێو ڕۆژئاواییە.
9. بەرپرسیارێتی
- شێرکۆ بێکەس لە یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە (مایسی 1992) بەناوی (بێلایەن) لەسەر لیستی یەکێتی هەڵبژێردرا وەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و دواتر لەگەڵ یەکەمین کابینەی حکومەت بوو بەوەزیری ڕۆشنبیری.
- پەشێو هیچ بەرپرسیارێتیەکی نەبوە لەدەزگاکانی میری.
10. ئاین
- بیروباوەرەکانی شێرکۆ بێکەس لەتەواوی شیعرەکانی ڕەنگی داوەتەوە، ڕەخنەگرتن لەکارەکتەر و باوەر و کەسایەتی و مێژووی ئاینەکان بەتایبەتی ئیسلام، بەوردی هەستی پێ دەکرێت.
- لەتەواوی شیعرەکانی عەبدوڵا پەشێو هەست بەرەنگدانەوەی بیروباوەرەکانی ناکەیت لەناو دەقەکانیدا، لەچاوپێکەوتنێکی لەگەڵ گۆڤاری لڤین لەساڵی (2005) دەڵێت (پێش هەر کۆرێکی شیعریم من نوێژ دەکەم).
11. شیعر بۆ مەلا مستەفا
- شێرکۆ بێکەس پاش هەوڵی تیرۆرکردنی مەلا مستەفای بارزانی لەساڵی (1971ز) شیعرێکی بۆ بارزانی نوسیوە لەبەشێکیدا دەڵێت:
خۆشمان ئەوێی
بەقەد ڕقی شمشێری ناو چاوی ئەوان
خۆشمان ئەوێی
بەقەد کینەی گولە تۆپ و
کوێرە بۆمبای فڕۆکەکانیان...
خۆشمان ئەوێی
وەک باران بۆ کێڵگەکانمان
ئەمانەوێی
هەر بۆ مەرگ نامانەوێی
ئەی بارزانی
- عەبدوڵا پەشێو لەکۆتایی شەستەکان شیعرێکی لەدژی مەلا مستەفا نوسیوە بەناوی (بتی شکاو) و تیایدا هاتوە:
بتێک بووی دەستکردی خۆم،
کڕنۆشم بۆ دەبردی،
لە ساتی تەنیاییمدا،
سکاڵام بۆ دەکردی.
بەڵام ئەمڕۆ لە‌دەورت
کۆمەڵی کڕنووشبەران
تفری نەخشی پیرۆزی
پەنجەی منیان هەڵوەران؛
شێلایان ئه و شۆخییەی
جێیی سەرنج بوو بۆ هەڵبەست
ژەنگیان خستە ئه و دڵەی،
پرد بوو بۆ ژێر پێی مەبەست.
کەوابێ، تۆ داڕشتەی
دەستم بی و بۆ من نەبیت،
ئیتر بۆچی لە ژێر پێم
ئەنجن بە ئەنجن نەبیت؟ !
دەوترێت پاش هەمان ڕوداوی هەوڵی تیرۆر کردنی بارزانی شیعرێکی ئەوینی بۆ بارزانی نوسیوە بەڵام لەهیچ دیوانێکیدا نەهاتوە و خۆشی پشتراستی نەکردوەتەوە؛ لەبەشێکیدا هاتوە:
لەم ڕۆژانە، ئازیزەکەم
خۆشەویستی گیانی برسیم‎
زۆر به ‌تاسە و پەرۆشەوە‏‎
هات لێی پرسیم‎
ووتی.. گەربڵێم پەیکەرێ‎
داتاشه ‌بۆکوردپەروەرێ‎
بۆکێی دەکەی؟‎
منیش ووتم..
کوردستانم لە زەمینی تا ئاسمانی‎
تێیدا نییه ‌دڵسۆزتر بێ لە بارزانی
12. مەنفا
- شێرکۆ بێکەس لەساڵی (1986ز) چوەتە ئیتاڵیا پاشان سوید.
- عەبدوڵا پەشێو لەساڵی (1973ز) چوەتە یەکێتی سۆڤێت.
13. بیرەوەری
- شێرکۆ بێکەس بیرەوەرییەکانی لە دوو توێی کتێبێکی دوو بەرگیدا بەناوی (نوسین بەئاوی خۆڵەمێش) لەساڵی (2013) بڵاوکردەوە، کتێبەکە لەچاپخانە بوە کاتێک شێرکۆ وەفاتی کرد.
- عەبدوڵا پەشێو بیرەوەرییەکانی نەنوسیوەتەوە.
14. نوێگەری
- شێرکۆ بێکەس لەگەڵ کۆمەڵێک هاورێی لەساڵی (1971ز) بزوتنەوەی (روانگە)یان پێکهێنا کەکاریان لەسەر نوێکردنەوەی شیعری کوردی دەکرد.
- عەبدوڵا پەشێو ئەگەرچی ئەندام نەبوە لەروانگە بەڵام لەتەواوی شیعرەکانی کاری لەسەر نوێکردنەوە کردوە.
15. بەرهەمەکانی
- شێرکۆ بێکەس ئەم بەرهەمانەی هەیە:-
1) تریفەی هەڵبەست (1968) – هۆنراوە.
2) کەژاوەی گریان (1969) – هۆنراوە.
3) کاوەی ئاسنگەر (1971) – هۆنراوەی سەر شانۆ.
4) من تینوێتیم بە گڕ ئەشکێ (1973) – هۆنراوە.
5) ئاسک (1978) – شانۆگەریی شیعری.
6) کازیوە (1978) – پۆستەرە شیعر.
7) دوو سروودی کێوی (1980) – قەسیدەی درێژ.
8) پیرەمێرد و زەریا (1982) – ڕۆمان، ن.ئێرنست هێمنگوای، و.شێرکۆ بێکەس.
9) ڕووبار (1983) – چیرۆکە شیعر.
10) داستانی هەڵۆی سوور (1984) – قەسیدەی درێژ.
11) کەشکۆڵی پێشمەرگە (1984) – شیعری بەرگری، بەشی یەکەم.
12) کەشکۆڵی پێشمەرگە (1985) – شیعری بەرگری، بەشی دوەم.
13) کەشکۆڵی پێشمەرگە (1985) – شیعری بەرگری، بەشی سێیەم.
14) شایی شەهید (1985) – هۆنراوە.
15) ئاوێنە بچکۆلەکان (1986) – کورتە شیعر.
16) هەڵۆ (1986) – کۆکراوەی داستانی هەڵۆی سور و کەشکۆڵی پێشمەرگەیە.
17) داڵ (1987) – چیرۆکە شیعر.
18) تەمتوومان (1990) – بۆ ئازاد هەورامی.
19) دەربەندی پەپوولە (1991) – قەسیدەی درێژ.
20) ئافات (1993) – سێ قەسیدەیە.
21) مێرگی زام، مێرگی هەتاو (1996) – شیعر.
22) خاچ و مار و ڕۆژژمێری شاعیرێ (1998) – ڕۆمانە شیعر.
23) بۆننامە (1998) – شیعری درێژ.
24) چراکانی سەر هەڵەمووت (1999) – پەخشان.
25) نسێ (1999) – شیعر.
26) ژنێک و دوو پیاو (2000) – ڕۆمان، ن.لێۆنارد فرانک، و.شێرکۆ بێکەس.
27) پیاوێک لەدارسێو (2000) – شیعر، بۆ برایم ئەحمەد.
28) ژن و باران (2000) – شیعر.
29) ڕەنگدان (2001) – قەسیدەی درێژ.
30) ئەزموون 2001
31) لە چلەی چلچرایەکدا (2001) – دەقی ئاوێتە.
32) خۆم؛ ئەو وەختەی باڵندەم (2002) – شیعر و پەخشان.
33) پاییزە میوان (2002).
34) کوکوختیە بزێوەکە (2003) – چیرۆک بۆ مناڵان.
35) گۆڕستانی چراکان (2004) – ڕۆمانە شیعر.
36) ئێوە بە خۆشەویستیم ئەسپێرن (2004) – شیعر و پەخشان.
37) سروودە بەردینەکان (2005) – چیرۆکە شیعر یان تێکستێکی واڵا.
38) کورسی (2005) – تێکستێکی واڵا، (باس لەسلێمانی دەکات).
39) لە گوڵەوە هەتا سووتوو (2006) – شیعر، پەخشان، وتەی ئەدەبی، دیمانە.
40) حەفتا پەنجەرەی گەڕۆک (2007) – کورتە شیعر.
41) کتێبی ملوانکە (2007) – دەقێکی واڵا.
42) تۆ ئەتوانی بە قومێ ماچ بمخەیتەوە هەڵقوڵین (2007) – شیعر و پەخشان.
43) زێ و زنە (2008) – شیعر.
44) تەون (2009) – شیعر و پەخشان.
45) هەست و نەست (2010) – شیعر و پەخشان.
46) ئێستا کچێک نیشتمانمە (2011) – دەقی واڵا.
47) ئەسپێک لە پەڕەی گوڵاڵە (2012) – دەقی واڵا.
48) خێراکە مردن خەریکە بگات (2013) – شیعر و پەخشان.
49) نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش (2013) – بیرەوەری.
دواتر لەساڵی (2009) لەسەر ئەرکی دکتۆر بەرهەم تەواوی دیوانەکانی چاپکرا تا ئەو کاتە.
- عەبدوڵا پەشێو ئەم بەرهەمانەی هەیە:-
1) فرمێسک و زام (1967).
2) بتی شکاو (1967 – 1968).
3) شەونامەی شاعیرێکی تینو (1972).
4) دوانزە وانە بۆ مناڵان و چەند شیعرێکی قەدەغە (1979).
5) شەو نیە خەونتان پێوە نەبینم (1980).
6) دیوانی براکوژی (1994).
7) بروسکە چاندن (1988).
8) بەرەو زەردەپەر (2001).
9) پرێسکەی عاشقێکی زگماک (2006).
دواتر لەساڵی (2006) تەواوی شیعرەکانی لەدوو تویی دوو بەرگدا بەناوەکانی (پشت لەنەوا و ڕوو لەکڕێوە 1965 – 1979) و (هەسپم هەورە و ڕکێفم چیا 1980 – 2006) بڵاوکردەوە و تا ئێستا (4) جار چاپ کراوەتەوە.
16. ئاراستەی سیاسی
- شێرکۆ بێکەس لەلاوێتی ئەندامی پارتی و (کاژیک) بوە کەپارتێکی نەتەوەیی بوە و دواتر وەک خۆی ئاماژەی بۆ داوە کاری حیزبایەتی نەکردوە؛ لەگەڵ هەڵگیرسانەوەی شۆرشی ئەیلول لەساڵی (1974) پەیوەندی دەکات بەریزەکانی شۆرشەوە.
لەگەڵ دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هۆنراوەی (مەشخەڵانی شۆرشی نوێ) نوسیوە. دواتر لەساڵی (1984ز) چوەتە شاخ و هەر لەرێگەی یەکێتی ناردویانەتە دەرەوەی وڵات بۆ وڵاتی سوید پاشان لەگەڵ ڕاپەرین لەسەر لیستی یەکێتی وەک بێلایەن بوەتە وەزیری ڕۆشنبیری و لەساڵی 1998 هەمان حیزب دەزگای سەردەمی بۆ دامەزراندوە.
- عەبدوڵا پەشێو خاوەنی بیری نەتەوەیی بوە لەپاش هەفتەکان ئەندام نەبوە لەهیچ حیزبێکدا وەک هەمیشە دەڵێت (روم لەگەل بوە و پشتم لەدەسەڵات).
17. ئینشقاقی 1964
- لە جیابونەوەی مەکتەبی سیاسی و مەلا مستەفای بارزانی شێرکۆ بێکەس لایەنگری باڵی مەلا مستەفا بووە.
- عەبدوڵا پەشێو لایەنگری باڵی مەکتەبی سیاسی بووە.
18. شوێن
- سلێمانی وەک شار بونێکی ئێجگار زۆری هەیە لەناو شیعرەکانی شیرکۆ بێکەس وەک شیعری (شارەکەم و ئەرخەوان) لەدیوانی (تریفەی هەڵبەست) یان قەسیدەی (کورسی) کەتایبەتە بەشار و کارەکتەرەکانی یان دیوانی (ئێستا کچێک نیشتیمانمە) کەسلێمانی وەک شوێن بونی دیاری هەیە.
- عەبدوڵا پەشێو هەست بەوجودی باڵادەستی شارێک بەبەراورد بەشارێکی دیکە ناکەیت لەشیعرەکانیدا.
19. کەسایەتی
- لەکاتی خوێندنەوەی شیعرەکانی شێرکۆ بێکەس (ناو) بەشێوەیەکی ئێجگار گەورە دیارە لەتەواوی دیوانەکانی.
- لەکاتی خوێندنەوەی شیعرەکانی عەبدوڵا پەشێو (ناو) بونی هەیە بەڵام بەشێوەیەکی ئێجگار کەم، لەو ناوانەی کە هەیە (شێرکۆ بێکەس، شڤان پەروەر، هادی عەلەوی، مارتن لۆتەر کینگ، مارگرێت،... هتد) بەدیدەکرێت.
20. خولگەی شیعر
- خولگەی شیعرەکانی شێرکۆ بێکەس بریتیە لە (سروشت، ژن، ئازادی).
- خولگەی شیعرەکانی عەبدوڵا پەشێو بریتیە لە (بەرەنگاری و هەڵوێست)؛ بەرەنگاری لەدژی دەسەڵاتی ستەم جا بەغدا بێت وەک قەسیدەی (سەربازی وون) یان ستەمی کوردی بێت وەک (دوانزە وانە بۆ مناڵان و دیوانی براکوژی... هتد).
21. زمان
- شێرکۆ بێکەس لەتەواوی دیوانەکانی کاری لەسەر زمان و ووشە کردوە.
- عەبدوڵا پەشێو جگە لەبواری شیعری زمانزانێکی زۆر شارەزایە.
22. براکوژی
- لەهەندێک قۆناغدا شیعری شێرکۆ بێکەس خزمەتی شەری براکوژی کردوە وەک (بۆننامە).
- لەتەواوی قۆناغەکانی براکوژی عەبدوڵا پەشێو بەشیعر لەدژی هەڵوێستی هەبوە.
23. جۆری شیعرەکان
- شیعرەکانی شێرکۆ بێکەس بریتین لە (هۆنراوە، کورتە شیعر، پۆستەر، قەسیدەی درێژ، پەخشانە شیعر، چیرۆکە شیعر، دەقی واڵا... هتد).
- بەشی ڕەهای شیعرەکانی عەبدوڵا پەشێو بریتیە لە هۆنراوە و ساتیرە شێعر هەروەها قەسیدەی درێژ وەک (هەولێر لە 1ی شوبات).
24. پەشیمانی لەشیعر
- شێرکۆ بێکەس لەبەرگی یەکەمی کۆ دیوانەکەی کەلەساڵی (2006ز) چاپکراوە دەڵێت:
(هەڵبەت دوای ئەزمونێکی ئەدەبیی تا ڕادەیەک دورودرێژ و هەمە چەشن و هەمە ڕەنگیش، من بۆ خۆم گەشتومەتە ئەو سەرەنجامەی؛ زۆرم وتووە و لەم زۆر وتنەیشدا، بۆرە شیعرم کەم نین).
- عەبدوڵا پەشێو لەپێشەکی کۆبەرهەمی دیوانەکەی دەڵێت:
(هەندێ شیعر، بەهۆی کاتی نووسینیانەوە، لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێک، لەدیوانێکەوە بۆ دیوانێک، جێگۆرکێیان پێ کراوە. چەند شیعرێک، کەپێشتر لەبیر کرابوون، بۆ یەکەمجار بڵاودەکرێنەوە.
چەند شیعرێکی کۆنیش، کەلەروی زمانەوە لاوازبوون دەرهاوێژراون.
رەچاوکردنی زمانی ستاندارد (بەهەموو پێکهاتەکانیەوە) تاکە هۆی دەسکاری و دەرهاویشتن بووە.
خۆشبەختانە، بەدرێژایی ژیان شتێکم نەنوسییوە لەروی ناوەرۆکەوە لێی پەشیمان بم.
25. ڕەخنە
- گرنگترین ئەو ڕەخنانەی کەئاراستەی شێرکۆ بێکەس دەکرێت:-
أ‌- تەرفداری سیاسی.
ب‌- زاڵبونی شار.
ت‌- خزمەتکردنی براکوژی لەڕێگەی شیعرەوە.
- گرنگترین ئەو ڕەخنانەی کەئاراستەی عەبدوڵا پەشێو دەکرێت:-
أ‌- کەمی بەرهەم بو وێنە لە (50) ساڵی بەرهەمی شیعری تەنها خاوەنی (9) بەرهەمە.
ب‌- ئاراستەکردنی پەیامەکانی لە مەنفاوە بەو مانایەی لەگەڵ ئازارەکانی گەلەکەیدا نەژیاوە.
ت‌- شیعری (لەدەستم دێ) کەبەشێک لەرێکخراوەکانی ژنان بەشیعرێکی دژ بەمافەکانی ژنان ئەژماری دەکەن (من سەد لەسەد) دژی ئەو بۆجونەم.
26. خەڵاتی توخۆڵسکی
- شێرکۆ بێکەس لەساڵی (1987) لەشاری سوید خەڵاتی توخۆڵسکی وەرگرتوە.
- عەبدوڵا پەشێو ئەو خەڵاتەی وەرنەگرتوە.
27. یەکەم یەکتر ناسینیان
- یەکەم یەکتر ناسینی نێوان (شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵا پەشێو) دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 1967).
28. شێرکۆ چێ دەڵێت لەبارەی پەشێوەوە
شێرکۆ بێکەس لەبارەی عەبدوڵا پەشێوەوە نوسیویەتی:
هەر لەساڵی (1967 – 1968)دا بوو، سەفەرێکم کرد بۆ هەولێرو لەوێ بۆ یەکەم جار عەبدوڵا پەشێوی شاعیرم ناسی، بەیەکەوە چوینەوە ماڵی خۆیان، ماڵێکی بچوکی هەژارانەو لەگەرەکێکی میللیدا. وابزانم لەگەڵ برا گەورەکەیی و خێزانەکەی ئەودا ئەژیا.
لەکۆتایی شەستەکاندا ئەو شاعیرانەی لەنەوەی ئێمە بوون و حەزیان بەنوێخوازی و تازەکردنەوەی ئەکرد، لەسلێمانی و لەهەولێریش بەپەنجەی دەست ئەژمێردران. لەبەغدا زوو زوو یەکترمان ئەبینی. لەمیهرەجانی یەکەمی شیعری کوردیدا لەکەرکوک، پەشێو شیعری (دوانزە وانە بۆ مناڵان) خوێندەوە، کەیەکێک بوو لەشیعرە جوانەکانی ئەو میهرەجانە. لەساڵی (1972 – 1973)دا لەبەغدا. سەیدا یوسفی ناردی بەشوێن هەردوکماندا، دوای ئەوەی دوو کورسی خوێندنیان لەیەکێتی سۆڤێتی جاران وەرگرتبوو، ئەوانیش ئێمەیان بۆ ئەو خوێندنە پاڵاوتبوو، بەڵام لەبەرئەوەی ئەوەندە نەبوو ژنم هێنابوو، من نەمتوانی بڕیاری ڕۆشتن بدەم. پەشێو ڕازی بوو، بەر لەدەسپێکردنەوەی شەڕ لەنێوان کورد و ڕژێمدا، پەشێو وڵاتی بەجێهێشتبوو.
تا ئەو کاتە نێوانمان ئاسایی بوو، دوای ڕۆشتنیشی ئاڵوگۆری نامە لەنێوانماندا هەبوو، تەنانەت بیرمە جارێکیان هەندێ لەشیعرەکانی پوشکین کەشاعیری ناسراو (حسب شێخ الجعفر) لەروسیەوە کردبونی بەعەرەبی و منیش بەکوردی ناردمن بۆ پەشێو، بۆ ئەوەی بزانم لەکارەکەمدا سەرکەوتووم یان نا.
وەڵامی دامەوە و نوسیبوی ئەگەر ڕوسیشت بزانیایە هەروا تەرجومەت ئەکرد.
دوای دابڕانێکی دوورودرێژ، لەساڵی (1990ز)دا سەردانی مۆسکۆم کرد و لەوێ بینیمەوە و چەند ڕۆژێ پێکەوە بوین، بەڵام ئەوە بۆ (14) ساڵ ئەچێ هیچ پەیوەندیەکمان لەبەیندا نەماوە!.
29. پەشێو شیعر بۆ شێرکۆ دەنوسێ:
عەبدوڵا پەشێو لەشیعرێکدا لەکۆتایی شەستەکان بەناوی (کەژاوەی گریان) بۆ شێرکۆ بێکەسی نوسیوە و لەبەشێکیدا هاتوە:
برام، شێرکۆ!
ڕاست دەکەی تۆ:
دووهەزار و پێنجسەد ساڵە
دەنووین... دەخۆین... لەسەر درۆ!
ڕاست دەکەی تۆ:
دووهەزار و‌ پێنجسەد ساڵە
گوێمان کەڕە،
زمانمان گیرۆدە و لاڵە.
بەڵام، هەیهۆ،
کەی لای ئێمە
پەسند بووە پیاوی ڕاستگۆ؟!
30. مردنی بێکەس و پەیامی پەشێو
شێرکۆ بێکەس لە (4ی ئابی 2013) کۆچی دوایی کرد، لەبەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی نەورۆز عەبدوڵا پەشێو پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ووتی:
دوێنی بیستمم ئەو هەرەسە زۆر ئازاری دام
زەحمەتە شیعرێکی کاک شێرکۆ بدۆزێتەوە کەسلێمانی لێ نەتکێ، سلێمانی بەهەموو جوانییەکانیەوە.
سەرەخۆشی لەشیعر و هونەر لە سروشت لەجوانی دەکەم
شێرکۆ ناوێکی گەورەیە لەتاریخی هەموو ئەدەبیاتی کوردی
زمانی کوردی زەلیل بوو بەدەستییەوە.
تێبینی: دەبوو ئەم بابەتە بە (2) بەش بڵاوبکەمەوە، بەڵام هەستم کرد وەک چۆن شیعر پەرت ناکرێت ژیانی هەڵبەستەوانیش بەهەمان شێوە، بۆیە بمبەخشن.[1]
#23-03-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览14,041
HashTag
来源
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | پەیجی محەمەد سالار (پاشا)
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication date: 23-03-2018 (6 年份的)
书: 传记
书: 文学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( نالیا ئیبراهیم 23-03-2018
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on23-03-2018
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):23-03-2018
URL
此产品已被浏览14,041
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.145 KB 23-03-2018 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,149
图片 106,408
书籍 19,244
相关文件 96,860
Video 1,377
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!