پەرلەمانی ئەوروپا داوای کشانەوە و چوونە دەرەوەی تورکیا لە ئەفرین دەکات
📝 بەڵگەنامەکان
KMMK:پارڵمانی ئەوروپا لە سەر شەری سوریا و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی
ئەفرینئەفرین بەیاننامەیەکی دەرکرد، لە بڕیاری یەکێتی ئەوروپا دا هاتووە کە تورکیا دەبێ هێزەکانی لە ئەفرین بکێشێتەوە و لەو شارەی کوردستان برواتە دەرێ، لە دەقی بڕیارنامەکەدا، ڕستەی (
پەرلەمانی ئەورووپا دەربارەی دەستێوەردانی تورکیا له و هەرێمانەی لە دەستی کوردان دایە بەگومانە) زیاد کراوە.
لە بڕیارنامەکەدا هاتووە، هێرشەکانی تورکیا لەسەر عەفرین شەڕی سووریا دەباتە ئاستێکی دیکە، کاریگەری نەرێنی لەسەر هەوڵدانەکانی چارەسەری و هاوسەنگییەناوخۆییەکان دەکات و گومان دەربارەی بارودۆخی مرۆڤی دروست دەکات. ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە هاوڵاتیانی سیڤیل کوژراون.
پەرلەمانی ئەورووپا داوای لە تورکیا کردووە هێرشەکانی سەر عەفرین بوەستێنێت.لە بڕیارنامەکەدا دەستنیشان کراوە، دەربارەی شەڕی سووریا بەگومانن و داوا لە تورکیا دەکەن سەربازانی خۆی لە عەفرین بکشێنێتەوە.
دەربارەی ئه و کەس و لایەنانەی بەرپرسیارن لە تاوانی جەنگ و مرۆڤایەتی لە سووریا، پەرلەمانی ئەورووپا داوای کردووە یەکێتیی ئەورووپا لێپێچینەوە بکات و سزای ئه و کەس و لایەنانە بدات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
22-03-201822-03-2018