راگەیەنراوێک لە (دامەزراوەی راگەیاندن و هونەری یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان)و...
بەداخەوە جارێکی تر تیمە رۆژنامەوانییەکانی
یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستانیەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان کەوتنە بەر شاڵاوی هەرەشە لێکردن و پەلاماردان و دەستبەسراگرتن و دەستگیرکردن، لەکاتێکدا پەیامنێر و کامێرەمانەکانی کەناڵی ئاسمانی سپێدە و تەلەفزیۆنی خابیری لۆکاڵی وەک ئەرکێکی پیشەیی خۆیان، روماڵی خۆپیشاندانەکانیان دەکرد و روداوەکانیان بۆ هاوڵاتیان دەگواستەوە، بەشێک لە هێزە ئەمنیەکان بەشێوەیەکی نائیتیکیانە کەوتنە سوکایەتی پێکردن و پەلاماردانیان، لە ئەنجامدا رێگریی لە تیمەکانی هەولێر و دهۆک و زاخۆ و سۆران و شیلادزێی کەناڵی ئاسمانیی سپێدە کرا و دەست بەسەر کەلوپەلە رۆژنامەییەکانی تەلەفزیۆنی خابیری لۆکاڵی لە زاخۆ گیرا.
ئێمە وەک دامەزراوەی راگەیاندن و هونەر لە یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان بە توندی ئیدانەی ئەم جۆرە رەفتارە ناشارستانیانە دەکەین و داوا لە لەلایەنی پەیوەندیدار دەکەین کە رێگە نەدەن ئەم جۆرە مامەڵە نەشیاوانە لەگەڵ تیمە رۆژنامەوانیەکاندا دوبارە ببێتەوە و سزای ئەو کەسانە بدەن کە ئەم جۆرە کارانە دەکەن.
هەروەها داوا لە سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان و رێکخراوەکانی دیکەی پەیوەست بە کاری میدیاییی و داواکاری گشتیی دەکەین کە لە ئاست ئەم جۆرە روداوانەدا بێدەنگ نەبن و لەگەڵ تۆمارکردنی ئەم حاڵەتانە هەڵوێستی شیاو دەربرن و رێگە نەدەن بە بیانوی جۆراوجۆر کاری میدیایی سنوردار بکرێت و رۆژنامەنوسان سوکایەتییان پێ بکرێت.
دامەزراوەی راگەیاندن و هونەری یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان
26-03-201826-03-2018