Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەر
👫 عەلی حامید
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
👫 کەسایەتییەکان
تاهیر ئەڵچی
👫 کەسایەتییەکان
سامی کەمال
👫 کەسایەتییەکان
دڵشاد محەمەد پاشا
👫 کەسایەتییەکان
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕ...
👫 کەسایەتییەکان
قادر جەمیل پاشا
📖 پەکەکە بۆ لە شەنگال کشایەوە و تورکیا بەنیازی چی بوو؟ | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
پەکەکە بۆ لە شەنگال کشایەوە و تورکیا بەنیازی چی بوو؟
📖 کورتەباس

سەڵاح خدر
لە 23ی ئەم مانگەوە کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە کشانەوەی گەریلاکانیانی لە شەنگال ڕاگەیاندووە لەماوەی ئەم سێ ڕۆژەدا چەندین لێدانەوەکەی ئەرێنی و نەرێنی بۆ ئه و بڕیارە کراوە، بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی هەستیاری هەنوکەیی ئه و ڕاستیە دەبینین کە ئه و بڕیارەی کەجەکە یەک لە بڕیارە هەرە ژیرانەکانیان بووە کە پیلانی تورکیای بۆ داگیرکارییەکی مەترسیدار پوچەڵ کردەوە.
(پیلانەکانی تورکیا بۆ شەنگال چی بوون؟)
ڕژێمی تورکیا بەهاوکاری چەند هێزێکی نێودەوڵەتی و هەرێمی و پارتی دیموکراتی کوردستان موسڵ و شەنگالیان ڕادەستی داعش کرد، ئەمە جگەلەوەی بەشێک بوو لە شەڕێکی جیهانی جەمسەرەکان، لەهەمان کاتدا پلانێکی هەژمونخوازی پانتورکیزمی پانسونیزمی ئەردۆغان خۆشی بوو، شەنگال بۆ هەریەک له و هێزانە گرنگ بوو، بەڵام بۆ کوردان ژیانی بوو، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە ئمیراڵیەوە بەرلە دەرکەوتنی داعش درکی به و مەترسییە کرد و پەکەکە و پەیەدە و حزبەکانی باشووری کوردستانی له و مەترسیە هۆشیار کردەوە، بۆ ئەوەش داوای دروستکردنی پشتێنەی ئەمنی لە سنوری ڕۆژئاواوە تا خانەقین کرد، وەلێ هیچ کام لە حزبەکانی باشوور ئه و هۆشیارییەیان بەجدی نەگرت، بگرە پارتی دیموکرات ئاستەنگی لەبەر چوونی گەریلا بۆ پاراستنی شەنگال دروست کرد، بەڵام پەکەکە چیدی ناچار نەبوو گوێ لە پارتی بگرێت و هێزی نارد و سەدان هەزار ئێزدی لە کۆمەڵکوژی ڕزگار بکات.
بەگەیشتنی گەریلاکانی پەکەکە بۆ چیای ستراتیژی شەنگال زۆرێک لە پیلان و هاوکێشەکان ژێرەوژوور بوون، چونکە تەواوی هێزەکان بەئیسرائیلیشەوە لەپێشبڕکێدا بوون بۆ گەیشتن بە لوتکەی چیاکە، تورکیا بەنیاز بوو لە ڕێی داعشەوە خۆی لەوێ قایم بکات، بەڵام بەگەیشتنیان پەکەکە کۆردیدۆرێکی لەنێوان باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان کردەوە تا ئەوکاتەی ئێزدییەکان یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال و مەجلیسی خۆسەری دیموکراتی خۆیان ئاواکرد، بەو‌شێوەیە پیلانەکان پوچەڵ بوونەوە‌.
تورکیا پاش ئەوەی بینی لە ڕێی داعشەوە پلانەکانی لە عێراق و باشووری کوردستان جێبەجێ نەکرێت، ڕاستەوخۆی لە مانگی کانونی یەکەمی 2015 هێزێکی سەربازی خۆی بەهاوکاری پارتی دیموکرات و بەشێک لە سونەکانی عێراق ناردەی ناوچەی باشیکی موسڵ و لەوێ جێگیری کردن، بەڵام هەر زوو عێراق ڕایگەیاند کە ئه و هێزە ناشەرعیەوە داوای کشانەوەی کرد و ڕێگەشی پێنەدرا بەشداری ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵ بکات، به و شێوەیە تورکیا لە عێراقدا خرایە دەرەوەی هاوکێشەکە و پاش داعش وەکیلەکانیشی لاواز بوون.
(ئامانجی دەوڵەتی تورک لە شەنگال)
دوێنێ یەکشەممە ئەردۆغان ئۆپەراسیۆنی سەر شەنگالی ڕاگەیاند، دەتوانین ئامانجی ئه و ئۆپەراسیۆنە لەچەند خاڵدا ڕاڤە بکەن.
1- تورکیا ‌هەمووی هێزی خۆی بەکاردەهێنێت کورد لە دیزاینی نوێی ناوچەکەدا جێگەی نەبێت.
2- هەوڵ دەدات ستاتۆی ئێستای باشووری کوردستانیش بخاتە ژێر داگیرکاری ڕاستەوخۆی خۆیەوە.
3- مۆدێلی خۆسەری دیموکراتی ڕۆژئاوا کەلە شەنگالدا بەرجەستە بووە لەناو ببات و ئه و مۆدێلە کە بەهی پەکەکەی دەزانێت نەپەڕێتەوە باشوور.
4- هەوڵ دەدات کۆریدۆری کوردان لە نێوان باشوور و ڕۆژئاوا ببڕێت و پەیوەندی ئه و دووپارچەیە نەهێڵێت.
5- تورکیا هەوڵ دەدات لەڕێی لەشکرکێشی سەر شەنگال بەبەهانەی بوونی پەکەکە لەناوچەکەدا سەهلی نەینەوا داگیربکات.
6- هێرشەکانی خۆی له و سنورانەوە بۆسەر کانتۆنی جزیرە دەستپێبکات.
7- دەیەوێت پانتایی دەسەڵاتداری خۆی لەڕێی تورکمانەکانەوە لە تەلەعفەرەوە بۆ کەرکوک و لەوێوە بەره و تورکیا درێژبکاتەوە.
8- نایەوێت ئێزدییەکان بگەڕێنەوە شەنگال و ئه و شارە ئاوابکرێتەوە.
9- لەڕێی داگیرکردنی شەنگالەوە دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت و چەتە و تورکمانەکانی تێدا نیشتەجێ بکات.
10- لەڕێی ئەم هەوڵەوە مانەوەی هێزەکەی خۆی لە باشیک بپارێزێت، چونکە دوای موسڵ و بڕیاری کشانەوەی گەریلا لە شەنگال هیچ بەهانەیەک بۆ مانەوەی ئه و هێزە داگیرکەرە نەماوە.
11- پلان و پڕۆژەی ئەمەریکا لە عێراق تێکبدات.
بۆ هەموو ئه و خاڵانەش‌ پارتی دیموکرات هاوکاری و پاڵپشتی تورکیایە.
(بڕیاری کشانەوەی گەریلا)
‌ڕاگەیاندی بڕیاری کشانەوەی گەریلاکانیان لەلایەن کەجەکەوە زەبرێک بوو لە پیلانە چەپەڵەکانی تورکیا، جگە لەوەش دەکرێت ئەم خاڵانەی تێدا بخوێنینەوە.
1- بەری بەشەڕێکی ماڵوێرانکەر گرت کە تورکیا لەسەر باشووری کوردستان بەتایبەت ئێزدییەکان ئامادەی کردبوو.
2- بەڕێکەوتنی پەکەکە لەگەڵ عێراق بەغداد بەفەرمی هێزی شەرڤانانی ئێزدی شەنگالی وەک هێزێکی ڕەسمی ناساند.
3- بەڕێکەوتنی پەکەکە لەگەڵ عێراق بەغداد بەفەرمی مەجلیسی خۆسەری دیموکراتی شەنگالی بەڕەسمی ناساند.
4- پەکەکە به و بڕیارەی عێراقی هێنایە بەرامبەر تورکیا و ناچاری کرد سەروەری وڵاتەکەی خۆی بپارێزێت.
لایەنێکی دیکەی ئه و شەڕەی تورکیا بەهاوکاری پارتی لەپلانیاندایە لەبەرامبەر شەنگال بیکات، ڕێگری کردنە لە گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ زێدی خۆیان، هەرله و چوارچێوەیەدا ساڵی ڕابردوو هەردوو هێزەکە لە خانەسۆر هێرشیان کردە سەر شەرڤانان، چونکە له و دەمانەدا زۆرترین ئێزدی گەڕابوونەوە سەر جێ و واری خۆیان، بەپێچەوانەوە تورکیا و پارتی بەڕێکەوتن لەگەڵ حکومەتی ئەڵمانیا و چەند وڵاتی دیکە هەوڵیانداوە ئێزدییەکان بەجیهاندا پەرش و بڵاوبکەن، چونکە بوونی ئێزدییەکان لە شەنگالێکی خۆسەردا بەمەترسی بۆسەر خۆیان دەزانن، ئێزدییەکانیش هێشتا ئه و کچ و ژنانەی خۆیان لەبیرنەکردووە کەلەلایەن ئه و دوو هێزەوە رادەستی داعش کران.
ئێستا جگە لە ئیدارەی خۆسەری شەنگال، ئێزدییەکان هێزێکی 3 هەزار چەکداری خۆیان هەیە کە دەتوانن بەباشی خۆیان و هەرێمەکەیان بپارێزن، لەڕاگەیاندراوەکەی کەجەکەشدا هاتووە کە لەگەڵ کشانەوەشیان کۆمەڵگای شەنگال بەتەنها ناهێڵن هەرکات پێویست بێت دەیانپارێزن.
گەرچی هێشتا مەترسی ئه و شەڕە لەسەر باشوور ماوە، بەڵام مایەی دڵخۆشییە کە ئەمڕۆ تەواوی کۆمەڵگایی باشوور لە سیاسەتی داگیرکاری تورکیا تێگەیشتوون و ئامادە نین ڕادەستی بن، ماوەتەوە حزبەکان، ئەگەر تەنانەت بۆ مانەوەی خۆشیان بێت دەبێت خۆیان یەکلا بکەنەوە.
26-03-201826-03-2018
#️ هەشتاگ
#26-03-2018 |
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️26-03-2018
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️تورکیا
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 26-03-2018
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ☀️ دۆزی کورد
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 83% ✔️
83%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
83%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Mar 27 2018 1:34PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 27 2018 5:05PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 27 2018 5:05PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,878 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پ...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 27-11-2020
  🗓️ 26-11-2020
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
تاهیر ئەڵچی
پارێزەر و سیاسەتمەدار و سەرۆکی ژووری پارێزەرانی ئامەد، رۆژی 28-11-2015 لە ئامەد لەلایەن پۆلیسی داگیرکەری تورکەوە تیرۆرکرا.
تاهیر ئەڵچی
سامی کەمال
یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بروسک بوو، لە دایکبووی 1979ی هەولێرە و لە ساڵی 1999 پەیوەندی بە یانەی بروسک کرد و یەکێکە لە یاریزانە هەرەباش و سەرەکییەکانی یانەکە بوو، کە لەگەڵ یانەکەدا دوو وەرز لەسەریەک بوونە پاڵەوانی خولی کوردستان، هاوکات ماوەیەکی کورتیش بۆ یانەی برایەتی یاریی کردووە.
رۆژی 27-11-2017 بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.[1]
سامی کەمال
دڵشاد محەمەد پاشا
ناوی تەواوی دلشاد حەمە پاشا عەبدولرەحمان ئاغا
له 14-03-1951 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
کولیژی ماتماتێکی له زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە.
دوو کوری له دوای خوی جیهشتوه
رێبین و دێرین
ناوبراو خوشکەزای شەهید (خالە شەهاب) بوو.
لە رێکەوتی 28-11-1992 تیرۆرکراوە.[1]
دڵشاد محەمەد پاشا
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
مێژووی لەدایکبوونی، بە تەواوی دیارنییە، مێژووەکەی، لەنێوان ساڵانی 1850-1880 ز، دانیشتووی گوندی خانی ڕۆستەم ئاغابووە. ناوی ئەم گوندە بە ناوی باپیرە گەورەیەوە ناونراوە، ڕۆستەم ئاغای باپیرەگەورەی لەگەڵ زاڵخانی برای لە موسڵ لە سێدارە دراون. ڕستەم ئاغای باپیرە گەورەی دژی سوپای عوسمانی ساڵی 1812 جەنگاوە و پشگیری لە میرنشینی بابان کردووە.
خۆشی بەشداری شەڕی ئاوباریکی کردووە، لەگەڵ شێخ مەحمودی حەفید ساڵی 1931ز.
پیاوێکی بەرچاوتێر و خاوەن دیوەخان بووە، هەقبێژ و چاونەترس بووە بەرانبەر دوژمنانی کورد، لە 2
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
قادر جەمیل پاشا
ساڵی 1891 لە ئامەد دایکبووە، چالاکی سیاسی بووە. لە 27-11-1973 لە شاری دیمەشق کۆچی دوایی کردووە.
قادر جەمیل پاشا

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,452 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574