دەسبەسەری 4 هاوڵاتی کورد خەڵکی گەورەدێی پەسوێ سەربە پیرانشار
📝 Belgeler
kmmk: ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی دووی خاکەلێوەی 1397ی هەتاوی 4 هاوڵاتی کوردی خەڵکی پەسوێ سەربە شاری پیرانشار لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراون وهەر لەوێ دەسبەسەرکراون و تائێستە لەمەڕ چارەنووسی ئەم دەسبەسەر کراوانە زانیارییەک بەدەستەوە نییە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناونیشانی دەسبەسەر کراوان بەم جۆرەیە :
1 ئەیووب قادری 17ساڵ تەمەن، 2 سەلام وەتەن دوست 3 سادق قادری 4 سابیر سەعیدە.
هەروەها پاش تێپەڕبوونی چەندد ڕۆژ بەسەر دەسبەسەر کردنی ئەم کەسانەدا سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، ئیدارەی ئیتلاعات بەبۆنە و بیانوی پشووی نەورۆز هیچ وڵامێکی نەداونەتەوە و هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری وشوێنی ڕاگیرانیان بەدەستەوە نادات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
26-03-201826-03-2018 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!