پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی
📝 بەڵگەنامەکان
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی پارتی
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی دڵتەزێنی مەرگی کاکە دلۆڤانی کوڕی کاک ئیدریسی رەحمەتیمان پێگەیشت کە بە نەخۆشییەکی لەناکاو گیانی سپارد.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆکی هێژامان کاک
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی و هەڤاڵی بەڕێز کاک
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی و خوشک و برایانی و تێکڕای ئەندامانی بەڕێزی بنەماڵەی بارزانی و هەروەها سەرەخۆشی لە خۆمان و تێکڕای هەڤاڵان و جەماوەری پارتیمان دەکەین.
لەدەستدانی کاکە دلۆڤانی جوانەمەرگ، ئازاری لەیادنەچووی مەرگی کاک
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی رەحمەتیمان بیردێنێتەوە و کۆستێکی ناوەخت و خەسارەتێکی گەورەیە.
کاکە دلۆڤان رۆڵەیەکی بە ئەمەکی بنەماڵەی تێکۆشەری بارزانی و خەباتکارێکی رێگای رزگاری کورد و کوردستان بوو، کە هەموو ژیانی لە ئاورەیی و لەنێو شۆڕش و بەرخودان و پێشمەرگایەتیدا سەرف کرد و هاوکارێکی ماندوونەناس و بەتوانای رایکردنی ئەرکەکانی جەنابی سەرۆک و هەڤاڵ نێچیرڤان بارزانی بوو.
لە خودای گەورە تکاکارین جێگەی جوانەمەرگ بەهەشتی بەرین بێت و سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت و، ئەمە دوا کۆستی ئەو بنەماڵە سەروەر و قوربانیدەر و کارەساتدیدەیە بێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
02-04-201802-04-2018