باڵیۆزی کوێت لە عێراق سەرەخۆشی لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەکات
📝 Belgeler
بەڕێز / نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
سڵاو و بەرەکاتی خوای گەورەتان لێ بێت..
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە و بە دڵێکی باوەڕدار بە قەزا و قەدەری خوا، هەواڵی کۆچی دوایی براکەتانمان پێگەیشت.
بەناوی خۆم و ئەندامانی باڵیۆزخانەکەمانەوە لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشیتان پێشکەش دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین لێی خۆش ببێت و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە ئێوە ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
باڵیۆز
سالم غصالب الزمنان
باڵیۆزخانەی دەوڵەتی کوێت – بەغدا
03-04-201803-04-2018 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!