ڕووناک ئاقایی چالاکی مەدەنی و تەمەن 54 ساڵ، لە ساڵانی 1980کاندا، کە لە ئێران دەیەی 60 دەناسرێت، بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حزبە کوردییەکاندا 5 ساڵ زیندانیکرابوو.
رووناک ئاقایی ڕێکەوتی 3ی ڕەزبەر / 13 ئەیلول-ی 2016 بەتۆمەتی بەشداری لە گردبوونەوەی پشتیوانی لە ڕیفڕاندۆمی باشووری کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرابوو و پاش مانەوە و ولێکۆڵینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئێرانەوە بە 6 مانگ زیندان سزا درابو.
سەرچاوەکانی نزیک لە ڕوناک ئاقایی باس لەوە دەکەن، ناوبراو بەهۆی ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە قورسی بریندار ببوو. ڕووناک پێش دەستگیرکردنەکەی نەخۆش بوو بوو، ئێستاش پێویستی بە چارەسەری پزیشکییە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,820 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!