دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بەرپرسێکی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم ئاشکرای دەکات، بڕیاردرا ڕێگە بدرێت کرێکاری بیانی بهێنرێت بۆ هەرێمی کوردستان، دەشڵێت پێویستە هێنانی کرێکارەکان به و مەرج و ڕێنماییانە بێت کە دیاریکراون.
عارف حیتۆ، بەڕێوەبەری گشتی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، دوای ڕاگرتنی بۆ ماوەیەک، بڕیارماندا بە ڕێگەدان بە هێنانی کرێکاری بیانی بۆ هەرێمی کوردستان، به و مەرجەی ئه و کرێکارانەی دێنە هەرێم لەڕووی تەندروستییەوە هیچ کێشە و نەخۆشییەکیان نەبێت.
وتیشی هەرچەندە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕێژەی هێنانی کرێکارانی بیانی بۆ 50% کەمبۆتەوە، بەڵام هێنانی کرێکاران لەرێگەی کۆمپانیای مۆڵەتپێدراو یان بۆ ئه و پڕۆژانە بهێندرێت کە لەبواری وەبەرهێنان کاردەکەن.
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لە زیاتر لە 20 هەزار کرێکاری بیانی لە هەرێم هەن.[1]
#08-04-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,313
Donnez votre avis sur ce produit!