ڕوناک ئاقایی
KMMK: ئەوڕۆ 15ی خاکەلێوەی 1397ی هەتاوی “ڕوناک ئاقایی “چالاکی مەدەنی کورد کەپێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە 6مانگ حوکمی زیندانی مەحکووم کرابوو بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕاگواسترا بۆ زیندانی ئێران لە
مەهابادمەهاباد.
جێگەی باسە کە: ڕووناک ئاقایی چالاکی مەدەنی 54ساڵ تەمەنی کورد لە دەیەی 60بە تۆمەتی “هاریکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان ماوەی 5ساڵ زیندانی کێشاوە و دواین جار ڕێکەوتی 3ی ڕەزبری 1396ی هەتاوی بەتۆمەتی بەشداری لە گردبوونەوەی پشتیوانی لە بەڕێوەچوونی ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەسبەسەر وپاش تێپەڕاندنی قۆناغەکانی ئەشکەنجە ولێکۆڵینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن دادگاوە بە 6مانگ زیندانی مەحکووم کرابوو وبەدانانی بارمتەی 200ملوێن تمەنی ئازاد کرابوو.
جێگەی باسە کەناوبراو بەهۆی ئەشکەنجەی ڕایەدارانی ئیتلاعاتەوە بەگرانی بریندار ببوو وتووشی توموری مێشکە وپێۆیستە چارەسەری پزیشکی بۆ بکرێت ومانەوە لە زیندان بۆ ناوبڕاو پڕ مەترسییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
04-04-201804-04-2018 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!