جەنابی برامان نێچیرڤان بارزانی، خودا بتانپارێزێت
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان
گەرمترین پرسە و سەرەخۆشیی برایانەمان ئاراستەی جەنابتان و لە ڕێی جەنابیشتانەوە ئاراستەی خانەوادە جوامێرەکەتان دەکەین بەبۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی ی براتانەوە. لە خودای گەورە داواکارین بیخاتە بەر دلۆڤانیی خۆیەوە و بە بەهەشتی بەرینی شادی بکات و ئێوە و گەل و وڵاتتان لە سایەی خێر و ئاشتیدا بپارێزێ.
تکایە جەنابتان ئەوپەڕی سۆز و هاوخەمیمان قبووڵ بفەرموون.
مەحموود عەباس
سەرۆکی دەوڵەتی فەلەستین
سەرۆکی لیژنەی جێبەجێکاری ڕێکخراوی ڕزگاریی فەلەستینی
ڕامەڵڵا #05-04-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,696 mal angesehen