تەواوبوونی هەزار خانووی گوندی کۆری راگەیەنرا
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ،
ئاوارە حەمیدئاوارە حەمید
تەواوبوونی هەزار خانووی گوندی کۆری راگەیەنرا و لەماوەی 45 رۆژدا کلیلی خانووەکان رادەستدەکرێت و لەو ماوەیەدا دوانزە هەزار دۆلار وەردەگیرێت.
تاهیر عەبدوڵا، جێگری پارێزگاری
هەولێرهەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 9ی نیسانی 2018، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تەواو بوونی هەزار خانووی گوندی کۆری راگەیاند.
جێگری پارێزگاری هەولێر رونیکردەوە، ئەو هەزار خانووە دابەشدەکرێن لەماوەی 45 رۆژدا و بۆ ئەو کەسانەی مەرجی تەواویان تێدایە.
باسی لەوەشکرد، لەماوەی 15 رۆژدا پێویستە ئەو کەسانە شەش هەزار و حەوت سەد دۆلار بدەن و لەکاتی رادەستکردنی کلیلی خانووەکان شەش هەزار دۆلاری تر بدەن.
سەبارەت بە خزمەتگوزاری بۆ خانووەکانی گوندی کۆری جێگری پارێزگار رونیکردەوە کە تەنها شەقامێک ماوە و تاوەکو رادەستکردنی خانووەکان ئەو شەقامەش تەواو دەکرێت.
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان سەبارەت بە تەواوبوونی بەشی دووەمی خانووەکان تاهیر عەبدوڵا رونیکردەوە کە لەماوەی شەش مانگی داهاتوودا خانووەکانی تریش تەواو دەبن.
خانووەکانی گوندی کۆری پێنج هەزار و 519 خانووە و لە ساڵی 2014 دەست بە دروستکردنیان کراوە و بڕیارە لەماوەی 45 رۆژی داهاتوودا بەشی یەکەمی ئەو خانووانە رادەستی خاوەنەکانیان بکرێت.
هەر خانوویەکی گوندی کۆری بە پێشەکی دوو قیست و مانگانەیەک کە لە ماوەی 10 ساڵدا بدرێت، کۆی گشتی بڕی پارەکەش سێ سەد و نەوەد هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
[1]
09-04-201809-04-2018